ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ڕێگای هاتووچۆ گیرا
بە ڤیدیۆ؛ لە هەرێمی كوردستان بەفر بارین دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی گۆڕانی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەور و گۆڕانی دۆخی كەشوهەوا، شەپۆلی بەفر بارین چەند ناوچەیەكی گرتەوە و وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت: “بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە ڕێگا نیە بچین بەشداری لە فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر بكەین”.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: “دەمانەوێت بچین بەشداری لە فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر بكەین لە چۆمان لە ناوچەی سێكانیان بكەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەفرێكی زۆر دەبارێت ناتوانین ڕێ بكەین”.

دەشڵێت: “گروپێكی ڕۆژنامەوانی، كە 15 كەناڵی بیانی و عەرەبین یاوەریمان دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەپێی پێشبینی كەشناسی تەنها كەمێك هەور دەبوو ئەمڕۆ، بەڵام دۆخی كەشوهەوا گۆڕاوە و بەفری بە خەستی دەبارێت و ناتوانین بچین بەشداری لەو چالاكیە بكەین و ناچارین بگەڕێینەوە ناوچەیەك، كە دڵنیابین لە سەلامەتیمان.

ئێستا گوندی مەران لە چۆمان بەفرێکی زۆر دەبارێ

Posted by Nadr Rustay on Saturday, February 2, 2019

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كەشناسی عیراق-یش ئاشكرای دەكات، كە لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و كەشناسی هەرێم-یش دەڵێت: “سبەینێ‌ بە نمە باران دەستپێدەكات”.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستكاریگەری كاردەكاتە سەر ناوچەكانی هەرێم و نمە باران لە چەند ناوچەیەك و بەتایبەتی لە دهۆك دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری بەفر بارین هەیە و ڕۆژی هەینی-ش شەپۆلەكە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ڕۆژی هەینی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و هەولێر و سلێمانی و كەركوك و ھەڵەبجە-ش دەگرێتەوە و ئەگەری بارانی بەلێزمە و تەرزە لەو ناوچانە هەیە و هەندێك جاریش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی كەشناسی عیراق، لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای وڵات ئەگەری نمە باران هەیە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، سبەینێ‌ پێنج شەممە لە سنووری پارێزگای دهۆك-ەوە باران بارین دەستپێدەكات و بەشێوەی نمە باران دەبێت.

وەك لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی پێ‌ دراوە، خێرایی با مام ناوەند دەبێت و ئاستی بینین لەنێوان 8- 10 كیلۆمەتر دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی زیاتر لە 250 باڵندە بەرەڵاكران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەرەڵاکردنی زیاتر لە 250 باڵندە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە 4 هاووڵاتی لەسەر ڕاوكردنی باڵندە دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ڕێگریکرن لە دیاردەکانی سەرپێچی و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران مەفرەزەکانی چڕتر دەکاتەوە و لەو پێناوەشدا توانیویانە 4 هاووڵاتی دەستگیر بکەن .

ئاشكراشی كردووە، مەفرەزەکانیان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیان 4 هاووڵاتی دەستگیر بکەن و هاوکات دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 250 باڵندەی کێوی لە جۆری (بووکەسوورە و ڕیشۆڵە) .

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخرا و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر سەرجەم باڵندەکان بەرەڵاکرانەوە .

دەشڵێت: “مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بەردەوامیان دەبێت و بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لە سەرپێچیکارن دەکەن” .

بەرەڵاکردنى باڵندە لەلایەن پۆلیسى دارستانى سلێمانى یەوە

بەرەڵاکردنى زیاتر لە 250 دوو سەد و پەنجا باڵندە لەلایەن پۆلیسى دارستانبەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بەمەبەستى ڕێگریکرن لە دیاردەکانى سەرپێچى و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و دەستگیرکردنى سەرپێچیکاران مەفرەزەکانى چڕتر دەکاتەوە و لەو پێناوەشدا توانیویانە 4 چوار هاوولاتى دەستگیربکەن .مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى سلێمانى لە دوو هەڵمەتى جیاوازدا توانیان 4 چوار هاوولاتى دەستگیر بکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 250 دوو سەد و پەنجا باڵندەى کێوى لە جۆرى ( بوکە سورە و ڕیشۆڵە ) .پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخرا و پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى بەڕێز دادوەر سەرجەم باڵندەکان بەرەلاکرانەوە .مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستانى سلێمانى بەردەوامیان دەبێت و بەهەموو شێوەیەک ڕێگرى لە سەرپێچیکارن دەکەن .

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ on Tuesday, February 19, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان