ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان راگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان، پێكهێنانی حكومەتی نوێی راگەیاند كە لە 30 وەزیر پێكدێت و 3 وەزیرییان لە حزبوڵڵایە.

حەریری لە كۆنفراسى راگەیاندنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە بەیروتی پایتەخت رایگەیاند”رووبەڕووبوونەوەی ئابوری و خزمەتگوزاریی و ئەمنی گەورە لەبەردەم لوبناندان، نیگەرانییە ئابورییەكانیش پێویستییان بە كاریی رزگاركردنە، نەك بەنجكردن كە بە كەڵكی تەنگژە ئابورییەكان نایەت”.

بە وتەی حەریری”كۆمەكی دەرەكی، وابەستەی چاكسازییە ناوخۆییەكانە”، جەختیشی لەسەر پابەندبوون بە چاكسازییەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییەكان كردەوە.

سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەڵێت”یەكێتی ئەوروپا، بۆتە هاوبەش بۆ گەشەی ئابوری، دۆسێی ئابوریش گەورەترین رووبەڕبوونەوەی بەردەم حكومەتی نوێیە كە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوودا كارنامەكەی ئامادە دەكات”.

رەیا حەسە وەك وەزیری ناوخۆ دەستنیشان كراوە لە حكومەتی نوێی لوبنان، و ئەلیاس بو سەعب لە پۆستی وەزیری بەرگری و جەمیل جبەقی سەر بە حزبوڵڵا بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی، جوبران باسیلیش لە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەدا ماوەتەوە.

تەندروستی

له‌دایكبوون له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا

خێزان – لوقمان غه‌فوور

ئیزابیلا بیریرا دی خیسۆس – له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ژیانه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی توڕه‌ی ئیزعاج- خۆی نیشانی په‌رستیار و دكتۆره‌كاندا، كاتێك رۆژی 13 ی فێبریوه‌ری له‌ ریو دی جانیرۆ له‌دایك بوو.

له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵێكی تره‌وه‌ نه‌گریا، فۆتۆگرافه‌ری به‌توانا رۆدریگۆ كۆنستمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ساتی له‌دایكبوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی چركاند كه‌ له‌یه‌كه‌م وێنه‌دا ئیزابیلا توڕه‌یه‌ له‌ هه‌موو دنیا، هه‌تا دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری له‌دایكبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی هێل –ی وتووه‌:”ترسام.. له‌به‌رخۆمه‌وه‌ وتم، عیسای مه‌زن بیگرێنه‌”.

په‌رستیارێكیش ده‌ڵێت:” تا ناوكیمان نه‌بڕی نه‌گریا، دواتر كه‌ گریا و توڕه‌یی له‌سه‌ر روخساری نه‌ما خۆشحاڵ بووین”.

پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، منداڵ له‌دوای له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ ده‌گری بۆئه‌وه‌ی بزانرێت سییه‌كانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌ی.

به‌ڵام دایكی ئیزابیلا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌:”خۆشحاڵم كچه‌كه‌م به‌ روویه‌كی قاره‌مانانه‌وه‌ له‌دایك بوو”.

به‌ڵام هێڵ نووسیویه‌تی:”له‌دایكبوونی منداڵێك به‌توڕه‌یی له‌ زه‌مه‌نی ڤایرۆسدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گەشتی عومرە قەدەغە كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

حكومەتی سعودیە گەشتی عومرەی هاوڵاتیانی هەموو ئەو وڵاتانەی ڕاگرت كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕاگرتنی گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە بۆ ماوەیەكی نادیارە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا، ئەو وڵاتانەی دیاری نەكردووە كو ئاشكرایكردووە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە دیاری دەكات.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی سعودیە بێت، گەشتیارانی عیراق ناتوانن عومره ئەنجام بدەن و لای خۆشیەوە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف هەرێم ئاشكرایكرد، بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئه‌مریكا، ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرنا-ی تاقیكرده‌وه‌ و ئاماده‌یه‌

خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

رۆژی 25ی فێبریوه‌ری كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا- ئای ئێن سی) ئیداره‌ی تره‌مپ-ی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئاماده‌یه‌ و له‌ سه‌ر یه‌كه‌مین مرۆڤیش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆیه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا-ئای ئێن سی)، باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ كه‌یمبریج له‌ ویلایه‌تی ماساتشوستس، بۆ بایۆته‌كنۆلۆژیا كه‌ كاری دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی نوێ و پێشخستنی ده‌رمانه‌ و به‌شی زۆری ده‌رمانه‌كانیشی له‌ جیهاندا به‌ كوالێتی به‌رزی پله‌ یه‌ك حساب كراوه‌ وێرای گرانی له‌ نرخه‌كانیدا.

پێكه‌ی ماركێتین ئینسده‌ر له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌وه‌ ده‌ڵێت:”له‌تواناماندایه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 30% ڤاكسینه‌كه‌ زیادبكه‌ین و بیخه‌ینه‌ بازاره‌وه‌ وێرای ئه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ پشكه‌كانی بازاری ئه‌مریكی له‌دابه‌زیندایه‌، بۆیه‌ ده‌شێت وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م قۆناغه‌دا قازانجێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتر له‌ جیهان پێویسته‌ په‌له‌ بكه‌ین”.

هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی سی بی ئێس له‌ گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی رۆژی 26 فێبریوه‌ری ئاشكرایكرد، كه‌ كۆمپانیاكه‌ ترشی رێبی ناوكی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ چه‌ند سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مریكی كردووه‌ پاش 42 رۆژ ئینجا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێكیان بده‌نه‌وه‌ و ڤاكسینێكی لێبه‌رهه‌م بهێنن.

وتیشی: “به‌م هه‌واڵه‌ كۆمپانیاكه‌ پشكه‌كانی 2% له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ڤاكسینه‌كه‌ بۆ 43% به‌رزكاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا، ژیانی جیهان له‌ دڵەڕاوكێ رزگارده‌كات.

به‌رپرسێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا شانبه‌شانی جۆرێكی دیكه‌ له‌ ده‌رمانی كۆمپانیای بایۆته‌كنۆلۆژی گێلێد كه‌ كۆمپانیایه‌ك له‌ چین به‌رهه‌می ده‌هێنێت و بڕیاره‌ له‌ مانگی ئه‌پرل (نیسان) بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

زه‌ نیویۆرك تایمز ئاشكرایکرد ڤاكسینه‌كه‌ ناوی زانستی (MRNA-1273) و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی نێردراوه‌ بۆ په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له‌ شاری بێسێسدا له‌ ویلایه‌تی مێرێلاند.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی:”په‌یمانگاكه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ بۆ ناوخۆی ئه‌مریكا ڤاكسینه‌كه‌ له‌كۆتایی مانگی ئه‌پرل له‌سه‌ر 20 كه‌سی له‌ش ساغ تاقیده‌كرێته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و كاریگه‌رێتی دژی نه‌خۆشییه‌كه‌”.

ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌ پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ كاریگه‌رێتی سێ مانگی ده‌وێت.

دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆشی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه‌ به‌ زه‌ نیویۆك تایمز-ی وتووه‌:”پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی سێ مانگی ده‌وێت، هیچ شتێك له‌وه‌ خێراتر نابێت” هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌كاریبهێنێت، چونكه‌ له‌ تاقیگه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

وێرای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێتی ڤایرۆسه‌كه‌ ئاشكرا نییه‌، به‌ڵام كۆمپانیاكانی دنیا كێبڕكێیانه‌ له‌سه‌ر كڕینی ڤاکسینەکە بۆ هاووڵاتییه‌كانیان.

زه‌ نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ له‌سه‌ر 45 گه‌شتیار بووه‌ كه‌ له‌ناو كه‌شتی دایمۆند پره‌نسس-ی گه‌شتیاری كه‌ له‌ژاپۆن-ه‌وه‌ به‌رێكه‌وتبوو بۆ ئه‌مریكا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكیان تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بووبوون جیاكرانه‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دانران و له‌دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه‌.

به‌پێی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له‌ رۆژی 26 فێبریوه‌ری له‌وڵاتی چین-یش له‌سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی (COVID-19) تا رۆژی 26ی فێبریوه‌ری له‌جیهاندا 81 هه‌زار و 260 كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ بوون و 2 هه‌زار و 770 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، مردوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ كۆریای باشوور و ئیتالیا و ئێران و ئه‌مریكا رێژه‌ی تووشبوون زۆر زیادیكردووه‌.

له‌ کۆریای باشوور گه‌یشتۆته‌ 1261 كه‌س، له‌ ئیتالیا 374 كه‌س، له‌ ئێران 139 كه‌س، له‌ ئه‌مریكا 60 كه‌س.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان