ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

15 ساڵ بەسەر كارەساتی 1ی شوباتدا تێپەڕدەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

رۆژی 1ی شوباتی 2004، لە كارەساتێكی گەورەدا زیاتر لە 100 كەس لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لەناو بارەگای مەڵبەندی‌ 3ی یەكێتی و لقی 2ی پارتی لە هەولێر شەهید بوون، لەناویاندا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و كادری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل هەبوون.
لە كارەساتی 1ی شوباتی 2004، 101 كەس لە ھەردوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی بارەگای مەڵبەندی‌ 3ی‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ئەنجامدرا شەھیدبوون، لەناویاندا چەندین سەركردە و كادری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل هەبوون، ھەروەھا ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.
پەلامارەكەی 1ی شوبات لە كاتێكدا بوو كە پارتی و یەكێتی پاش پڕۆسەی ئازادی عیراق  پڕۆسەی یەكگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەرێميان دەستیپێكردبوو و لاپەڕەیەكی نوێیان لە رێكخستنی پەیوەندییەكانیان و  چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ھەرێم و مامەڵەكردنيان لەگەڵ عیراقی نوێدا هەڵدابۆوە.

کوردستان

بارزانی لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆبووەوە و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

ماڵپەری (مەسعود بارزانی) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارێكدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سوپای توركیا كۆڵبەرێكی كوردی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە چەكدارەكانی توركیا لە سنووری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێكی كوردیان كوشتووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە چەكدارەكانی توركیا لە سنووری بوراڵانی شاری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك بریندار كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆڵبەرە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئەرزڕووم گیانی لەدەست داوە و ناوی (خالیس حەمیدزادە)یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵكی گوندی (باڵووڵە)ی ماكۆیە و خێزاندارە و باوكی منداڵێكە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، هێزە چەكدارەكانی توركیا دوای بریندار كردنی لاق و ڕانی خالیس، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و كوتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی: دەستكەوتی حكومەت كاڵكردنەوەی ئینتما و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و دەشڵێت: “بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “یەكێك لە ئەزموونە تاڵەكانی مێژووی گەلەكەمان شەڕە یەك بەدوای یەكەكانی برا كوژی بوون، كە زۆر زیاتر لە دوژمنانمان زەرەری پێ گەیاندووین”.

دەشڵێت: “دوای ساڵانێكی زۆری شەڕی خۆ كوژی و براكوژی و شەهیدبوونی زۆرێك لە ڕۆڵەكانمان توانرا كێشەكان وەلاوە بنرێن و دوو ئیدارەیی كۆتایی پێبهێنرێت و حكومەتێكی یەكگرتوو و پەڕلەمانێكی هەڵبژێردراو دروست بكرێت، بەڵام دەبێت بپرسین دوو ئیدارەیی واتای چییە؟، ئایا ئەم حكومڕانیەی كوردی توانیوێتی ئامانجەكانی گەلەكەمان بێنێتە دی؟”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە دەبێت دان بەوەدا بنرێت، كە تا ئێستا حوكمی كوردی حوكمێكی سەركەوتوو نەبووە بە ئاستی خواست و ویست و تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و پارێزگاكان و زاراوەكان هیچ تەماسێكیان بەیەكەوە نیە..

ئەو بەرپرسەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە، “ئەبێت ئەو ڕاستیە بوترێت، كە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە”.

پێی وایە، حكومەتی ئیتحادی بابەتی ئاشتی قەزیە نیە لەلای، هەڵسوكەوتیان سڕینەوەی ئاشتیە بەتایبەتی لەناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان و دەشڵێت: “ئاشتی لەم ناوچەیە غائیبە، شەڕەنگێزی زاڵە، هەربۆیە باس كردن لە ئاشتی و ئاشتەوایی لەم ڕۆژگارەدا كوتانی ئاسنی ساردە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەتا دوای چەندەها ڕێككەوتن و هاوپەیمانی و هەڵبژاردن و باسكردن لە دیموكراسی دێن و بی هیچ بنەمایەك ڕێگا لە هاووڵاتیەك دەگرن بە چوونی بۆ پایتەخت، بۆیە لە وڵاتی ئێمە باسی ئاشتی و بروابوون بە یاسا تەنها خولیایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە دوو كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان