ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر کۆمەڵەی خۆر کە جاران لە خوێندنگە بە هەڵە پێیان وتویت!

خێزان

هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ فێری ئه‌وه‌ بووین كه‌ زه‌وی خڕه‌ و خۆر ڕه‌نگی زه‌رده‌ و مانگ نیوه‌ی ڕوناكه‌و نیوه‌ی تاریكه‌و هه‌ساره‌ی عه‌تارد گه‌رمترینه‌، ئایا پێت وایه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ ڕاست بێت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ نوێترین زانیاریه‌ زانسیته‌كانه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌:

 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام به‌كاری ده‌هێنین ئه‌م وێنه‌ خڕه‌ ته‌واوه‌یه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ شێوه‌ی زه‌وی هێلكه‌ییه‌ نه‌ك خڕی ته‌واوه‌تی.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌یه‌كی زه‌وییه‌ كه‌ به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان گیراوه‌ كه‌ شێوه‌ی زه‌وی جگه‌ له‌وه‌ی خڕی ته‌واوه‌تی نییه‌، به‌رز و نزمیی زۆریشی تێدایه‌.

تا ئێستا ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ وتراوه‌ له‌سه‌ر مانگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆر ته‌نها نیوه‌ی مانگ ڕوناك ده‌كاته‌وه‌ و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی تاریكه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌و خۆر هه‌موو مانگ ڕوناك ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام چاوی ئێمه‌ به‌و جۆره‌ ده‌یبینێت.

به‌و پێیه‌ی عه‌تارد نزیكترین هه‌ساره‌یه‌ له‌ خۆره‌وه‌، ئێمه‌ وامان پێوتراوه‌ كه‌ گه‌رمترینیشه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ڕاستنیه‌ و هه‌ساره‌ی ڤینۆس گه‌رمترینه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ساره‌ی ڤینۆس په‌رده‌هه‌وای هه‌یه‌ كه‌ واده‌كات گه‌رمیه‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ قه‌تیس ببێت له‌ كاتیكدا عه‌تار په‌رده‌هه‌وایه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌، پله‌ی گه‌رمی له‌ ڤینۆس له‌ نیوه‌ڕواندا 480 پله‌یه‌ له‌ كاتێكدا له‌ عه‌تارد 350 یه‌.

كاتێك پێتده‌ڵێن وێنه‌ی خۆر بكێشه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ستده‌ده‌یته‌ بۆیه‌ زه‌رده‌كه‌، چونكه‌ لات وایه‌ كه‌ ڕه‌نگی خۆر زه‌رده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌.

خۆر له‌ گروپی ئه‌ستێره‌ی (قه‌زه‌مه‌ زه‌رده‌كان)ه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی تیشكه‌كانیان كورته‌ و كاتێك به‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بێت ڕه‌نگه‌ كه‌ی له‌ چاوی ئێمه‌دا زه‌رد ده‌بیندرێت، به‌ڵام گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رگه‌ هه‌وایه‌ ته‌ماشای بكه‌یت وه‌ك هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ سپیه‌كی ته‌واوه‌.

ژیاندۆستی

چەند شتێکی زۆر سەیر لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی زۆر سەیرە لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە:

خوێندنگەی ژێر پردەکان لە هیندستان کە تێیدا بێبەرامبەر منداڵی هەژار فێری خوێندەواری دەکرێت

لە ڕووسیا ساڵانە لە ٩/١ خوێندن دەستپێدەکات و ئەو ڕۆژە وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی وایە کە وانە ناخوێندرێت و لە خوێندنگەکان دەبێت بە ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر

لە ژاپۆن و بەتایبەت لەو ناوچانەی مەترسی بومەلەرزە هەیە، کڵاوی تایبەت دەردێت بە خوێندکاران بۆ بەکارهێنان لە کاتی پێویستدا

لە هندستان هۆکاری جیاواز و جۆراوجۆر بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی خوێندکار بۆ خوێندنگە، وەک پاسکیل و پاس و ماتۆڕ و چەندانی دیکە

لە هەندێک لە خوێندگەکانی سکۆتلەند کچان و کوڕان تەنورە لەپێدەکەن بۆ خوێندن

لە هۆڵەندا تەمەنی دەستپێکردنی خوێندن لە ٤ ساڵەوەیە

 

لە کۆریایی باشور هەندێکجار منداڵ بۆماوەی ١٦ کاتژمێر لە خوێندنگە دەمێنیتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو کەسەر وەڵامی ئەم پرسیارەی زانی هەلی کاری پێدرا، ئایا تۆ دەیزانیت؟

خێزان

كۆمپانیایه‌ك هه‌لێكی كاری ڕاگه‌یاند و 200 كه‌س داواكاریان بۆ وه‌رگرتن له‌و كاره‌ پێشكه‌شكرد، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش پرسیارێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ژیریان ئاڕاسته‌كردن و ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و  200 كه‌سه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی زانی كه‌ دواتر هه‌لی كاره‌كه‌ش به‌ ئه‌و درا، تۆش ژیری خۆت تاقی بكه‌ره‌وه‌:

 

بهێنه‌ به‌رچاوت له‌ رێگایه‌كی خێرادا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ ته‌نها جێگای یه‌ك كه‌سی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ ڕێده‌كه‌یت، له‌ ڕێگا چاوت به‌ سێ كه‌س ده‌كه‌وێت كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری تۆیه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌:

-یه‌كێكیان ژنێكی پیره‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌ زووی بیگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

-هاورێیه‌كی زۆر نزیكی خۆته‌ كه‌ جارێكیش ژیانتی ڕزگار كردووه‌.

-ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ته‌و ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌ هاوسه‌رت.

ئێستا تۆ ته‌نها ده‌توانیت یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ریت، ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێریت؟

 

بۆ وەڵامی ڕاست بچۆرە خوارەوە:

ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ده‌م به‌ هاورێ نزیكه‌كه‌م تا له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و ژنه‌ پیره‌ش بباته‌ نه‌خۆشخانه‌، خۆشم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه‌و چاره‌نوسمان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و جیاواز کە پێشتر کەس پێی نەوتویت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و جیاوازە کە ئەستەمە تاقی بکەیتەوە، بەڵام زۆرێک لە توێژەران باوەڕیان پێیەتی:

 

– کولە لە جیاتی گەرمی پێو

بۆ ئەوەی بەبێ بەکارهێنانی گەرمیپێو بزانیت پلەی گەرما چەندە، گوێ لە ترپەی دەنگی کولە بگرە و بیژمێرە لە ماوەی ٨ چرکەدا و دواتر ٥ ی بخەرە سەر، پلەیی گەرمات دەستدەکەوێت.

 

 

– پشکنینی دووگیانی بە دولفین

بۆ ئەوەی بزانیت ژنێک دوگیانە یان نا، بیکەرە حەوزێکەوە کە دولفینی تێدا بێت، دولفینەکان بەهۆی توانایی شەپۆلی دەنگیەوە هەست بە منداڵەکە دەکەن و بە دەوری سکی ژنەکەدا دێن و دەنگی بووووز دروستدەکەن.

 

 

– گێژەڵوکە بە فیل

فیلەکان لە دووری ١٠٠ کیلۆمەترەوە دەتوانن هەست بە هاتنی گێژەڵوکە بکەن و لە ناکاو بە کۆمەڵ شوێنەکە جێدەهێڵن، تۆش لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت خۆتی بۆ ئامادە بکەیت.

 

 

– گۆڵدن فیش لە جیاتی بیرە

ماسیەکەی گۆڵدن فیش بکەرە قتویەکی بیرەوە کە ئاویی تێدابێت و بۆماوەی ٢٠٠ ڕۆژ دایبنێ، دواتر ئاوەکە بخۆرەوە و وەک بیرە سەرخۆشت دەکات.

 

 

– ڕێکخستنی جێگا هەڵەیە

هەموومان دایکمان پێی وتووتن کە پاش ئەوەی لە خەو هەڵدەستین چەرچەفەکە بدەین بەسەر جێگاکەدا و ڕێکی بخەین، بەڵام ئەوە هەڵەیە، چونکە پسپۆڕان دەڵین پیویستە جێگاکە خۆر لێی بدات تا مێرووی سەر جێگە گەشەنەکات و توشی هەستیاریمان نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان