ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەقی كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بڵاوكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق كۆتایی هات و بڕیارە سبەینێ‌ جارێكی دیكە كۆبوونەوە لەسەر چوار تەوەر بكرێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی كۆتایی هات و بڕیاریش درا سبەینێ‌ جارێكی دیكە كۆببنەوە.

ڕاشیگەیاند، كە بەپێی بەرنامەی كاری پەسەندكراو، سبەینێ گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ئەو تانانەی لە دروستی بوون بە پەرلەمانتاری چەند پەرلەمانتارێك دراون و هەروەها چەند كەسێكی دیكەش وەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن.

وتیشی، “هەر بەپێی بەرنامەی كارەكە، سبەینێ‌ دەنگ دەدرێت لەسەر تەواوكاری كابینە وزاریەكەی عادل عەبدولمەهدی و هەروەها چەند مادەیەكی پڕۆژە یاسای بودجەش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت”.

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق: هەوڵە گرنگەكانی سوپای سپی بەرز دەنرخێنم


خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 2-6-2020 لە شاری بەغدا پێشوازیكرد لە حەسەن محەمەد تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە.

لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی وڵات و رێكارەكانی چۆنیەتی خۆپارێزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كرا.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بەگرنگی ڕەچاوكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەلای هاونیشتمانیان و ناساندنی ڕێنماییە پێویستەكان بۆ خۆدوورخستنەوە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها دووپاتی لە پێویستی هاریكاری لە نێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی تەندروستی كردەوە لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و خۆبەدورگرتن لە كاریگەرییەكانی پەتاكە.

ھاوكات سەرۆك كۆمار، هەوڵە گرنگەكانی سوپای سپی، وەك هێڵی یەكەمی بەرگری لە بەگژداچوونەوەی كۆرۆنادا بەرزنرخاند.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، باس لە چۆنیەتی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و باشتركردنی دۆخی ژینگە لە عیراقدا كرا.

لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی و ژینگە، ڕوونكردنەوەیەكەی دوور و درێژی لە بارەی هەوڵەكانی وەزارەت و كارمەندانی تەندروستی و تیمە تەندروستییەكانی لە بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسەكە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و پاراستنی سەلامەتی هەمووانی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێگەنادات فەرمانبەران زەرەرمەندبن
مستەفا كازمی: دوو موچە و بندیوار ناهێڵین


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژە بە نەهێشتنی دوو مووچە و بندیوار و كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەكات، ڕەتیشیدەكاتەوە ڕێگە بدات فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی چاودێری كۆمەڵایەتی زیانیان پێبگات.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ڕێگەنادەن ڕێگەچارەكانی قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران و خانەنشیان و مووچەخۆرانی چاودێری كۆمەڵایەتی بن”.

بە وتەی كازمی”ڕێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی ئەوانە بێت كە داهاتیان سنوردارە”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت”بڕیارەكەی ئەوان، بۆ كەمكردنەوەی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و پلە تایبەتەكان و  بەرپرسە باڵاكان و ڕاگرتنی دوو مووچەیی و مووچەی بندیوار و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەمەتە”، جەختیشی لەسەر تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە لەگەڵ عیراقییەكاندا كردۆتەوە.

پێشتر ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”پرۆژەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە كە لێوەی تەواوی دەرماڵەكان كەمدەكرێنەوە”.

بە وتەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید:”لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە، كەمكردنەوەی مووچە هەموو فەرمانبەرانی عیراق دەگرێتەوە، جگە لەوانەی مووچەكانیان كەمترە لە 500 هەزار دینار”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خوار 500 هەزار دينار ناگرێتەوە
حكومەتی عیراقیش مووچە كەمدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سایەی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكانی وڵات، حكومەتی عیراق پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەبات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، كەمكردنەوەكە ئەوانە ناگرێتەوە كە مووچەكانیان لە خوار 500 هەزار دینارەەوەیە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”پرۆژەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە كە لێوەی تەواوی دەرماڵەكان كەمدەكرێنەوە”.

بە وتەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید:”لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە، كەمكردنەوەی مووچە هەموو فەرمانبەرانی عیراق دەگرێتەوە، جگە لەوانەی مووچەكانیان كەمترە لە 500 هەزار دینار”.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، كەمكردنەوەی مووچەی لە حكومەتی عیراقدا لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە فەرمانبەران و كەمكردنەوەكەش لە 70%ی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دەبێت، و بۆ 65%ی پەرلەمانتاران و 60%ی جێگرەكان و 60%ی وەزیرەكان پەرلەمانتاران و 65%ی بریكارەكان و 50ی دەرماڵەی فەرمانبەران شۆڕدەبێتەوە، پێشبینش دەكرێت ئەو بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێ‌ بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان