ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا سزای بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاند
روسیا: ئەمریكا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئیدارەی ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڤەنزوێلادا سەپاند ‌و دەستی بەسەر 7 ملیار دۆلاری كۆمپانیاكەشدا گرت.
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سزایان خستۆتەسەر كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڤەنزوێلا، ئەم هەنگاوەش گرەنتی ئەوە دەكات كە چیتر مادۆرۆ و لایەنگرانی ناتوانن كۆنتڕۆڵی داهات و سامانی گەلی ڤەنزوێلا بكەن.
ڕاشیگەیاند: چەندین سزای ئابووریان بەسەر كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڤەنزوێلا سەپاندووە‌و 7 ملیار دۆلاری كۆمپانیاكەش بلۆك دەكرێت‌و دەخرێتە ژێر كۆنترۆڵی رابەری ئۆپۆزسیۆنەوە.
هاوكات، روسیا ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەپێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی لە دۆسیەی ڤەنزوێلا، لای خۆشییەوە سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر كۆمپانیای نەوتی حكومی ڤەنزوێلا سەپاندی نایاساییە و وڵاتەكەی هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پشتیوانی ئیدارەكەی نیكۆلاس مادۆرو.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان