ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داهاتی مانگێكی نەوت 6 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕێژەی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت-ی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەر بەرمیلێك بە 56,164 فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو بەپێی ئاماری سەرەتای كۆمپانیای سۆمۆ گەیشترتە 113 ملیۆن و 111 هەزار و 437 بەرمیل.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەی گشتی هەناردەی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 649 هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێك نەوت بە 56,164 دۆلار فرۆشراوە.

ئاشكراشی كردووە، كۆی داهاتی بەدەستهاتووی نەوت لەو مانگەدا 6 ملیار و 352 هەزار و 753 دۆلار بووە.

وەك وەزارەتی نەوت ڕوونی كردۆتەوە، لە كۆی ئەو بڕە نەوتە، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتەوە 110 ملیۆن و 245 هەزار و 281 بەرمیل و لە كێڵگەكانی كەركوك-ەوە بڕی 2 ملیۆن و 315 هەزار و 381 بەرمیل و لە كێڵگەی گەیارە بڕی 550 هەزار و 775 بەرمیل هەناردە كراوە.

ئابوری

بەستنی لیستی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوە مامۆستایان نیگەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لا نەبرێت هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنیە بۆ داواكردنی مافەكانمان، دەشڵێت،”ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە لیستی مووچەی مانگی 1و 2ی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوەیە ڕاست بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دڵشاد تالیب بابان، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەوەمان بەیان كرد، كە لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم لە لایەن عیراقەوە ، دەبێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، لە ئێستاشدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە.

وتیشی،”بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لەكاتی هاتنی بەشە بودجە و لانەبردنی پاشەكەوتی مووچە، بە ڕێكاری مەدەنی داوای مافی ڕەوای خۆمان دەكەین، كە خۆپیشادان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بژاردەیەكن، كە مامۆستایانی ناڕازی دەیگرنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتە گوایە لیستی مووچەی مانگەكانی 1 و 2ی ئەمساڵ لە پەروەردەكان بەستراوە بە پاشەكەوتەوە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ ئەوش هەڵوێستی جیدیمان دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆری دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 176.81ملیۆن دۆلاری بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، كە 174.349ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 156.211ملیۆن دۆلار، بڕی 19.870 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 28 بانك بەشدارییان كردووە.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاندبوو “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو”ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی تەواو كردووە و بڕیارە پێش نەورۆز تەواوی مووچەی موچەخۆران دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری لە ئەنجومەنی وەزیران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئامادەكارییەكان تەواو بوون و لە وادەی دیاریكراوی مانگانەدا “5ی هەموو مانگێگ” دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام پێش نەورۆز تەواوی مووچە دابەش دەكرێت.

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشووە و بە پاشەكەوتەوە دابەش دەكرێت و بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ساڵی ڕابردوو دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان