ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكی حزبێكی عیراقی بۆ (خەڵك): بودجە پەسەند دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی دەدات و پاشماوەی كابینە وەزارییەكەش دەنگی لەسەر دەدرێت.

ڕائید فەهمی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون و سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت لەگەڵ (خەڵك)، كە بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە ڕایگەیاند، “بەپێی كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان، بودجەی گشتی ساڵی 2019 و پاشماوەی كابینە وەزارییەكە دەنگیان لەسەر دەرێت”.

بە وتەی ڕائید فەهمی، “سبەینێ‌ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت و ئەگەر سبەینێش پڕۆژە یاساكە پەسەند نەكرێت، ڕەنگە بكەوێت دانیشتنی دوای ئەو، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە دانیشتنی سبەینێدا پڕۆژە یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت”.

كارنامەی پەرلەمانی عیراق بۆ دانیشتنی سبەینێ‌ چوار شەممە، دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی و پاشماوەی كابینە وەزارییەكە لەخۆدەگرێت، كە پێشتر لە دانیشتنەكانی ڕابردوودا نەتوانرابوو تێبپەڕێنرێن، بە تایبەتیش پاشماوەی كابینە وەزارییەكە، كە ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان ڕێگربوون لەبەردەم تێپەڕاندنی.

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان