ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی گەشتی عومرە لە هەرێمی كوردستان هەرزان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
گشتی عومرە لە هەرێمی كوردستان نرخەكەی لە 1000 دۆلارەوە بۆ 600 دۆلار دابەزی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێـت: “بەپێی ئەو كێبركێیەی هەیە لەنێوان كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ئەگەری دابەزینی زیاتری نرخەكەی هەیە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە خۆشحاڵەوە نرخی عومرە دابەزیوە بەجۆرێك لە 1000 دۆلارەوە بۆ 650 تا 680 دۆلار بە پێی خزمەتی كۆمپانیاكان.

وتیشی، “لەبەر سێ هۆكار نرخەكەی دابەزیوە، یەكەم لە وڵاتی سعودیە زیاتر لە 700 كۆمپانیای گەشتیاری عومرە كراوەتە، كە هەر یەكەیان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ پێنج كۆمپانیای دەرەوەی وڵات بكەن، دووەم-یش كردنەوەی هێڵی فڕۆكەوانی سعویە، كە كێبڕكێی دروست كردوە لەگەڵ فڕۆكەوانی عیراق و سێهەمیش دابەزینی نرخی هۆتیل و خواردن بۆ گەشتیارانی عومرە لە وڵاتی سعودیە”.

ڕاشیگەیاند، بەپێی خزمەتی كۆمپانیاكان بڕی پارە دیاری دەكرێت، بەجۆرێك، كە لە گەشتەكەدا 4 شەو لە مەدینەی پیرۆز و 6 شەو لە مەككەی پیرۆز دەمێننەوە لەگەڵ ئەو خزمەتەی دەكرێن بۆ نانی بەیانی و نیوەڕۆ، بەڵام بۆ مامۆستایانی ئاینی نرخەكەی تەنها 600 دۆلارە.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاشكراشی كرد، بەپێی ئەو كێبڕكێیەی لە نێوان كۆمپانیاكانی هەرێم هەیە چاوەڕوان دەكرێت نرخی گەشتی عومرە بڕی 30 دۆلاری دیكە دابەزێت.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان