ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار و دینار بەرزبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار لەوە زیاتر ڕوو لە دابەزین ناكات و تمەنی ئێرانیش ئەمڕۆ بەرزبووەوە، دەشڵێت: “ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا 100 دۆلار بە 123 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەكاتی كردنەوە تا داخستنی 100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینار بووە و جۆرێك لە سەقامگیری لە نرخەكەی دروست بووە.

وتیشی، “تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد بەجۆرێك 100 دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە ملیۆنێك و 117 هەزار تمەن بووە، بەڵام كاتی داخستن بووە بە ملیۆنێك و 80 هەزار تمەن”.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بەهای 100 دۆلار بە 123 هەزار و 500 دینار بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بانكی ناوەندی عیراق 100 دۆلار بە 119 هەزار و 200 دینار دەفرۆشێت، بۆیە لەوە زیاتر بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی ڕوو لە دابەزین ناكات.

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، كانزایەكی گرانبەها لە بیابانی ئەنباردا پشتگوێخراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت، بڕێكی زەبەلاحی كانزایەكی گرانبەها لە ناوچە بیابانییەكاندا هەیە، بەبێ‌ ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بایەخی پێبدرێت و پشتگوێخراوە.

عیماد دلێمی قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ناوچەی ئەرزمە  لە باشووری قەزای روتبە (15 كلم باشووری قەزای خۆرئاوای ئەنبار)، خۆڵی شوشەی تێدایە كە لە پیشەسازییە هەمەجۆرەكان و بۆ مەبەستی جیاجیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە گرنگترین كانزای سروشتیش لە دوای نەوتەوە دادەنرێت”.

بە وتەی دلێمی”یەدەگی خۆڵی شوشە لەو ناوچەیە بە زیاتر لە ملیارێك تەن مەزەندە دەكرێت، پیشەسازی سلیكۆنیش لە خۆڵی شوشە زۆر قورسە و لەڕووی فیزیاییەوە سەركەوتوو نییە، باشترە لە بەردی سیلیكا دەربهێنرێت”.

قایمقامی قەزای روتبە دەڵێت”پاكی خۆڵی شوشە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەستەبەردەبێت، بەڕێژەی 99%، بۆیە پێویستە حكومەت سود لەم كانزایە ببینێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق و كار بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بكات، تا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، حكومەت 8 ترلیۆن دینار لە بانكی ناوەندی قەرز دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی عیراق 8 ترلیۆن دینار قەرز لە بانكی ناوەندی دەكات.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”حكومەت بڕی 8 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە بانكی ناوەندی قەرزكردووە”.

بە وتەی سەفار”ڕازیبوونی پەرلەمان لەسەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، كاریگەریی هەبوو لەڕووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەم مانگەدا، ئەم قەرزەش تەنیا بەشی سێ‌ مانگی دابەشكردنی مووچە دەكات”.

ئابوری عیراق كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەداهاتی نەوتی دەبەستێت، بەپێی ئاماری كۆتایی وەزارەتی نەوت، كۆی داهاتی نەوتى هەناردەكراو لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتۆتە (3) ملیار و (492) ملیۆن و (164) هەزار دۆلار ، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە نرخی بەرمیلێك نەوت لە سەرو 60 دۆلارەوە بوو، بۆ نیو هێندە كەمی كردووە، بۆیە حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دەبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان