ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(بەوێنە) جیۆکۆڤیچ “ماتادۆری ئیسپانیا”ی ڕاماڵی و نازناوە گەورەکەی بەدەست هێنا !

خەڵک سپۆرت

نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی بە ئەنجامێکی فراوان و یەکلاکەرەوە لە فاینەڵی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا سەرکەوتنی بەسەر ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیدا بەدەست هێنا و نازناوەکەی چنییەوە.

ڕووبەڕوبونەوەی نێوان “جیۆ” و ماتادۆرەکەی ئیسپانیا بەوشێوەیە بەهێز نەبوو کە چاوەروان دەکرا، بەڵکو ئەستێرە سڕبیەکە توانی لەسەرەتا تا کۆتا کۆمەڵە کۆنترۆڵی وردەکاری یارییەکە بکات و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا (٦ – ٣)، (٦ – ٢)، (٦ – ٣).

یەکەمین جارە نۆڤاکی سڕبی لە یارییەکی کۆتایی یەکێک لە پاڵەوانێتیەکانی “گراند سلام” بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

نازناوی ئەم وەرزەی کراوەی ئوسترالیا حەوتەم نازناوە لەسەر ئاستی هەمان پاڵەوانێتی جیۆکۆڤیچ بەدەستی دەهێنێت و دەبێتە یەکەمین یاریزان کە ئەو ڕێژە زۆرەی هەمان پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە (کراوەی ئوسترالیا)، هەروەها دەبێتە نازناوی ژمارە ١٥ی پاڵەوانێتیەکانی “گراند سلام” و لەڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین نازناوی گەورەی “گراند”یان بەدەست هێناوە پێش پیت سامپراسی ئەفسانە دەکەوێت.

لەمێژووی تێنسی سەرزەویدا ڕۆجێ فێدرەری سویسری خاوەنی زۆرترین نازناوی گراند سلامە (٢٠ نازناو)، بەدوایدا ڕافائێل نادال دێت بە (١٧) نازناوەوە، هەروەها جیۆکۆڤیچ دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە بە (١٥) نازناو و پیت سامپراس خاوەنی (١٤) نازناوە.

وەرزشەکانی تر

به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر ڕیاڵ مه‌دریددا سه‌رکه‌وت و نازناوی جامی شای ئیسپانیای چنییه‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

تیپی باسکه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا سه‌رکه‌وتنێکی ماراسۆنی به‌ده‌ست هێنا و نازناوه‌که‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ک چنییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” بۆ یاریی باسکه‌ له‌نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامدرا و به‌ ئه‌نجامی (٩٤ – ٩٣) یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و بۆ دووه‌م جار له‌سه‌ریه‌ک نازناوه‌که‌ی چنیه‌وه‌.

وه‌رزی ڕابردوو به‌ سیناریۆیه‌کی هاوشێوه‌ له‌ یاریی کۆتاییدا ئه‌ستێره‌کانی “ئازولگرانا” به‌ئه‌نجامی (٩٢ – ٩٠) سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کانی “مێره‌نگی به‌ده‌ست هێنا، له‌م وه‌رزه‌شدا ئه‌نجامێکی هاوشێوه‌یان دووباره‌ کرده‌وه‌.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ژماره‌ی نازناوه‌کانی جامی شای گه‌یانده‌ (٢٥ نازناو) و له‌ڕووی ژماره‌ و مێژوه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ له‌مێژوویدا خاوه‌نی (٢٧) نازناوه‌ له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

به‌ڕێوه‌به‌ری “فۆرمولا ١”: به‌م نزیکانه‌ ناوی شوماخه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بواره‌که‌ و به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین

خه‌ڵک سپۆرت

به‌ڕێوه‌به‌رێکی ناوداری بواری “فۆرمولا ١” دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، که‌یسی شوماخه‌ر و مێژووی مه‌زنی ئه‌و شۆفێره‌ ناوازه‌یه‌ هێشتا له‌په‌ڕاوه‌کانی فۆرمولا ١دا نه‌سڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌جێگه‌ی شوماخه‌رێکی تر ناونوس ده‌که‌ن.

چایس کاری، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری جیهانی ئوتۆمبێله‌ خێراکان (فۆرمولا ١) له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ تۆڕی “سکای سپۆرت ئێف ١”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” من باش ده‌زانم که‌ مایکڵ شوماخه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌م بواره‌ی وه‌رزش بووه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، شتێکی ناوازه‌یه‌ و خۆشحاڵم ده‌کات که‌ میکی کوڕی گه‌یشتۆته‌ ئاستی فۆرمولا ٢ و دڵنیام به‌م نزیکانه‌ له‌نێو حه‌له‌به‌کانی بواری فۆرمولا ١دا ده‌یبینین‌، میک چیرۆکی سه‌رکه‌وتوویی باوکی تۆمار کردۆته‌وه‌‌ و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین له‌م نزیکانه‌دا هه‌نگاوێکی تر سه‌ربکه‌وێت و ببێته‌ شۆفێری ئێف ١”.

میک شوماخه‌ر کوڕی مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی خێراییه‌، ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه‌ وتوانیویه‌تی له‌ بواری فۆرمولا ٢ دا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو تۆمار بکات، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆ فۆرمولا ١ به‌رز بکرێته‌وه‌ و به‌فه‌رمی وه‌ک ئه‌ندامێکی خێزانی شوماخه‌ر و به‌ناوی شوماخه‌ره‌وه‌ به‌شداری پێشبڕکێکان بکات.

مایکڵ شوماخه‌ر ئه‌فسانه‌ی ئوتۆمبێله‌ خێراکانه‌ و له‌سه‌رده‌می ڕابردودا حه‌وت نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٣ له‌چیای ئه‌لب به‌هۆی ڕووداوێکی خلیسکانی سه‌ر به‌فره‌وه‌ له‌سه‌ریدا توشی پێکانێکی قورس هات، له‌وکاته‌وه‌ تائێستا بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و پزیشکه‌کان به‌به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ری پێده‌ده‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

بەڕێوەبەرانی (UFC) دەیانەوێت بە ملیار دۆلار پەلکێشی مایوێزەر بکەن و ئەفسانەکە وەڵام دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

بەڕێوەبەران و سپۆنسەرە ناودارەکانی بواری (UFC) هەوڵێکی بێوچان دەدەن بۆ بەشداری پێکردنی فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن لە چالاکیەکانیاندا، بەڵام بۆکسێنەرەکە ئەو ئۆفەرانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە ئەمریکیەکان ئاشکرایان کردووە، لەماوەی ڕابردودا ڕێکخراوی بەڕێوەبەری چالاکیەکانی (UFC) و کەسایەتیە ناودارەکانی ئەو بوارە هەوڵی زۆریانداوە فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن قایل بکەن بە بەشداری کردنی لە چالاکییەکانی (UFC)، بەڵام ئەفسانەکە نایەوێت لەم بارودۆخەدا بەشداری هیچ چالاکییەک بکات مەگەر لە بواری بۆکسێندا نەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەرانی (UFC) داوایان لە مایوێزەر کردووە تەنها لە یەک ڕووبەڕوبونەوەی هونەرە جەنگیە جۆراوجۆرەکاندا بەشداری بکات و بڕی ملیارێک دۆلار قازانج بەدەست بهێنێت.

ئەفسانەکە لەوەڵامدا ڕایگەیاندووە :” من کەسێکی ڕاستگۆم، ژیانم ناوازەیە، وەبەرهێنانی زۆرم کردووە، دەتوانم هەر شتێک بکڕم پێویستم بێت، مانگانە دەتوانم هەرچیەک بمەوێر دابینی بکەم، هەرچییەک کە بمەوێت”.

شارەزایان پێیان وایە ئەم لێدوانە وەڵامێکی تەواوی (UFC)یە کە هەرگیز نایەوێت بەشداری چالاکیەکانیان بکات، بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستایدا کە لە هیچ ڕووبەڕوبونەوەیەکدا شکستی نەهێناوە و نایەوێت کۆتا ساتەکانی ژیانی بە شکستەوە بەڕێبکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان