ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

ئۆساکای ژاپۆنی نازناوی کراوەی ئوسترالیای بەدەست هێنا و سبەینێ کوڕان ڕووبەڕو دەبنەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا لەنێوان ناومی ئۆساکای ژاپۆنی و پیترا کڤیتۆڤای چیکی ئەنجامدرا و تێنسزانە ژاپۆنیەکە بردنەوەی بەدەست هێنا.

ئۆساکا توانی ڕووبەڕوبونەوەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە (٧ – ٦)، (٥ – ٧)، (٦ – ٤)، بەم بردنەوەیەش توانی چەند ئامانجێک بپێکێت:

یەکەم: چنینەوەی نازناوی کراوەی ئوسترالیا کە یەکێکە لە نازناوە گەورەکانی گراند سلام بۆ دووەمجار لە مێژوویدا (وەرزی ڕابردو نازناوی کراوەی ئەمریکای بەدەست هێنا).

دووەم: بەرزبونەوە بۆ پێگەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، کە ئەوەش یەکەمینجارە یاریزانێک لە کیشوەری ئاسیاوە لوتکەی ڕیزبەندی بەدەست دەهێنێت، بڕیارە ڕیزبەندی نوێ لە دووشەممەی داهاتو بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەوپێیەی ئۆساکا زیاتر لە هەزار خاڵی کۆکردۆتەوە واتا پلەکەی لە چوارەمەوە بۆ یەکەم بەرز دەبێتەوە.

بڕیاریشە سبەینێ بەهەمان شێوە یاریی کۆتایی لەسەر ئاستی پیاوان لەنێوان ڕافائێل نادالی ئیسپانی و نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی ئەنجام بدرێت.

وەرزشەکانی تر

ویڵدەر بە دوو خولەک ڕکابەرە ئەمریکیەکەی کوتا بەزەویدا و پارێزگاری لە پشتوێنەکەی کرد

خەڵک سپۆرت

ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرینی نێوان دینتای ویڵدەری ئەمریکی و دۆمینیک بریزێلی هاونیشتیمانی بە سەرکەوتنێکی ناوازە و شۆکهێنەری پاڵەوانی جیهان کۆتایی هات.

لەکاتێکدا جیهانی بۆکسێن چاوەڕوانی ئەوەبوو ڕووبەڕوبونەوەی نێوان ویڵدەر و بریزێل بگاتە ئاستێکی باڵا و دوو بۆکسێنەرە ئەمریکیەکە ئاستی ناوازە پێشکەش بکەن، بەڵام ویڵدەری پاڵەوانی جیهان ڕێگەی نەدا هاندەران و ئامادەبوانی هۆڵی ڕووبەڕوبونەوەکە لە دوو خەلەک زیاتر چاوەڕێ بکەن.

لەگەڵ دەستپێکی ڕووبەڕوبونەوەکەدا بریزێل هەوڵیدا لە چەندین لاوە لێدان ئاڕاستەی پاڵەوانی جیهان بکات، لە جەولەی یەکەم و لە کاتێکدا ناوبژیوان هەوڵی دەدا لە یەکتریان دووربخاتەوە بریزێل لەدواوە لێدانێکی ئاڕاستەی ویڵدەر کرد، بەو هۆیەوە ناوبژیوانان دوو خاڵی هونەریان لە بریزێل شکاند، بەڵام ئەوەی ڕوویدا توڕەیی ویڵدەری گەیاندە ترۆپک و بەهەموو شێوەیەک لێدانی ئاڕاستەکرد تا هەر لەو جەولەیە و پاش دوو خولەک ١٧ چرکە کوتای بەزەویدا.

ناوبژیوان پاش پشکنینی بریزێل بڕیاری کۆتاییدا و بردنەوەی بۆ وێلدەر بە (کەی ئۆ) هەژمار کرد.

ویڵدەر بەم بردنەوە پارێزگاری لە پشتوێنی ئەنجومەنی باڵای بۆکسێن کرد، بڕیاریشە لە داهاتودا دووبارە ڕووبەروی تایسۆن فیوری بەریتانی، یاخود ئانتۆنی جۆشوا ببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

جیۆکۆڤیچ دوای نازناوی مه‌درید لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌ته‌واوی داگیرکرد

خه‌ڵک سپۆرت

نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی ئه‌ستێره‌ی ناوداری بواری تێنسی سه‌رزه‌وی، له‌پێگه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کاندا ناوی خۆی جێگیر کردووه‌ و به‌جیاوازیه‌کی زۆره‌وه‌ پێش ڕکابه‌رانی که‌وتووه‌.

“جیۆ” نازناوی ماسته‌رزی مه‌دریدی مسۆگه‌ر کرد و به‌کۆکردنه‌وه‌ی (١٠٠٠) خاڵ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ توانی پێگه‌ی خۆی له‌ ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی تێنسی سه‌رزه‌ویدا به‌هێز بکات، ناوبراو له‌ئێستادا ده‌که‌وێته‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ و خاوه‌نی ١٢.١١٥ خاڵه‌ و جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ڕافائێل نادالی ئیسپانی دووه‌می ڕیزبه‌ندیدا هه‌یه‌ (نادال ٧.٩٤٥ خاڵی هه‌یه‌).

ڕۆجێ فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری پارێزگاری له‌پێگه‌ی سێیه‌م کردووه‌ به‌ ٥٧٧٠ خاڵه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆمینیک تیمی ئه‌ستێره‌ی نه‌مسا بۆ پله‌ی چواره‌م به‌رزبۆته‌وه‌ و هۆکاری ئه‌م هه‌ڵکشانه‌ش بۆ گه‌یشتنی به ‌قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ماسته‌رزی مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م.

کی نیشیکوری ژاپۆنی به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵکشاوه‌ و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌، هه‌روه‌ها پله‌ی حه‌وته‌م بۆ ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانیه‌ و هۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌ش له‌ڕیزبه‌ندیه‌که‌دا بۆ گه‌یشتنی به‌ فاینه‌ڵی ماسته‌رزی مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌رچی پله‌کانی هه‌شته‌م و نۆیه‌م و ده‌یه‌میشه‌ بۆ کیڤن ئاندێرسۆن و خوان مارتن دیل پۆترۆ و مارین سیلیچ بووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

شۆفێرانی مێرسیدس به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و چواره‌م نازناویان چنییه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

چوارم پێشبڕکێی وه‌رزی نوێی جیهانی “فۆرمولا ١” ئه‌نجامدرا و شۆفێرانی تیمی مێرسیدس دیسانه‌وه‌ براوه‌ بوون.

ئه‌مڕۆ چواره‌م پێشبڕکێی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ باکوی پایته‌ختی ئازه‌ربیجان ئه‌نجامدرا و شۆفێرانی تیمی مێرسیدس بۆ چواره‌مجار سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و ڕکابه‌رانیان که‌ پێکهاتون له‌ تیمه‌کانی فێراری و ڕیدبۆل نه‌یانتوانی ململانێی به‌هێزیان بکه‌ن.

پله‌ی یه‌که‌می پێشبڕکێکه‌ بۆ ڤاڵتێری بوتاسی فنله‌ندی شۆفێری دووه‌می تیمی مێرسیدس بوو، پله‌ی دووه‌میش له‌لایه‌ن لویس هامیڵتۆنی شۆفێری سه‌ره‌کی هه‌مان تیمه‌وه‌ مسۆگه‌ر کرا، پله‌ی سێیه‌م بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئه‌ڵمانی و شۆفێری تیمی فێراری ئیتاڵی بوو، که‌ له‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزی ڕابردوو به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکی و لاوازی ئوتۆمبێله‌کانیان به‌راورد به‌ ئوتۆمبێله‌کانی مێرسیدس ئه‌نجامی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌.

پێشبڕکێی باکو چواره‌م پێشبڕکێی وه‌رزی نوێیه‌ له‌دوای پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و به‌حره‌ین و چین ئه‌نجام ده‌درێت، له‌هه‌رسێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ی پێشودا تیمی مێرسیدس به‌هه‌ردوو شۆفێره‌که‌یه‌وه‌ (بوتاس و هامیڵتۆن) توانیویانه‌ ئه‌نجامه‌کان به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانیه‌تی جیهاندا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی شۆفێران و تیمه‌کان پێگه‌ی یه‌که‌م به‌جیاوازیه‌کی زۆره‌وه‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن.

ڕیزبه‌ندی شۆفێران بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان:

ڕیزبه‌ندی تیمه‌کان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان