ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند یاسایەکی سەیر کە شازادەی بەڕیتانیا لەکاتی دووگیانی دەبێت پەیڕەویی بکات!

خێزان

بەگشتی بنەماڵەی شازادەکان لە بەڕیتانیا یاسای زۆریان بۆ داندراوە تا هیچ هەڵەیەک نەکە و زیان بە بنەماڵەی شاهانە نەگەیەنن، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو یاسایانەیە کە شازادەکان لەکاتی دووگیانیدا دەبێت پەیڕەوی بکەن:

 

– نابێت بەهیچ جۆرێک ڕەگەزی منداڵەکە ئاشکرا بکەن تا کاتی لەدایکبوونی

– نابێت دیاری منداڵبوون لە هیچ کەسێک وەربگرن

– نابیت ئۆتۆمبێل لێبخوڕن لەکاتی دووگیانی

– دەبێت زۆر ئاگاداری تەندرووستیان بن و خواردن و خواردنەوەیان بە پلانە!

– نابێت خۆیان جل بۆ منداڵەکەیان بکڕن، تا ڕۆژنامەنووسەکان لەو ڕێگەیەوە ڕەگەزی منداڵەکە و کێش و تایبەتمەندیەکەی نەزانن!

– نابێت وێنەی سکیان لە کاتی دووگیانی بڵاو بکەنەوە

– شازادە نابێت لە کاتی دووگیانی لە شوێنی گشتی هەستەکانی خۆی دەربخات و دەبێت بەردەوام دەم بەخەندە بێت

ژیاندۆستی

چەند شتێکی زۆر سەیر لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی زۆر سەیرە لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە:

خوێندنگەی ژێر پردەکان لە هیندستان کە تێیدا بێبەرامبەر منداڵی هەژار فێری خوێندەواری دەکرێت

لە ڕووسیا ساڵانە لە ٩/١ خوێندن دەستپێدەکات و ئەو ڕۆژە وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی وایە کە وانە ناخوێندرێت و لە خوێندنگەکان دەبێت بە ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر

لە ژاپۆن و بەتایبەت لەو ناوچانەی مەترسی بومەلەرزە هەیە، کڵاوی تایبەت دەردێت بە خوێندکاران بۆ بەکارهێنان لە کاتی پێویستدا

لە هندستان هۆکاری جیاواز و جۆراوجۆر بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی خوێندکار بۆ خوێندنگە، وەک پاسکیل و پاس و ماتۆڕ و چەندانی دیکە

لە هەندێک لە خوێندگەکانی سکۆتلەند کچان و کوڕان تەنورە لەپێدەکەن بۆ خوێندن

لە هۆڵەندا تەمەنی دەستپێکردنی خوێندن لە ٤ ساڵەوەیە

 

لە کۆریایی باشور هەندێکجار منداڵ بۆماوەی ١٦ کاتژمێر لە خوێندنگە دەمێنیتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو کەسەر وەڵامی ئەم پرسیارەی زانی هەلی کاری پێدرا، ئایا تۆ دەیزانیت؟

خێزان

كۆمپانیایه‌ك هه‌لێكی كاری ڕاگه‌یاند و 200 كه‌س داواكاریان بۆ وه‌رگرتن له‌و كاره‌ پێشكه‌شكرد، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش پرسیارێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ژیریان ئاڕاسته‌كردن و ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و  200 كه‌سه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی زانی كه‌ دواتر هه‌لی كاره‌كه‌ش به‌ ئه‌و درا، تۆش ژیری خۆت تاقی بكه‌ره‌وه‌:

 

بهێنه‌ به‌رچاوت له‌ رێگایه‌كی خێرادا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ ته‌نها جێگای یه‌ك كه‌سی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ ڕێده‌كه‌یت، له‌ ڕێگا چاوت به‌ سێ كه‌س ده‌كه‌وێت كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری تۆیه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌:

-یه‌كێكیان ژنێكی پیره‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌ زووی بیگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

-هاورێیه‌كی زۆر نزیكی خۆته‌ كه‌ جارێكیش ژیانتی ڕزگار كردووه‌.

-ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ته‌و ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌ هاوسه‌رت.

ئێستا تۆ ته‌نها ده‌توانیت یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ریت، ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێریت؟

 

بۆ وەڵامی ڕاست بچۆرە خوارەوە:

ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ده‌م به‌ هاورێ نزیكه‌كه‌م تا له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و ژنه‌ پیره‌ش بباته‌ نه‌خۆشخانه‌، خۆشم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه‌و چاره‌نوسمان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و جیاواز کە پێشتر کەس پێی نەوتویت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و جیاوازە کە ئەستەمە تاقی بکەیتەوە، بەڵام زۆرێک لە توێژەران باوەڕیان پێیەتی:

 

– کولە لە جیاتی گەرمی پێو

بۆ ئەوەی بەبێ بەکارهێنانی گەرمیپێو بزانیت پلەی گەرما چەندە، گوێ لە ترپەی دەنگی کولە بگرە و بیژمێرە لە ماوەی ٨ چرکەدا و دواتر ٥ ی بخەرە سەر، پلەیی گەرمات دەستدەکەوێت.

 

 

– پشکنینی دووگیانی بە دولفین

بۆ ئەوەی بزانیت ژنێک دوگیانە یان نا، بیکەرە حەوزێکەوە کە دولفینی تێدا بێت، دولفینەکان بەهۆی توانایی شەپۆلی دەنگیەوە هەست بە منداڵەکە دەکەن و بە دەوری سکی ژنەکەدا دێن و دەنگی بووووز دروستدەکەن.

 

 

– گێژەڵوکە بە فیل

فیلەکان لە دووری ١٠٠ کیلۆمەترەوە دەتوانن هەست بە هاتنی گێژەڵوکە بکەن و لە ناکاو بە کۆمەڵ شوێنەکە جێدەهێڵن، تۆش لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت خۆتی بۆ ئامادە بکەیت.

 

 

– گۆڵدن فیش لە جیاتی بیرە

ماسیەکەی گۆڵدن فیش بکەرە قتویەکی بیرەوە کە ئاویی تێدابێت و بۆماوەی ٢٠٠ ڕۆژ دایبنێ، دواتر ئاوەکە بخۆرەوە و وەک بیرە سەرخۆشت دەکات.

 

 

– ڕێکخستنی جێگا هەڵەیە

هەموومان دایکمان پێی وتووتن کە پاش ئەوەی لە خەو هەڵدەستین چەرچەفەکە بدەین بەسەر جێگاکەدا و ڕێکی بخەین، بەڵام ئەوە هەڵەیە، چونکە پسپۆڕان دەڵین پیویستە جێگاکە خۆر لێی بدات تا مێرووی سەر جێگە گەشەنەکات و توشی هەستیاریمان نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان