ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

عەلی حەمەساڵح: ئەم جۆرە لە گرتن و زیندانیكردن لێكەوتەی سیاسی دەبێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەشت هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێویاندا ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی هەیە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دهۆك-ەوە دەستگیركراون، دەشڵێت: “ئەم جۆرە لە گرتن و زیندانیكردن لێكەوتەی سیاسی دەبێت”.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری خۆی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە لە دهۆك دەستگیركراون و ڕایگەیاندووە، وەك فراكسیۆنی گۆڕان دوای بەدواداچون، دڵنیابوین لە لایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراون، لە بەدواداچونداین بۆ ئازادكردنی هەڵسوڕاوانی گۆڕان و سەرجەم چالاكوانانی مەدەنی، كە ژمارەیان نزیكەی ٢٥ كەسە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئاسایشی دهۆك و پارتی دیموكرات بە بەرپرسن دەزانین لە ژیان و سەلامەتیان.

دەشڵێت: “بەردەوامی ئەم گرتن و زیندانیكردنە لێكەوتەی سیاسی دەبێت، زۆرێك لەوانەی بەشداری خۆپیشاندان و سوتاندنی بارەگای سوپای توركیایان كردوە، كادیر و بەرپرسی پارتی دیموكراتن، بەڵام ئێستا خەڵكی دیكە زیندانی دەكرێت”.

وەك عەلی حەمەساڵح بڵاویكردۆتەوە، ئەم هەڵسوڕاوانەی گۆڕان زیندانی كراون:
1. حاجی ڕیكانی
2. ئیهان سەعید عومەر
3.كاوار حەسەن عەلی
4.زێرەڤان الدین ئادەم
5. ولێد عەبدول
6.عوسمان حەمەد ئەحمەد
7.گوڤان شاهین ئادم
8. عبدالرحمن شكری عبدالرحمن

کوردستان

لە 24 كاتژمێردا لە هەرێم 19 كەس تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دواین ئاماری تووشبووان بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ئاشكراشی دەكات، كە 85 كەس چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان 852 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 19 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 18 لە هەولێر و یەك كەس لە سلێمانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاكبوونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ژمارە (٤٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وە هەموویان بەركەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی كە پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٥ی نیسانی٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەپەگە ؛5 ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی توركیا لە مێردین كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ناوچەی باگۆك-ی سەربە مێردین لە ئەنجامی چالاكیەكی گەریلادا پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی سوپای توركیا كوژراون.

هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەكردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، هێزەكانمان لە مەیدانی ناوسەرا لە باگۆكی سەربە مێردین، دژی سوپای توركیا، كە بارەگایەكی نوێیان دروستكردبوو، چالاكییان ئەنجامدا.

ڕایگەیاندووە ، لەو چالاكییەدا مۆڵگە و حەشارگەكانی دووژمن كرانە ئامانج، هێزەكانمان تەنانەت چوونە سەر ئۆتۆمبێلەكانی دووژمن و دەستیان بەسەر بەڵگە و دیكۆمێنتەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكاندا گرت، هەروەها لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی سوپای توركیا كوژراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دوای چالاكییەكە سوپای توركیا بە چەكی قورس ناوچەكەیان تۆپباران كرد و كوژراو و بریندارەكانیان بە زرێپۆش لە ناوچەكە دوورخستەوە، یەكینەكەمان سەركەوتووانە گەڕایەوە بارەگای خۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی؛ دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە ، كە باس لە بڵاوكردنەوەی گازی سارین دەكەن ، دەشڵێت،”هەركەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە بڵاو بكاتەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر”.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە، كە باس لە بڵاوكردنەوەی گازی سارین دەكەن، چونكە هیچ بنەمایەكی نیە و تەنها پروپاگەندەیە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، ھەركەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتە ڤیدیۆی چەواشەكار تۆمار بكات و بڵاوبكاتەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوكردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەكتری وە لەكاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حكومەتی ھەرێم بڵاوی دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان