ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئاسیاسێڵ سەبارەت بە هێڵی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت، لەلایەن دەزگای رێكخەری پەیوەندییەكان لە بەغداد سزادراوین و ناچاركراوین بە زیادكردنی نرخی ئۆفەری هێڵی فەرمانبەران.

دەقی رونكردنەوەكە:
روونكردەنەوەیەك لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ-ەوە بۆ بەشداربووانی ھێڵی فەرمانبەران
دوای ئەوەی ئاسیاسێڵ سزا درا و ناچاركرا بە زیادكردنی نرخی ئۆفەری هێڵی فەرمانبەران لەلایەن دەزگای رێكخەری پەیوەندییەكان لە بەغداد، ئاسیاسێڵ وەك خەمخوری بۆ هاووڵاتیان و وەڵامدانەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێز، ھەموو دۆكیومێنتە رەسمییەكانی خستەڕوو كە ئەو كارە بە ناچاری و پاش سزادانی دارایی ئاسیاسێڵ بووە.
ھەروەھا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی تایبەتی سەر بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجامدانی دوو كۆبوونەوەی جیا ئاسیاسێڵ دووبارە ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە كە ناچاركراوین ئەو نرخە بەرز بكەینەوە و ئاسیاسێڵ بە خواستی خۆی بەو كارە هەڵنەستاوە.
هەر لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیانیش ئاسیاسێڵ هەستاوە بە زیادكردنی سودەكانی ئەم هێڵە وەك زیادكردنی كاتی قسە كردن و زیادكردنی بڕی ئینتەرنێت وەك چارەسەری دووەم، بەڵام چاوەڕوانی ڕەزامەندی دەزگای رێكخەری پەیوەندییەكانی بەغدادین لەبەرئەوەی هەموو گۆڕانكارییەك لە نرخ و ئۆفەر دەبێت بە رەزامەندی رەسمی ئەو دەزگایە بێت.
لەوبارەیەوە زرنگ فاروق، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: “ئەگەر دەزگای رێكخەری پەیوەندییەكانی عیراق ناچاری نەكردینایە و سزای دارایی قورس نەدراینایە، ئەوا ئێمە نرخەكەمان بەرز نەدەكردەوە چونكە ئەم بابەتە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەم راستییە ئاگادار كراونەتەوە”.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئێستادا گوگڵ لێنز تایبەتمەندییەکی زۆر ناوازەی بۆ زیاد کراوە

خەڵک

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەپی گوگڵ لێنزەوە بە زمانی ئینگلیزی سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە لە ورد ناسینەوەی شتەکاندا بە خێراترین ماوە.

پاش چەندان نوێکاری زۆر گرنگ ئەپەکە بەردەوام زیاتر وردی بۆ زیاد دەکراو گرنگترین تایبەتمەندی ئەپەکە ئەوەیە کە تەنها بەکردنەوەی دەچێتە سەر کامێرای مۆبایلەکە و دەتوانیت بە دەست ڕاگرتن لەسەر ئەو تەنەی دەتەوێت بی ناسێتەوە بۆت لە ماڵپەر و پێگەکان هەمان ئەو کاڵایەت بۆ بدۆزێتەوە چ بۆ کڕین بێت یاخوود هەر مەبەستێکی دیکە و ئەپەکە دەتوانێت.

ئەپەکە لە ئێستادا زانیاری وێنە فۆتۆگرافی و کارە هونەرییەکانی بۆ زیاد کراوە و دەتوانێت بە وردییەکی زۆر باش وێنەکان جیا بکاتەوە و بیان ناسێت و هەروەها لینکی هاوپێچ و پەیوەست بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە.

هەروەها ئەپەکە دەتوانێت بە کامێرا خستنە سەر وشەکان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی زۆرترین زمانی جیهانی بکات کە ئەمەش ئەزمونێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو کەسەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتێک دەمووچاوت پیردەکەیت، هەموو زانیاریەکانت دەچێت بۆ ڕووسیا، ئایا مەترسی هەیە؟

خێزان

پرۆگرامی faceapp کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕوسیەوە بەرهەم هێندراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە جیهان و لە هەرێمی کوردستانیش بەشێوازێکی بەربڵاو بەکار دەهێندرا.

بەپێێ ڕاپۆڕتێکی ABC مافی خاوەندارێتی تاکەکەس لە پرۆگرامەکەدا ناڕوونە و زۆرێک لەو داتایانەی لە پرۆگرامەکەدا بەکاردێت دواتر دەچێتەوە بۆ لای کۆمپانیا ڕووسیەکە و هەڵدەگیرێت تا بۆ کاری بازرگانی و تەنانەت هەواڵگریش سوودی لێوەربگیرێت.

پرۆگرامەکە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆیدیش بەردەستەوە و ڕوخسارت (گەنج دەکات یاخود پیری دەکات، یان ڕەگەزت دەگۆڕێت) و لەناو گەنجاندا پێشوازیەکی زۆری لێکراوە.

ئێستاش زۆرێک لە ئەستێرە و کەسایەتیە بەناوبانگەکان لەژێر هاشتاگی #FaceApp ڕووخساریان پیردەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەک بۆ کردن بە دوانی بەرنامەکانی دیکە و بەکارهێنانەوەیان

خێزان

بەرنامەی Dual Apps یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئەپەکانی گوگڵ پلەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن جار داگیراوە لە کۆگاکەدا، و قەبارەی نزیکی ٧ مێگابایتە و بەبێ ڕووت کار دەکات کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لەوەی ئەپەکانی مۆبایلەکەت بۆ لەبەر دەگرێتەوە و کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە وەکوو سناپچات و مێسنجەر و ڤایبەر و هەر ئەپێکی دیکە.

Image result for Dual Apps

پاش دوو هێند کردنی ئەپەکانیش دەتوانیت وەکوو زیادکراوەیەک زیادی بکەیت بۆ سەر شاشەی مۆبایلەکەت تاوەکوو بە خێرایی دەستت بە ئەپە نوێکە بگات و وەکوو شێوەیەکی ئاسایی بەکاریبهێنیت بەبێ ئەوەی پچڕان و کێشە هەبێت لە بەکارهێنانیدا.

بۆ داگرتنی ئەپەکە کلیک لێرە بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان