خەڵك؛ زانیاری لەسەر شەپۆلی باران بارین بڵاودەكاتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی باران بارین بۆ چەند ڕۆژێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و زیاتر ناوچە كوێستانییەكان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شەپۆلەكە زیاتر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەكات.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی گەرمیان ئاسمان هەتاو و هەندێك کات نیوەهەوری دەبێت، هەندێك کاتی کەم ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە، کە بڕەکەی لە نێوان ( 1 تاوەکو 2 ملمه) زۆرینەی کاتەکان تەنها هەور و هەتاو دەبێت بەبێ باران.

ڕاشیگەیاند، لە ناوچە کوێستانییەکان، ئاسمان هەتاو بۆ نیوەهەور دەبێت، لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە، واتە لە ناوچه کۆێستانییەکان تا نیوەڕۆی شەممە زۆرینەی کات کەش خۆش و جێگیردەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، له ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو ڕۆژی دوو شەممە شەپۆلێکی باران و هەورەبروسکەی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.

 

بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
نەخشەیەک شوێنی ڕاستەقینەی کەشتی نوح دیاری دەکات
دوات نەخشەیەک شوێنی ڕاستەقینەی کەشتی نوح دیاری دەکات
پەیوەندیدر