ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

كه‌ی ده‌توانیت ئاو بده‌یته‌ منداڵه‌كه‌ت؟ تێڕوانینێكی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

خێزان

ئه‌و منداڵه‌ ده‌می ووشك بووه‌ گوناحه‌ هه‌ندێك ئاوی بده‌رێ، ئه‌و منداڵه‌ تینوویه‌تی گوناحه‌، ئێمه‌ كه‌ گه‌وره‌ین پێویستمان به‌ ئاوه‌ چ جا ئه‌و منداڵه‌ فه‌قیره‌. ئه‌مانه‌ چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كن ڕۆژانه‌ پێمان ده‌ڵێن یاخود خۆمان بیریان لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ئایا وایه‌؟

به‌ گشتی زۆربه‌ی ڕێكخراو، ده‌زگا و پزیشكه‌كان ڕێنمایی دایكان ده‌كه‌ن تاوه‌كو ته‌مه‌نی 6 مانگ ته‌نها شیری خۆیان بده‌نه‌ منداڵه‌كانیان. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ هیچ خواردن و شله‌یه‌كی تر وه‌رنه‌گرێت جگه‌ له‌ شیر. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیری دایك ته‌واوی پێداویستییه‌كانی منداڵ پڕ ده‌كاته‌وه‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌.

شیری دایك نزیكه‌ی %80 زیاتری له‌ ئاو پێكهاتووه‌، هه‌موو شله‌یه‌كی پێویستی تێدایه‌ كه‌ ڕێگری له‌ ووشكبونه‌وه‌ی منداڵ بدات. بۆیه‌ كاتێك دایك شیری خۆی ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ی به‌ گشتی تاوه‌كو 6 مانگ پێویستی به‌ ئاو ناكات، به‌ مه‌رجێك منداڵه‌كه‌ شیر به‌ باشی بخوات. هه‌ركات منداڵ تینووی بوو دایك ده‌توانێت شیری بداتێ به‌مه‌ش هه‌ستی تینوویه‌تی نامێنێت.

گه‌ده‌ی منداڵ له‌ ته‌مه‌نی مانگێكدا هێنده‌ی قه‌باره‌ی هێلكه‌یه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی نزیك 120 مل شیر ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ نێوان 80-150 ده‌گۆڕڕێت. سه‌رنج بده‌ گه‌ر ئاو بده‌یته‌ منداڵه‌كه‌ت، ئایا جێگه‌یه‌ك ده‌مێنێت بۆ شیر؟ بێگومان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی شیری قوتوو ده‌خۆن به‌ هه‌مان شێوه‌ شیره‌كه‌ جێگه‌ی ئاو ده‌گرێته‌وه‌ بۆیان. به‌ڵام چونكه‌ شیری قوتوو قورستر هه‌رس ده‌بێت وه‌ك له‌ شیری دایك منداڵ جاره‌كانی شیر خواردنی له‌ ڕۆژێكدا كه‌متره‌ وه‌ك له‌وانه‌ی شیری دایك ده‌خۆن. بۆیه‌ گه‌ر منداڵ شیری قوتووی به‌ باشی نه‌خوارد و پله‌ی گه‌رمیی له‌ سه‌رووی 41 پله‌وه‌ بوو ده‌توانیت بڕێكی زۆر كه‌م ئاوی بده‌یتێ.

پێدانی ئاو له‌ خوار ته‌مه‌نی 6 مانگه‌وه‌ زیانی زۆری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی سكچوون و به‌دخۆراكیی له‌سه‌ر منداڵ درووست ده‌كات.

تێبینی/ ئه‌م ڕێنماییانه‌ بۆ منداڵی له‌شساغ و ته‌ندرووستن، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تی تردا به‌ پێی ڕێنمایی پزیشك ئاو به‌ منداڵ ده‌درێت.

 

سەرچاوە: Evolac

ماڵداری

پێویستە هەموو مانگێک ئەم کارە بۆ جلۆشرەکەت بکەیت، تا خزمەتت بکات!

خێزان

وەک وتراوە ئامێرەکان بۆ ئەوەی خزمەتت بکات پێویستە خزمەتی بکەیت، ئامێری جلشۆریش لەمە بەدەر نییە و بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات پێویستە مانگانە پاکی بکەیتەوە.

ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ناو جلشۆرەکەت تا بۆنی ناخۆش درووست نەکات:

 

پێداویستیەکان:

-١کەوچک تایت

-٤ کوپ سرکە

 

کەرەستەکان بکەرە ناو جلشۆرەکەتەوە و هەر وەک کاتی ئاسایی کاری پێبکە، دواتر ماوەیەک دەرگاکەی بەکراوەی بەجێبهێڵە تا بە باشی وشک بێتەوە و مانگانە جارێک دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

نۆک بهاڕە و چەند شتێکی تێبکە و بیدە لە پێستت، زۆر بەسوودە!

خێزان
پسپۆڕی جوانكاری ڕولا گیراوه‌یه‌كی نوێ بۆ خانمان ده‌خاته‌ به‌رده‌ست كه‌ ده‌توانن بۆ ڕوخساریان به‌كاری بهێنن و سودی زۆری بۆ كرانه‌وه‌ی پێست و گه‌شانه‌وه‌ی ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌شی خێرایه‌.

 

پێکهاتەکان:

-کەمێک هاڕاوه‌ی نۆك

-کەمێک ماست

-کەوچکەچایەک هه‌نگوین

-كه‌مێك ئاوی لیمۆ.

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-هاڕاوه‌ی نۆك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید و ئه‌وه‌ش ڕێگری له‌ چرچی و پیربونی پێسته‌كه‌ ده‌كات، گیراوه‌كه‌ پاش تێكه‌ڵكردن بده‌ له‌ ڕوخسارت و بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه‌.

 

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم ڤیدۆیە بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە لەناکاو میوان دەڵین دێین بۆ ماڵتان و کاتێکی زۆرت لەبەردەستدا نیە بۆ پاکردنەوەی ماڵەکەت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە:

 

ڕاڕەوی سەرەتا

ئەم شوێنە وێنای سەرەتایی دەدات و گرنگە ڕێکی بخەیت، باشترە پێڵاوەکانت لە شوێن و رەفەی داخراودا بێت نەک دیار و جیا و شتە زیادەکان لابدە و کۆی بکەرەوە.

 

دەستشۆر و تەوالێت

ئەم ناوچەیەش گرنگە پاک بێت چونکە میوان سەردانی دەکات، بۆی بتوانیت بە جوانی پاکی بکەیتەوە کەمێک ئاوی گەرم بەبدەرەوە با هەڵمەکەی بڵاوبێتەوە، دواتر کە سڕیت بە ئاسانی پاکدەبێتەوە و بۆنی ناخۆشیش نامێنێت.

گرنگە کە خاولی تازە و پاکی لێدابنێیت و فوڵچە کۆنەکان لابدەیت و شتە تایبەتەکانی خۆت وەک گوێزان و کرێم و هاوشێوەکانی بشاریتەوە.

 

چێشتخانە

لە پاککردنەوەی چێشتخانەدا زەویەکە و دەرگای ساردکەرەوە و کتری و قۆری پاک بکەرەوە چونکە زوو چاو دەچێتە سەریان.

 

ژوری دانیشتن

بەخێرایی شتە زایدەکان لابدە و گسکێکی کارەبایی لێبدە و دواتر شتە زیادەکان لە قەنەفەکە پاک بکەرەوە و ڕێکیان بخە.

 

میوان ناچێتە ژورەکانی دیکە، بەڵام گەر یەکێکیان سەری پێدا کرد دەتوانیت ئەمانە ڕەچاو بکەیت

– هیچکاتێک بۆ ناڕێکی ژورەکە داوای لێبوردن مەکە، چونکە هەندێکجار کە خۆت باسی نەکەیت ئەوان هەستی پێناکەن.

-جێگای نوستنەکە ڕێک بکە و جل و شتەکان بکەرە کەنتۆرەکەوە و پەنجەرەکە بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان