ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڕیاڵ سێیەمە) گرانبەهاترین (١٠) یانەی تۆپی پێی جیهان بەپێی نرخی یاریزانان و پێکهاتەکانیان

خەڵک سپۆرت

دەوڵەمەندترین و خاوەن زۆرترین داهات یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیە و پێشتر ئاژانسی “دیلیۆت” ئەو ڕاستیەی ئاشکرا کرد، بەڵام لەسەر ئاستی یاریزانان و نرخی گواستنەوەیان یانەی بەرشلۆنە دەکەوێتە پلەی یەکەمەوە.

بەپێی نوێترین ئامارەکانی ماڵپەڕی “ترانسفێر مارکێت”ی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، یانەی بەرشلۆنە لەئێستادا خاوەنی گرانبەهاترین پێکهاتەی یاریزانانە لەجیهاندا و بەڕێژەیەکی زۆر پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کەوتووە، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی دەکەوێتە پلەی دووەمەوە ئەوەش پاش ئەوەی پیپ گواردیۆلا چەندین یاریزانی گرانبەهای لە دوو وەرزی ڕابردوو تا ئەم وەرزە بۆ پێکهاتە شینە ئاسمانیەکەی دابین کرد.

یەکێک لە سەیرو سەمەرەی پۆلبەندیەکە ئەوەیە لە ئێستادا یانەی لیڤەرپوڵ بە جیاوازی تەنها ٤٧ ملیۆن یورۆ و بە پلەیەک دەکەوێتە دوای یانەی شاهانەی مەدریدەوە، لەکاتێکدا هەوادارانی تۆپی پێ پێیان وایە یانەی شاهانە چەندین ساڵە گرانبەهاترینەکان کۆدەکاتەوە و یانەیەکی وەک لیڤەرپوڵ بەپێچەوانەوە پشتی بە بەهرەکان بەستووە.

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یانەکانی جیهان بەپێی نرخی پێکهاتەکانیان بەم شێوەیەیە (بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکێت):

  • بەرشلۆنە: کۆی گشتی نرخی پێکهاتەکەی یەک ملیار و ١٧٠ ملیۆن یورۆتیە
  • مانچستەر سیتی: یەک ملیار و ١٣٠ ملیۆن
  • ڕیاڵ مەدرید: ٩٧٣ ملیۆن
  • لیڤەرپوڵ: ٩٢٦ ملیۆن
  • چێڵسی: ٩١٤ ملیۆن
  • پاریس سانت جێرمان: ٨٩٩ ملیۆن
  • ئەتلەتیکۆ مەدرید: ٨٧٥ ملیۆن
  • یوڤانتۆس: ٨٠٩ ملیۆن
  • تۆتنهام: ٨٠٨ ملیۆن
  • مانچستەر یونایتد: ٧٧٥ ملیۆن

جیهانی

بۆچی مۆرینیۆ لە یونایتد و شێوازی یاریکردنی بە پۆگبا شکستی هێنا؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئارسیناڵ، هۆکارەکانی شکستی جوزێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد و بەتایبەت لە یاریکردنی بە پۆگبا بۆچونی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مۆرینیۆ سەلماندویەتی کە ڕاهێنەرێکی نایابە، بەڵام هەندێجار ڕاهێنەران یاریزانانیان ناچار دەکەن پابەندی بەرگریکردن بن، بەوشێوەیە پۆگبا نەیتوانی ئاستێکی گونجاو پێشکەش بکات و پێکهاتەکە بەگشتی شکستیان هێنا، بەڵام لەگەڵ سۆڵسکایەر پۆگبا زیاتر بەڕووی هێرشبەردندا یاریی دەکات و سەربەستی وەرگرتووە، ئەوە وایکردووە بەشێوەیەکی نایاب دەربکەوێت”.

هەروەها دەربارەی ئاستی یونایتد بەگشتی، دەڵێت :” لەگەڵ سۆڵسکایەر لەڕووی هێرشبەریەوە باشتر دەرکەوتون، لەگەڵ مۆرینیۆ بەشێوازێکی تر کە زیاتر بەرگریکردن بوو، پێموابێت لە داهاتودا دەتوانن باشتر لەم وەرزە تواناکانیان نیشان بدەن، مۆرینیۆش بەهێزەوە دەگەڕێتەوە چونکە ڕاهێنەرێکی گەورەیە”.

ڤینگەر لە ئێستادا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، لە تۆڕی بین سپۆرت و لەهەندێک لەپاڵەوانێتیەکاندا کاری شیکردنەوە دەکات، بەڵام میدیاکان پێیان وایە ئەم چاوەڕوانیەی زۆر ناخایەنێت و دەگەڕێتەوە سەر کاری ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک لە خولی فەرەنسا یوخود ئینگلتەرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گۆڵپارێزی ئەیاکس زانیاری نەبیستراو دەربارەی دی لیخت و بەرشلۆنە ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی دووپاتی دەکاتەوە، یەکێک لە هاوڕێ بەرگریکارەکانی خەون دەبینێت پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

لەوادەی گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠١٩دا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە واژۆ کرد و گواستنەوەکە بەتەواوی وردەکارییەکانیەوە بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆی تێچوو، یانە کەتەلۆنیەکە تەنها بەم گواستنەوەیەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو خواستیان لەسەر ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هەمان یانە هەیە.

لەدوای ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئۆنانا لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا ڕایگەیاند :” چەند جارێک لەگەڵ ماتیاس دی لیختی هاوڕێم قسەم کردووە، بە پەرۆشە و حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات”.

هەروەها دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت دەکاتەوە، پێکهاتەی ئەیاکس لاو و کەم ئەزمونە و لە داهاتودا و پاش بەدەست هێنانی ئەزمون دەکرێت هەوڵ بۆ چنینەوەی نازناوە گەورە ئەوروپیەکان بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد ئامانجی خۆی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ دیاری دەکات

خەڵک سپۆرت

شکستی یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی پاریس سانت جێرمان ئەو ڕاستیەی سەلماند، کە پێکهاتەکەی سۆڵسکایەر لەڕووی کوالیتیەوە کەموکەرتی هەیە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد هەستیان بەوە کردووە کە پێکهاتەکەیان لە ڕووی کوالیتیەوە هاوتای یانە زەبەلاحەکانی تر نییە، ئەوەش ئەو کەموکەرتیە بووە کە پێشتر جوزێ مۆرینیۆ هەوڵیداوە چارەسەری بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا و لەسەر داوای سۆڵسکایەر ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک لە پێگەی سەنتەری بەرگری و دوو یاریزان لە باڵەکانی بەرگری و باڵێکی هێرشبەری (جەمسەری ڕاست) دەست پێدەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی کالیدۆ کۆلیبالی (ناپۆلی)، لوکاس هێرناندێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، نیکۆلا میلینکۆڤیچ (فیورنتینا) دەست نیشان کراون، بۆ پێگەی باڵی هێرشبەری ڕاستیش پێشوەخت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوگلاس کۆستا لە یانەی یوڤانتۆسەوە دەست پێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

کێشەی گەورەی یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا لەوەدایە کۆی نرخی یاریزانە داواکراوەکان سنوری (٢٠٠ ملیۆن پاوەند) تێدەپەڕێنێت و ئەوەش بودجەیەکی تایبەتی پێویستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین