وتار
فه‌ره‌نسیه‌کی دووڕه‌گی لاواز، ئه‌فسانه‌کانی ئیتاڵیای ناچار کرد شێوازی یارییکردنیان بگۆڕن!

ئه‌فسانه‌کانی فه‌ره‌نسا زۆرن، له‌نمونه‌ی زێدان و کۆپا و هێنری و فۆنته‌ین و پاپین و کانتۆنا، به‌ڵام هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه نین که له میشێل پلاتینی “پادشا”دا هه‌یه.
بیهێنه به‌رچاوی خۆت، هونه‌ری تۆپی پێی ئیتاڵیای دێرین و فه‌ره‌نسای سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌یه‌ک بده‌یت چی ده‌رده‌چێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ته‌نها یه‌ک ناو هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌ویش پلاتینی ئه‌فسانه‌یه.
پلاتینی ئه‌ستێره‌یه‌کی دووڕه‌گه و ڕه‌گه ئه‌سڵیه‌که‌ی که دایک‌و باوکیه‌تی هه‌ردوو ئیتاڵین و بۆ بژێوی ژیان هاتونه‌ته فه‌ره‌نسا (جیۆف)، ڕه‌گی دووه‌می فه‌ره‌نسیه، واتا پێیه ئیتاڵیه‌کانی له‌سه‌ر شێوازی فوتباڵی فه‌ره‌نسی موتوربه کراوه.
سه‌ره‌تاکانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی جیۆف به‌ڕێکردووه و هێنده به‌هره‌مه‌نده له یانه‌ی میتز له‌کۆی دووجار جارێک تاقیکردنه‌وه ده‌کات و ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گیرێت، سه‌یر له‌وه‌دایه هاوشێوه‌ی به‌رازیلیه هه‌ژاره‌کان له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆر جه‌سته لاواز بووه و پزیشکی میتز له‌دوای پشکنین له راپۆرته‌که‌یدا ده‌نوسێت: ئه‌م منداڵه کێشه‌ی له (دوره تنفسی – سوڕی هه‌ناسه‌دان) و دڵیدا هه‌یه… ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه !
باوکی مامۆستای وه‌رزش و ڕاهێنه‌ری تۆپی پێیه، بێگومان ڕێگه نادات به‌هره‌ی کوڕه‌که‌ی به‌وشێوه‌یه به‌فیڕۆ بچێت و ده‌یگوێزێته‌وه بۆ نانسی، ژیانی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه هێنده ئاسان نییه به بابه‌تێکی کورت ئاماژه‌ی پێبکه‌م، به‌ڵام هێنده بزانه که یاریزان نییه له‌م سه‌رده‌مه و سه‌رده‌می پێشوشدا پێیه‌کانی هێنده ئه‌ڵماسی بوبێت له هێڵێکی ناوه‌ندی ئه‌ڵماسی(پلاتینی، فێرناندێز، تیگانا، گیریسی)، ته‌نانه‌ت لێدانه ڕاسته‌وخۆکانی هێنده به‌هێز و ڕاستڕه‌و بوون له‌باره‌یه‌وه بۆبی چارڵتۆنی ئه‌فسانه‌ی ئینگلیزی ده‌ڵێت: ئه‌م یاریزانه ده‌توانێت تۆپ به کونه ده‌رزیدا ڕه‌وانه‌ی تۆڕی گۆڵ بکات”.
ئیتاڵیا (٥٠) ساڵ به فه‌ره‌نسا نه‌دۆڕا، به‌ڵام له‌یارییه‌کی دۆستانه‌دا پلاتینی “سکوادرا ئازۆرای” زێدی باو باپیرانی به دوو گۆڵ و لێدانی ڕاسته‌وخۆ شکست پێهێنا، ته‌نانه‌ت ئیتاڵیه‌کانیش خه‌ونیان پێوه بینیوه، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌م به‌هره‌مه‌نده گوێ به ده‌ره‌وه‌ی وڵات نادات و ئینته‌رمیلان بۆ سانت ئیتیانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، چیرۆکه‌که دوور و درێژه و یوڤانتۆس به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌توانێت دابینی بکات…. به‌ره‌و ئیتاڵیا
یوڤانتۆس له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاوه‌نی دینۆ زۆف و پاولۆ ڕۆسی و تراپاتۆنی ڕاهێنه‌ره، تراپاتۆنی شێوازه‌که به پلاتینی ده‌گۆڕێت و به‌وهۆیه‌وه وه‌ک یاریزانێکی ئاسایی ده‌رده‌که‌وێت و پاش شه‌ش مانگ نزیکه ماڵئاوایی بکات، لێره‌دا جیۆڤانی ئانێللی (باپیری ئه‌ندریا ئانێللی سه‌رۆکی ئێستا) فشار له تراپاتۆنی ده‌کات و شێواز به‌هه‌موو ئه‌فسانه‌کان بگۆڕێت له‌به‌رخاتری چاوه‌کانی پلاتینی، وه‌ڵامی ئه‌م چاکه‌یه‌ی سه‌رۆکی له‌لایه‌ن که‌ڵه‌شێره‌که‌ی فه‌ره‌نساوه نازناوه‌کان و ئاستێکی خه‌یاڵی ده‌بێت.
چانس و ئه‌ڵمانیا نه‌بێت ده‌کرا بڵێین پلاتینی خاوه‌نی نازناوی مۆندیالی ١٩٨٦، پێشتریش نازناوی جامی یانه‌کانی ئه‌وروپا و جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام که باس له چانس ده‌که‌ین، بێگومان ده‌بێت ئاماژه به پێکانه‌کان بکه‌ین، ئه‌ستێره‌ی ژماره (١٠) هه‌ر له‌منداڵیه‌وه کوشته‌ی پێکانه‌کان و پێکانه‌کانی بووه، هه‌ر کاتێک ده‌گاته لێواری مێژوو ئه‌ژنۆیه‌کی په‌کی ده‌که‌وێت، بیری لێبکه‌ره‌وه، منداڵێکی ١١ ساڵ جارێک قاچی بشکێت و جارێک شانی، ده‌بێت له گه‌وره‌ییدا چی به‌سه‌ر هاتبێت، هۆکار چییه؟ یاریزانێکی جموجۆڵکاره و یه‌کێکه له‌وانه‌ی به‌رگریکاران به لێدان نه‌بێت بۆیان ڕاناگیرێتهوه.
ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌سه‌رده‌مێکدا نازناوی تاکه که‌سی هیچ نه‌بووه سێ نازناوی باشترینی ١٩٨٣ و ١٩٨٤ و ١٩٨٥ی فرانس فوتباڵ و ١٩٨٤ و ١٩٨٥ی باشترینی جیهان به‌ده‌ست هێناوه، به کۆی ده‌نگی فه‌ره‌نسیه‌کان باشترین ئه‌فسانه‌ی وڵاته، ڕه‌نگه ئێمه ته‌نها زێدان و تێری و ڤیێرا و جۆرکاێڤ و تیگانا و دوسایی و چهندینێکمان له‌نێو که‌ڵه‌شێره‌کاندا به‌رچاو که‌وتبێت، به‌ڵام هه‌رگیز دووڕه‌گه به‌هێزه‌که‌مان نه‌دیوه که مێژووی به گواستنه‌وه و لێدانه ڕاسته‌وخۆ ئه‌ڵماسییه‌کانی شه‌رمه‌زار کردووه، تاکه یاریزانه له خولێکی ئه‌وروپیدا نۆ گۆڵ تۆمار بکات (١٩٨٤ و نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌کانیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت).
ژماره (١٠)ی ئه‌فسوناوی به‌وه ناسراوه که که‌سێکی گاڵته‌جاڕه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پێشوی (یوێفا) دانیان به‌وه‌دا ناوه که له گرنگترین ساته‌کاندا نوکته‌ی خۆی کردووه، کوڕه‌که‌ی ده‌رچوی کۆلێجی یاساییه و کاروباری یاسایی ده‌کات، به‌ڵام کچه‌که‌ی (مارین) ئه‌کته‌رێکی کۆمیدیای فه‌ره‌نسیه و له‌چه‌ندین فیلم‌دا به‌شداری کردووه.
ئه‌م پیاوه به‌رامبه‌ر پاره وا دیاره خۆڕاگر نییه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی (یوێفا) توشی هات، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می لاوێتیشدا به‌درێسی یانه‌ی سانت ئیتیانه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆجێ ڕۆشێی سه‌رۆکی یانه به‌خواردنی ٩٠٠ هه‌زار دۆلار تۆمه‌تبار ده‌کرێت، به‌ڵام له‌و جاره‌دا هیچی به‌سه‌ردا ساغ نابێته‌وه.
له‌کۆتاییشدا ده‌گه‌مه ئه‌و بۆچونه‌ی پێیه‌ک نییه له‌فه‌ره‌نسا له پێیه‌کانی پلاتینی به‌هێزتر، وره‌یه‌کی فه‌ره‌نسی نییه له وره‌ی پلاتینی به‌هێزتر، ئه‌فسانه‌یه‌ک مارادۆنا له‌نێو یاریگادا به ترسه‌وه رووبه‌ڕوی بوبێته‌وه و له‌باره‌یه‌وه بڵێت: به‌هێزترین و ئاڵۆزترین یاریزانه که رووبه‌ڕوی بومه‌ته‌وه. چی ده‌مێنێته‌وه منێک له‌باره‌یه‌وه بیڵێم؟!
وتار
هەندێ جیاوازی لە نێوان گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ دا

دوو ڕاهێنەری گەورەی تۆپی پێ کە لە ئێستادا زۆرترین ڕکابەری لەنێوانیان دا هەیە و هەریەکەیان بەشێوازی تایبەت بەخۆی دەیەوێ زۆرترین داهێنان لە تاکتیکی تۆپی پێدا بکات.
گواردیۆلا ڕاهێنەرێکە کار لەسەر فەلسەفەو شێوازێکی دیاریکراو دەکات کە تیکی تاکایە،توانیویەتی زۆرترین داهێنانی تێدا بکات و تاکتیکەکەی بگەیەنێتە لوتکە،گواردیۆلا بۆ جێ بەجێ کردنی تیکی تاکا پێویستی بە کۆمەڵە یاریزانێکە کە لە لوتکەی ئاستی هونەری دابن،بۆیە ئەم ڕاهێنەرە دەچێتە هەر یانەیەک چاکسازی تەواو لە پێکهاتەی یاریزانەکانی دا دەکات،چونکە ئەم ڕاهێنەرە ئامادە نیە پەنا بۆ شێوازی جۆراو جۆر لە یاریکردن بەرێت بەڵکو پێویستە یاریزان توانای جێ بە جێ کردنی ئەم شێوازەی هەبێت،بەڵام یۆرگن کڵۆپ هەرچەندە بەگشتی پەنا بۆ فشاری بەرز دەبات بەڵام ڕاهێنەرێکە پەنا بۆ چەندین شێوازی جیاواز دەبات بۆ سەرکەوتن،هەمیشە پلانەکانی بە گوێرەی توانای یاریزانەکانی دادەنێت زۆر ڕۆناچێتە ناو شێوازێکی دیاریکراو بەڵکو بە پێی بارودۆخی یارییەکان و تیپی ڕکابەر پلانەکانی دادەنێت،یۆرگن کڵۆپ جگە لە ئەنجام هەمیشە ئامانجی چێژبەخشین بە بینەرو لەگەڵی دا بە دەستهێنانی ئەنجامی باشە بۆ تیپەکەی،بەڵام گواردیۆلا جگە لە ئەنجام کار بۆ ئەوە دەکات کە فەلسەفەکەی وەک داهێنانێکی گەورە بمێنێتەوە لە مێژووی تاکتیکی تۆپی پێدا،
وە گواردیۆلا هەمیشە لە یارییەکاندا پشت بە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەبەستێت لە بنیات نانی هێرش دا‌و تیمەکەی وەک یەک جەستە بەشداری لە هێرشەکان دا دەکەن،بەڵام کڵۆپ زۆربەی کات پشت بە پەستانی بەرز دەبەستێت بۆ بنیات نانی هێرشەکانی وە کڵۆپ پێی وایە ئەنجامدانی پەستانی بەرز تەنانەت باشترە لەوەی کە باشترین یاریزانی یاری دروست کەرت لەگەڵ دابێت.
وە گواردیۆلا بۆ تێگەیاندنی یاریزانەکانی لە جێ بە جێ کردنی فەلسەفەکەی پێویستی بەوەیە کە ڕوون کردنەوەی زۆر بۆ یاریزانەکانی بکات تاوەکو بە تەواوەتی مەبەستەکەی بگات و یاریزانانەکانی لە لوتکەدا پلانەکە جێ بە جێ بکەن،بەڵام کڵۆپ پێی وایە ئەو شێوازەی کە ئەو دەیەوێت پێویست ناکات زۆر لەسەری بدوێت چونکە کڵۆپ پلانەکانی لەسەر شێوازی یاریزانەکانی دادەنێت، وە پێی وایە قسەکردنی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکانی تووشی بێزاری ببن.
وتار
بواتینگ له‌گه‌ڵ میسی چی بۆ به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌ن؟

به‌ڕه‌چاوكردنی باریداری یانه‌كه و نه‌بوونی یه‌ده‌گی باش له ڕێزه‌كانی پێشه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بواتینگی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ گواسته‌وه، كه به بۆچوونی من: ئه‌مجۆره گرێبه‌ست و مامه‌ڵانه تاڕاده‌یه‌كی زۆر سوودی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هه‌یه، كه پێشتر توانیانه له ڕێگای پاولینهۆ و خه‌رجنه‌كردنی پاره‌یه‌كی زۆره‌وه سوود له‌ڕووه ته‌كتییكه‌ی ئه‌م ستاره به‌ڕازیلییه ببینن، كاتێك به باشی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌هۆی ئه‌زموون و ته‌مه‌نی یاریكردنی خۆی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تیدا گونجانێكی باشی له‌گه‌ڵ سیانه‌ی پێشه‌وه به یارمه‌تی لیۆ میسی دروستكرد، هه‌رچه‌نده ئیداری بلوگرانه له‌وه‌دا ژیرانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به خواستن ده‌یانهێنن زیاتر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ لیۆدا هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی سه‌ركه‌وتنی باشی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه كاتێك پاولینهۆ هاته نێو یاریگا به‌بوونی بۆسكێتس و ئینێستا زۆربه‌ی كات یارمه‌تی لایه‌نی خێرایی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی تۆپی له‌گه‌ڵ میسی و سوارێزدا ده‌دا و به‌وه‌ش كه‌مترین هه‌ڵه‌ی ته‌كتیكی له شوێنی ناوبراو به‌ده‌ی ده‌كرا، چونكه سیانه‌ی پێشه‌وه‌ی به‌رشه هێنده به‌هێز و یارمه‌تیده‌رن ناهێڵن به هیچ كلوجێك نه‌نگی به ئاستی كۆی هێزی تیپه‌كه‌وه دیار بێت. هه‌رچی ئه‌ستێره‌ی تازه‌ی تیپه‌كه‌یه (كیڤن برینس بواتینگ) هه‌ر ده‌ڵێی یاریزانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یه، چونكه ئه‌و له یانه‌ی ساسۆلۆی ئیتاڵی به ته‌نیا و چه‌ندین جار به‌هۆی ئاستی خۆیه‌وه گۆڵی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌ستێره‌یه زیاتر له ناوه‌ڕاستی مه‌یدان به هه‌ردوو پێی یاریی ده‌كات و وه‌كو هێرشبه‌ری خه‌یاڵی ده‌بینرێت، زۆر به‌كه‌می له‌نێو چڕی یاریزانانی تیپی ڕكابه‌ر جوڵه ده‌كات، هه‌ركات گوشار بكه‌وێته‌سه‌ری ئه‌وه هه‌ڵده‌كشێت بۆ لاكانی یاریگا و له‌وێوه به‌هۆی خێرایی یاریكرن و ئاڵوگۆڕی تۆپه‌كان به هه‌ردوو پێی به ئاسانی فریووی به‌رگری تیپی ڕكابه‌ر ده‌دات و خۆی‌و تۆپه‌كان ڕزگار ده‌كات، یاخود زۆر به باشی له شێوه‌ی كه‌وانه‌یی تۆپه‌كان و قه‌وسكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ‌نێو بۆكسی ڕكابه‌ر هیچی له دیمبڵی كه‌متر نییه. به‌وجۆره بواتینگ ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی له ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی به‌رشه كه‌م بێت په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌كتیكی و هونه‌ری به‌رز دروست بكات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی شووت لێده‌رێكی به‌هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا، له هه‌مانكاتدا به‌هۆی باڵا به‌رزییه‌كه‌ی سه‌ر لێده‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌كاتی نه‌بوونی ئه‌لبا و لا باڵه‌كان ڤالڤێردی ده‌توانێت خێرایی و هێرشی تیپه‌كه‌ی له‌و بنكه‌یه پێ چالاك بكات، یاخود هه‌ركاتێك میسی نه‌یتوانی له پشتی هێرشبه‌ره‌كانه‌وه بوونی هه‌بێت ئه‌م كوڕه ڕه‌شه به‌بێ گرفت و به‌پێی ئاستی خۆی له‌وێشدا مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه پێم وایه هاتنی بواتینگ له شه‌ش مانگ زیاتر ده‌خایه‌نێت بۆ یانه ئیسپانییه‌كه، چونكه له‌مكاته‌دا تیپی به‌رشه پێویستی زیاتری به ئارامی لایه‌نی هێرشبه‌ری و ناوه‌ڕاستی مه‌یدانه، تا خۆی لابدات له هه‌ڵه و گرفته‌كانی به‌رگری تیپه‌كه.
وتار
بە كێ دەگوترێت فۆتۆگرافەری سەركەتوو؟

مەرج نیە هەركەسێك توانای كڕینی كامێرایەكی هەبێت و چەندی فۆتۆیەكی گرتبێت و پشتگیریی لایەنێكی هەبێت بۆ بڵاوكردنەوە و چاپكردنی وێنەكانی ، پێی بگوترێت وێنەگر یان فۆتۆگرافەر ، مەبەستمان فۆتۆگرافەری ڕاستەقینەی پڕۆفیشناڵە ، ئەگەر كڕینی كامێرایەك پێوانە بێت بۆ بوون بە فۆتۆگرافەر ، ئەوا دڵنیابن لەوەی كە پێوانەیەكی هەڵەیە ، چونكە ئێستا سمارت فۆنی دەستی هەمووان كامێرای تێدایە ، ئەگەر بەو پێوانەیە بێت ئەوا هەموومان فۆتۆگرافەرین
بیروبۆچوونی سیاسیانە و لایەنگیری حیزبێك یان لایەنێكی دیاریكراو كاریگەرییەكی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر هەست و بیركردنەوە و كاركردنی فۆتۆگرافەر ، واتلێدەكەن كە نەتوانیت ڕاستگۆبیت لەگەڵ كامێرا و ئەوەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گرتە و وێنەكاندا ، چونكە پێموایە سیایەت دەست لەهەر بوارێك وەرئەدات ، ئەو بوارە نەخۆش و سەقەت دەكات ، بەڵام بواری هونەر نەخۆش ناكات ، بەڵكو هەر دەیمرێنێت . بەگشتی لە كۆمەڵگا و وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەرپرسان و سیاسەتمەداران لە چاوی كامێرا و پێنوسی ڕۆژنامەنووسان دەترسن ، چونكە دەزانن كە كاریگەرییەكی بەهێزیان هەیە لەسەر ڕای گشتی ، بەڵام بەداخەوە لای خۆمان بە پێچەوانەوەیە ، بەڵكو زۆرێك لە وێنەگران و ڕۆژنامەنووسان كار بۆ جوانكردنی بەرپرسان دەكەن ، پێچەوانەكەشی هەر ڕاستە.