ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پەرلەمانی ئەوروپا: خوان گوایدۆ سەرۆكی شەرعی ڤەنزوێلایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پەرلەمانی ئەوروپا دانینا بە خوان گوایدۆ وەك سەرۆكی شەرعی ڤەنزوێلا بە وەكالەت و بۆ ئەم مەبەستە داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا كرد هەمان بڕیار بدەن.
پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆكسل ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە دەنگی 439 بەرامبەر 104 و دەنگی بەڵێ‌ و دەنگی 88 پەرلەمانتار بە نەخێر، پـڕۆژە بڕیارێكیان پەسەندكرد كە تیایدا هاتووە خوان گوایدۆ سەرۆكی شەرعی كۆماری ڤەنزوێلای بۆلیڤارییە بە وەكالەت و پـشتیوانی تەواو لە بەرنامەكەی دەكەن هەتا ئەو كاتەی هەڵبژاردنێكی سەرۆكایەتی نوێ دەكرێت لە دۆخێكی ئازادانە و بێ فێڵ بۆ بەدیهێنانی دیموكراسی ڕاستەقینە لەو وڵاتەدا.
دوای پەسەندكردنی پڕۆژە بڕیارەكە پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوایان لە فێدریكا مۆگرینی لێپرسروای سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا كرد یەك هەڵوێستیان هەبێت و دان بە خوان گوایدۆ بنێن.
خوان گوایدۆ كە سەرۆكی پەرلەمانە، هەفتەی ڕابردوو لە بەردەم هەزاران لە لایەنگرانی لە كاراكاسی پایتەخت خۆی وەك سەرۆكی كاتی ڕاگەیاند. دواتر لەلایەن هەریەك لە ئەمریكا، كەنەدا، بەڕازیل، چیلی، كۆلۆمبیا، كۆستاریكا، گواتیمالا، هندۆراس، پەنەما، پاراگوای و پیرۆ دانی پێدانرا.

جیهان

ڕوحانی مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریكا خوازیاری دانوستانە، پێویستە سزاكان ڕابگرێت و دان بەدەسەڵاتی ئێراندا بنێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە تاران، بە ئاماژەدان بە “دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا”، ڕایگەیاند، دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ كەسێك كە گوشاری خستووەتە سەر ئێران، جگە لە خۆڕادەستكردن هیچی تر نییە و وتی: “ئەگەر ئەمریكا دانوستانی دەوێت و لەوبارەیەوە سەرڕاستە، پێویستە كەشی دانوستان بسازێنێت. بۆ ئەمەش دەبێت سەرجەم سزاكان ڕابگرێت و دان بە دەسەڵاتی ئێراندا بنێت كە بە دەنگی گەلانی ئێران هاتووەتە بوون”.

سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی، كرۆك و بناغەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی بەندە لەسەر پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بەڵام ئەمریكا و هاوپەیمانە دژبەرەكانی تاران، زیانیان بەمە گەیاندووە.

حەسەن ڕوحانی ئەوەشیخستەڕوو، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، پشكنینەكانی خۆی پەیوەست بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ئەنجامداوە و دامەزراوەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران ئاشتییانەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ لە ڕێی تویتەرەوە وەزیر دادەمەزرێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی تری بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی لە جێگەی پاتریك شاناھان دامەزراند.

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، “مارك ئێسپەر وەك وەزیری نوێی بەرگری بەوەكالەت دادەمەزرێت”.

ھاوكات ترەمپ سوپاسیشی دەكات كە ئامادەبووە ئەو پۆستە نوێیە وەربگرێت، ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، گومانی نییە بەرامبەر بەوەی كە ئێسپەر بەسەركەوتوویی كارەكانی جێبەجێ دەكات.

جێی ئاماژەیە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی جەیمس ماتیس لە پۆستی وەزیری بەرگریی بەھۆی ناكۆكییەكانیەوە لەگەڵ ترەمپ لەبارەی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، پاتریك شاناھان لەو پۆستەدا بە وەكالەت دەستبەكاربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ساركۆزی دادگایی دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا دادگایی دەكرێت.

میدياكانی فەڕەنسا بڵاویانكردەوە، دادگای فەڕەنسا بڕیاریدا نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكەی بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بداتە دادگا و بڕیارەكەش یەكلابووەتەوە و دەرفەتی تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەكەدا نەماوە.

بڕیاریشە لەچەند مانگی داهاتوودا لە پاریس پڕۆسەی دادگایی نیكۆلا ساركۆزی بەڕێوەبچێت ئەوەش یەكەمین جارە لەمێژووی سەردەمی كۆماریدا سەرۆكێكی فەڕەنسا بەتۆمەتی گەندەڵی بدرێتە دادگا.

وەك میدیاكان ئاماژەیان پێكردووە، گومان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی 2014دا و لەڕێگەی پارێزەرەكانییەوە، نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا داوای لەدادوەرێكی باڵای وڵاتەكەی كردبێت زانیاری نهێنی پێبدات لەسەر كەیسی ژنێكی ملیاردێر كە كۆمەكی دارایی پێشكەش بەپارتەكەی ساركۆزی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان