ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق كەمدەبێتەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2019 دەبێت 9% دوای لێدەركردنی خەرجی سیادی و حاكیمە و دەشڵێت: “ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت ڕادەست نەكات بودجە و مووچەی پێ‌ نادرێت”.

عەبدولهادی موحان سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ (سۆمەریە نیوز)ی عیراقی ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی لەسەر بودجە هەن، بەڵام بەكۆی گشتی خزمەتی گەلی عیراق دەكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە بە 12.67% دیاری كراوە لەو كاتەی پابەند دەبێت بە هەناردەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە.

وتوشیەتی، “پشكی بودجەی هەرێم دوای لێدەركردنی خەرجی سیادی و حاكیمە دەبێتە 9% و ئەو بڕە دەبێتە خەرجی بۆ هەرێمی كوردستان”.

دەشڵێت: “بودجە بە بڕی كۆتایی وەك تەقینەوەی دووەم لە مێژووی عیراق دادەنرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕەتی دەكاتەوە، “پشكی هەرێم بگاتە 20% و ئەوەی لەو بارەیەوە دەوترێت ڕاست نییە، چونكە بڕگەیەك هەیە لە مادە 10، كە بڕگەی (ج) ئاماژە بەوەدەكات، كە ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە پێدانی پشكی نەوت و شەوەش بووە هۆی زیان گەیاندن بە بودجە، پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق پشكی هەرێم لە بودجە نەدات بە مووچەی فەرمانبەرانیشەوە”.

ئەمە لەكتێكدایە، كە پێشتر عەلی بەدری، پەرلەمانتاری عیراقی لە ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاندبووە، كە هەرێمی كوردستان زیاتر لە پشكی خۆی وەردەگرێت لە بودجەی ساڵی 2019 و بڕەكەی دەگاتە زیاتر لە 20%.

لە 23 و 24ی ئەم مانگە، لە پەرلەمانی عیراق بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2019 پەسەند كرا و ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا بۆ پەسەند كردنی.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان