ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دادوەریی عیراق لەبارەی هەواڵێكی تایبەت بە سەدام حسێن راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، راگەیەندراوێكی فەرمی لەبارەی هەواڵێك كە لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هاتووە سەبارەت بە تاوانباركردنی هەر كەسێك كە كەسێتی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشوو لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ەوە بەرزڕابگرێت، بڵاودەكاتەوە .

بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق”راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە كە لەلایەن هەندێكەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرانەوە، گوایە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڕیاری لەسەر تاوانباركردنی ئەو كەسانە دەركردووە كە كەسێتی سەدام حسێن بەرزڕادەگرن، یان سزای دیاریكراوی بۆ ئەو كارە دانابێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:”داڕشتنی هەر یاسایەك كە تاوانباركردنی كردەوەیەك لەخۆبگرێت، و پاشان سزایەك بۆ كردەوەكە دیاریی بكات، تەنیا كاریی ئەنجومەنی نوێنەرانە، بەوپێیەی لایەنی پەیوەنیداری داڕشتنی دەستور و یاساكانە، تائێستاش یاسایەك نییە لەو جۆرەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باسكراوە”.

عێراق

بە ڤیدیۆ.. چەكدارێكی داعش لە میقدادییە كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكەیەكی حەشدی شەعبی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە لە بۆسەیەكدا چەكدارێكی داعشیان لە سنوری شارۆچكەی میقدادییە كوشتووە.

شارۆچكەی میقدادییە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالەوە و لە ساڵی 2014 دا، بەشێكی لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان