ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

رەغد سەدام حسێن نامەیەكی باوكی بڵاوكردۆتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

رەغد سەدام حسێن، كچی گەورەی سەدام حسێن نامەیەكی باوكی بڵاوكردۆتەوە كە سەدام حسێن بۆ خانەوادەكەی نوسیوە.

نامەكە بە دەستوخەتی سەدام حسێن لە رۆژی 5ی كانوونی یەكەمی 2005 نوسراوە وتویەتی

عێراق

بە ڤیدیۆ.. چەكدارێكی داعش لە میقدادییە كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكەیەكی حەشدی شەعبی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە لە بۆسەیەكدا چەكدارێكی داعشیان لە سنوری شارۆچكەی میقدادییە كوشتووە.

شارۆچكەی میقدادییە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالەوە و لە ساڵی 2014 دا، بەشێكی لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان