ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبوك رۆژانە ملیۆنێك ئەكاونتی ساختە دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی راگەیاندنی ژمارەیی دەڵێت، پێگەی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، هەموو رۆژێك زیاتر لە ملیۆنێك ئەكاونتی ساختە لە جیهاندا دادەخات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی ژمارەیی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە” شێرلی ساندبێرگ، بەڕێوەبەری پرۆسەكان لە فەیسبوك لە میانی وتارێكی لە كۆنگرەی DLDی ساڵانە لە میونشن رایگەیاندووە، لەئێستادا 5 كێشە هەن كە فەیسبوك پێداگرییان لەسەر دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی خۆی و لەپێناو گێڕانەوەی متمانەی جەماوەرەكەی”.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ساندبێرگ دەڵێت، لەنێوان كێشە گرنگەكاندا كە فەیسبوك لەئێستادا پێداگری لەسەر دەكاتەوە، رووبەڕووبونەوەی ئەكاونتە ساختەكانە، بەجۆرێك كە تۆڕی فەیسبوك رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێك ئەكاونت دادەخات، هەندێكیشیان لەگەڵ دروستكردندا دادەخرێن”.

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ساڵی داهاتووەوە ئینتەرنێت لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە دابین دەکرێت

خەڵک

پاش دواکەوتنی چەند ڕۆژێکی لە ناردنی بۆ وێستگەی بۆشایی کۆمپانیای SpaceX چەندین مانگی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی کرد کە تایبەتن بە کۆمپانیای Starlink.

کۆمەڵەی یەکەمی مانگە دەستکردەکان پێک هاتبوو لە ٦٠ مانگی دەستکرد بە بەرزی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە زەوییەوە کە کێشی ١٣ تەن دەبێت لە ڕێگەی موشەکی فاڵکۆن ٩ ـەوە ڕەوانە کراون.

Image result for Starlink

مانگە دەستکردەکان سوود لە وزەی خۆر دەبینن بۆ کارکرن و جووڵەی هەموویان پەیوەستکراون بە یەکەوە پێشبینی دەکرێت مانگەدەستکردەکانی SpaceX بگەنە ١٢ هەزار دانە لە نیوەی ساڵی داهاتوودا کە کاریان دابینکردنی ئینتەرنێت دەبێت بە خێرای یەک گێگابایت لە چرکەیەکدا.

نێوانی مانگە دەستکردەکانی 340 کیلۆمەتر دەبێت، جگە لە کۆمپانیای ستارلینک کە ئیڵۆن مەسک بەڕێوەبەرایەتی دەکات کۆمپانیای OneWeb یش مانگی ٢ ی ئەم ساڵ ٦ مانگی دەستکردی هەڵدابوو بۆ بۆشایی بۆ دابین کردنی ئینتەرنێت.

Image result for Starlink

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بژاردەی دیاریەکانی رەمەزان و جەژن لە HONOR

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

جوانترین دیاری پێشکەش بە خۆشەویستانت بکە لە کۆمەڵە بەرهەمە ئەلیکترۆنییە جوان و داهێنراوەکان

لە جەژن ئاهەنگ دەگێڕین بە تەواوبونی مانگی رەمەزانی پیرۆز، هیچ کاتێک لە جەژن باشتر نییە بۆ ئەوەی نوێترین بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی(HONOR) پێشکەش بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانت بکەی.

 

HONOR 10i خۆشییەکان سێ ئەوەندەن لەگەڵ کامیرای سێ لێنزی:

 

مۆبایلیHONOR 10i جوانترین دیارییە کە دەکرێ پێشکەشی خۆشەویستانت بکەی ئەوانەی عاشقی وێنەگرتنی سێلفی و دیکیۆمنت کردنی ژیانیانن لە جیهانی مەجازیدا.

ئەم مۆبایلە بە زیرەکترین کامیرای سێڵفی جیادەکرێتەوە بە قەبارەی پۆستەر 2.3×1.7 مەتر بێ ئەوەی وردەکارییەکانی لە دەست بدات. HONOR 10i، کە بەم دواییە خراوەتە روو تایبەتمەندێتی جوانکاریی پاڵپشت بە زیرەکیی دەستکردنی هەیە کە دەستکاری وێنەکانت دەکات و شێوەیەکی سروشتی و جوانی پێدەبەخشێت لەم مانگە پیرۆزەدا ، سێڵفیی سروشتی بە دەست بهێنە لەگەڵ کامیرای سێڵفی لە مۆبایلی HONOR10i!

HONOR View20 دانەی مۆسشکینۆ: رێکتر و جوانترین ئەو خۆشەویستیی بێ مەرجەی کە خانەوادەکەت و هاوڕێیانت بۆ تۆیان هەیە، شایەنی دیارییەکی جوانن، مۆبایلی HONOR View20 دانەی مۆسکینۆ دیارییەکی نموونەیی ئەو ئیکسسوارانەیە کە هەڵگری دروشمی بڕاند و باکگراوەندی ورچی مۆسکینۆی ناسراوە کە هەموو کەس خۆشیاندەوێ.

مۆبایلی HONOR View20 گرنگیدانی نەوەی نوێی بە تەندروستی لەبەرچاو گرتووە، بۆیە ئەو کالۆریانەی بەکاریان دەهێنی دەژمێری لە رێگای کامیرایەکی سێ رەهەندیی پاڵپشت بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها ئەو کالۆریانە دەژمێری کە لە ژەمە خۆراکەکانتدا هەیە.

 

HONOR 10 Lite: جوانییەکی بێ وێنە و دیزاینێکێ هاوچەرخی

HONOR 10 Lite بە هەشت چین لە ماددەی بریسکەدار دیزاین کراوە بە چوار رەنگی رێزبەند کراو کە بریتین لە شینی ئاسمانی و سووری بریسکەدا و یاقوتی و رەش.

مۆبایلی (HONOR 10 Lite) لە رێگای تایبەتمەندییە پاڵپشت کراوەکانی بە زیرەکیی دەستکرد دەرفەت بە بەکارهێنەرانی دەدات کە وێنەی پیشەگەر بگرێت بە کوالیتی (٢٤) میگاپێکسڵ و سیستمی لێنزی دوانەیی لە کامیرای دواوە بە کوالیتی (١٣ و ٢ میگا پێکسڵ)، ئەم کامیرایە جوانترین وێنەی کەسی دەگرێت بە کوالیتییەکی نایاب وەک ئەوانەی لە ستۆدیۆ گیراون.

کاتژمێری HONOR Watch Magic: چاودێری سیستمی توانای جەستەییت بکە لە رێگای مەچەکت

بوونی کاتژمێرێکی ناوازە بۆ دەربڕینی کەسایەتیت هەستێکی خۆشە. تەمەنی پاتریی کاتژمێریHONOR Watch Magic یەک هەفتەی تەواو دەبێت کە چەندین تایبەتمەندی هەیە بۆ چاودێری کردنی توانای جەستەییت، بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی زانیارییەکان دەربارەی تەندروستیت تۆمار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانێکی تەندروست، کاتژمێرەکە مایەی رەزامەندی هاوڕێکانت دەبێت بە هۆی وردیی سیستمی(GPS) و دژە ئاوی و تایبەتمەندییەکانی پیوانی چالاکییەکانی مەلەوانی و یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرەکان کە سەرنجی عاشقانی توانا جەستەییەکان رادەکێشێت.

 

هیدفۆنی HONOR Fly Pods:کوالیتی دەنگی نموونەیە و ئاسانی بەستنی بە ئامێرەکانەوە

تایبەتمەندیی هیدفۆنەکانی HONOR Fly Pods تەنیا لە دیزاینە جوان و هاوچەرخەکەیدا نییە، بەڵکو هەڵبژێردراوە وەک باشترین هیدفۆنی بێتەڵی لە بازاڕدا، ئاسانە لە بەکارهێنان و سووکە و تایبەتمەندییەکانی نوێی دەنگی هەیە کە بە تەچ کار دەکات و تەمەنی پاترییەکەشی درێژە .

ئەگەر بە مۆبایل قسە بکەی یان گوێ لە قورئان یان مۆسیقا یان تەنانەت کە سەیری شتێک دەکەی لەسەر مۆبایلەکەت، ئەوا HONOR کۆمەڵە هیدفۆنێکی دیزاین کردووە کە دەتوانی بەردەوام لە پەیوەندیدا بی، هەروەها HONOR ئەپڵیکەیشنێکی پەرەپێداوە کە وات لێدەکات دەستت بەکار نەهێنی لەگەڵ مۆبایل و فشارەکانی ژیانت کەم دەکاتەوە .

HONOR تەکنۆلۆژیا تایبەتەکانی پێشکەش دەکات بۆ لەبەر کردن کە چەندین تایبەتمەندیی بێ هاوتای هەیە کە جوانییەکی زیاتر بە ژیانی خۆت وخۆشەویستانت دەبەخشێت بۆ ئاهەنگ گێڕان لە جەژن و کۆبوونەوە لەگەڵ خۆشەویستانت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپێکی پێشکەوتوو بۆ ڕاست کردنەوەی نووسینە ئینگلیزییەکان لە ناو مۆبایلەکەتدا

خەڵک-

ئەپی Grammarly Keyboard بەرنامەیەکی تەواو پێشکەوتووە تاوەکوو بە شێوەیەکی درووست و ڕێک ڕستە ئینگلیزییەکانت بنووسیت ، ئەویش بە ڕاست کردنەوە و ڕێنمایی کردنت لە گۆڕینی دەستەواژە و ڕستەکاندا تاوەکوو شێوازێکی پێشکەوتووی هەبێت لە نووسیندا.

هەتاوەکوو ئەپەکە بارەکانی ڕابردوو وە داهاتوو و لێک دەداتەوە بۆ ڕستەکان و کۆ و تاکی وشە و کەرەستەکانیش یەکێکی دیکەیە لە وردەکارییەکانی ئەپەکە کە هاوشێوەی دەفتەرێکی مسودة دەستەواژەکانت بۆ ڕاست دەکاتەوە.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

ئەم ئەپە لەگەڵ سەرجەم ئەپەکانی سۆشیاڵ میدیاکاندا کاردەکات تەنانەت ئەپی ئیمەیڵ و تێبینییەکانیش.
تایبەتمەندی AutoCorrect یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی خۆ کارانە دەستەواژەکان ڕاست بکاتەوە لە کاتی نوسین و پێش ناردنی پەیامەکەدا.
ئەم ئەپە بەشێوەیەکی خۆڕایی بەردەستە لە کۆگای گوگڵ پلەی و لەم بەستەرەوە دایبگرن.

Image result for Grammarly Keyboard — Type with confidence

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان