ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

چەند وێنەیەكی ئەو سەردەمە ببینە
73 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی كۆماری مهاباد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 73 ساڵ بەسەر دروست بوونی كۆماری مهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
كۆماری مهاباد لە ٢ی رێبەندانی 2646ی كوردی، بەرامبەر بە 22/1/1946 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموكراتی كوردستان دامەزرێندرا و پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێكی كوردی كەمتەمەن بوو كە لە سەدەی بیستدا‌ و لە دوای كۆماری ئاگری-لە توركیا، دامەزرا. پایتەختەكەی شاری‌ مهاباد بووە كە دەكەوێتە باكوری‌ خۆرئاوای‌ ئێران. دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێك بەناوی كوردستان، خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی كورد بوو، لە مانگی ئابی 1941 راپەڕینێكی جەماوەریی كۆنتڕۆڵی‌ ناوچە كوردییەكانی لە دەستی حكومەتی ناوەندیی ئێران دەرهێنا. لە شاری‌ مهاباد، كۆمیتەیەك لە كەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆك هۆزەكان دەسەڵاتی ناوچەكەیان گرتە دەست. پارتێكی سیاسی بەناوی كۆمەڵەی‌ ژیانەوەی كوردستان (ژێ كاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆكی بنەماڵەی‌ قازی، بە سكرتێریی پارتەكە هەڵبژێردرا.كۆمیتەكە بە سەركردایەتیی قازی محەمەد ناوچەكەیان بە لێهاتوویی‌ و سەركەوتنێكی بەرچاوەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا رووخانی كۆمار بەڕێوەبرد.

 

دامەزراندنی كۆمار

لە ئەیلولی‌ 1945 قازی محەمەد ‌و سەركردە كوردەكانی تر سەردانی تەورێزیان كرد بۆ ئەوەی‌ چاویان بە كونسوڵی‌ سۆڤیەت بكەوێت بۆ دەرباری‌ پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤیەت، كران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموكراتی ئازربایجان لە ھەوڵی‌ ئەوەدایە كە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی‌ كانوونی یەكەمدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژهەڵات دا گرت كە پێشتر بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری‌ دا هاوشێوەی ئەوان ئەو كارە دووبارە بكاتەوە و لە 15ی‌ كانوونی یەكەمدا، كۆماری مەهابادی كوردیی دامەزرێنرا و لە 22ی‌ كانوونی دووەمی 1946 قازی محەمەد دامەزراندنی كۆماری كوردستانی راگەیاند.

ئامانجەكانی دامەزراندنی كۆماری مهاباد

1- زمانی كوردیی بكرێتە زمانی راگەیاندن ‌و خوێندن ‌و بەڕێوەبردن
2- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە كۆمەڵایەتییەكان
3- هەموو بەرپرسەكان لە خەڵكی ناوچەكە هەڵبژێردرێن
4- یەكێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵكی ئازربایجان
5- یاسایەك هەبێت كە بە یەكچەشن مامەڵە لەگەڵ كرێكار ‌و كەسایەتییە باڵاكاندا بكات

وەزیرەكانی كۆماری مهاباد
1- حاجی بابە شێخ / سەرۆك وەزیران
2- سەیفی قازی / وەزیری جەنگ
3- محەمەد ئەمین موعینی / وەزیری ناوخۆ
4- ئەحمەد ئیلاهی / وەزیری ئابووری
5- كەریمی ئەحمەدیان / وەزیری پۆست و تەلەگراف
6- مەنافی كەریمی / وەزیری فەرهەنگ
7- سەدیقی حەیدەری / وەزیری (تەبلیغات)
8- خەلیلی خوسرەو / وەزیری كار
9- حاجی مەستەفای داودی / وەزیری بازرگانی
10- مەحموودی وەلی زادە / وەزیری كشتوكاڵ
11- ئیسماعیلی ئیلخانی زادە / وەزیری ڕێگاوبان
12- سەیید محەمەدی ئەیوبیان / وەزیری (بیهداری)
13- عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە / وەزیری (موشاویر)
14- مەلا حوسێنی مەجدی / وەزیری داد

كۆتایی كۆمارەكە

لە 26ی ئازاری‌ 1947 بەهۆی‌ گوشاری‌ هێزە رۆژئاواییەكان بەتایبەتی (ئەمریكا) سۆڤیەت پەیمانی بە حكومەتی ئێراندا كە لە باكوری ئێران دەكشێتەوە، لە مانگی حوزەیراندا، ئێران دەستیگرتەوە بەسەر ئازربایجاندا. ئەوە بووە هۆی‌ دابڕانی كۆماری‌ مهاباد لە سۆڤیەت و دواجار بووە هۆی‌ داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەكان بۆ قازی محەمەد لە كەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان هۆزە كوردەكاندا كە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەكرد. بەرهەم‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەهۆی‌ دابڕانەكەوە بەرەو سەختی چوو، یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤیەتەوە نەما‌ و هۆزەكان هیچ هۆكارێكیان بۆ پشتگیریكردنی قازی محەمەد نەدەبینییەوە. زۆرێك لە هۆزەكان قازییان بەجێ‌ دەهێشت. لە 5ی‌ كانوونی یەكەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند كە رێ لە ھەر پەلامارێكی سوپای‌ ئێران دەگرن كە بكرێتە سەر ناوچەكە. لە 15ی كانوونی یەكەم، سوپای‌ ئێران هاتە ناوچەكە‌ و دەستی بەسەر مهاباددا گرت. لەگەڵ هاتنیان، چاپخانەی كوردییان داخست، فێركردنیان بە زمانی كوردی قەدەغە كرد، هەر كتێبێكی كوردییان بدۆزیبایەوە دەیانسوتاند. دواجار لە 31ی‌ ئازاری‌ 1947 قازی‌ محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارە درا.

 

راپۆرت

ساڵوەگەڕی بۆردومانكردنی قەڵادزێیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 24ی نیسانی 2019 ساڵوەگەڕی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێیە لە دەڤەری پشدەر.

لە 24ی نیسانی 1974 شاری قەڵادزێ لەلایەن سوپای ڕژێمی عێراقەوە بۆردومان كرا و دەیان كەس بوونە قوربانی.

شاری قەڵادزێ نێوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە و ١٣٤ كیلۆمەتر لێییەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتییەوە هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی كوردستانە لەگەڵ شارەكانی سەردەشت و میراوایە، لە ڕۆژئاواشەوە ڕانیە، لە باكوورەوە شارەدێی قەسرێی سنووری چۆمانە و لە باشوورەوە شارەدێی بنگرد و ناوچەی مەرگە و سنووری ماوەت و شارباژێڕە.

وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵا و دزێ پێكهاتبێت كە زێ ڕەنگە ئاماژە بێت بە ڕووباری زێی بچووك كە لە نزیكی ئەم شارەدایە، قەڵادزێ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ناوی حەمیدیە بوو كە بە ئیفتیخاری عەبدولحەمیدی دووەم ئەم ناوەی لێندرابوو.

قەڵادزێ لەم گەڕەكانە پێكدێت (خانەقا، ئاشتی، ئازادی، گربداخ، ئیمام قاسم، ڕاپەڕین، بابان، نەورۆز، كۆڕەو، ساوێن، مەشخەڵان، شەهیدان، مامەندە، باخان، فەرنبەران، بنارو چوارچرا).

قەڵادزێ لە ساڵی ١٩٤٨ دەبێت بە قەزا، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان دەكرێ، كە زانكۆی سلێمانی ئەو كات بۆ قەڵادزێ گوێزرابووەوە، بووە ھۆی شەھید كردنی 163 كەس و برینداركردنی نێزیك بە 200 كەسی دیكە.

لە ٢٤ی نیسانی 1984 بۆ یەكەم جار لە كوردستاندا دانیشتووانی شارەكە ڕادەپەڕن دژ بە حكوومەتی ئەو كات لە دوای 10 ساڵ لە بۆردومانی شارەكە و جارێكی دیكە خەڵكی شارەكە دەكەونەوە بەر شاڵاوی ڕژێمی پێشووی عیراق، لە ساڵی ١٩٨٩ دانیشتوانی پشدەر ڕادەگوێزرێن بۆ ئۆردوگاكانی بازیان و خەبات و چەند ناوچەیەكی دیكە.

شارەدێكانی قەزای پشدەر بریتین لە ناوەندی شاری قەڵادزێ، سەنگەسەر، ژاراوە، ھێرۆ، ئیسێوە، ھەڵشۆ‌.

٢٨٤ گوندیش لە خۆی دەگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئاڕاستەی با دەگۆڕێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور و لەهەمان كاتدا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی بە هەمان شێوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەشوهەوا ئاسایی دەبێت.

سەبارەت بە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كەشناسی عیراق پێشبینی كردووە، كە ڕۆژی شەممە ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات و دواتر ببێتە هەوری تەواو، بەڵام پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە و ئاڕاستەی با و خێراییەكەی دەگۆڕدرێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر باری.

هاوكات، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ‌ چوار شەممە لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

” خاڵییە لە پەیامی ڕاگەیاندن و نیشتمانی”
دوای 121 ساڵ مێدیای كوردی لە پاشەكشەیەكی گەورەدایە

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی كوردییە و 121 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان لە 22ی نیسانی 1898 لە قاهیرە لەلایەن میغداد مەدحەد بەدرخانەوە.

بە ڕای شارەزایان و كارناسانی مێدیایی، ئێستا ڕاگەیاندنی كوردی ئەگەرچی لە ڕووی زۆربوونی ژمارەی دەزگە مێدیاییەكان و تەكنۆلۆژی و تەكنیكییەوە پێشكەوتوون، بەڵام لە ڕووی پەیام و نێوەڕۆكەوە لە خراپترین ئاستیدایە.

ئەو شارەزایانە، هۆكاری پاشەكشەی مێدیای كوردی لە قۆناغی ئێستادا دەگێڕنەوە بۆ نەبوونی مێدیایەكی پڕۆفیشناڵ و پێشەیی پشتبەستوو بە بنەماكانی كاری ڕۆژنامەوانی، بەڵكو ئەوەی هەیە مێدیایەكە كار بۆ حزب و بەرپرسە باڵاكانی دەكات، هەموو بنەمایەكی كاركردن لەو چوارچێوەیەدا دەبیننەوە، بۆیە كەشێكی حیزبی و كەسی هەژموونی بەسەر كاركردنی دەزگە مێدیاییەكانی باشوری كوردستان و بگرە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا كردووە.

مامۆستایەكی زانكۆ ڕایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندنی كوردی لەقەیرانی شووناس و خاڵیبوونی پەیامی ڕاگەیاندن لە مۆركی نیشتیمانی و پەیامی نیشتیمانیدایە.

هێرش ڕەسووڵ، پسپۆڕی ئێتیك و یاسای ڕاگەیاندن بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر خوێندنەوەیەكی ورد و بابەتی و جدی و زانستی بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی ڕاگەیاندنی كوردی بكەن، ئەوا دەردەكەوێت ڕاگەیاندنی كوردی لەقەیرانی شووناس و خاڵیبوونی پەیامی ڕاگەیاندن لە مۆركی نیشتیمانی و پەیامی نیشتیمانیدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە ڕاگەیاندن پاشەكشەی كردووە، بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو لەڕووی ئاڕاستەی كاركردن و ئازادی و بەرپرسیارێتی و بنەماكانی پیشەییەوە.

لەبارەی هۆكاری پاشەكشەی ڕاگەیاندنی كوردی ناوبراو باسی لەئەوەكرد، هۆكارەكان زۆر و فرەلایەنن، بەنمونە كاریگەری دۆخە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و كلتووری و ئایینییەكەیە، بەجۆرێك بارودۆخی سیاسی ناو هەرێم و ناكۆكی نێوانی هەولێر و بەغدا و ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ناكۆكی نێوخۆی حزبی، هەروەها تەنگەژە ئابوورییەكە و دابەشبوونی فەرهەنگی و ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكان و لاوازی پیشەیی هۆكارن، بەهەمانشێوە مێدیاكاران لەئاستێكی زۆر خراپی پیشەییدا كاردەكەن و لایەنی ئاكاری پیشەیی و یاسا و پڕۆفیشناڵیان فەرامۆشكردووە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ ڕوونیكردەوە، ئەركی بەرەوپێشخستنی دۆخی ڕاگەیاندنی كوردی لەسەر شانی پەڕلەمان و دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی سیڤیل و زانكۆ و پەیمانگەكان و ئەكادیمیاكان و ڕۆژنامەوانانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان