ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

ریکلام

تەندروستی

چۆن پڕتەقاڵ بەکار دەهێنیت بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە  ڕێگایەکی کاریگەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕتەقاڵەوە بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکەکان.

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-پرتەقاڵێک پارچە پارچە بکە و پاشان بیگوشە

-ئاوی پرتەقالەکە بکەرە نێو قاپێکەوە و پاشان بە پارچەیەکی بچووکی لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر دەموچاوتدا دابەش بکە

-بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بهێڵەوە و لە کۆتاییدا بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.

بەم جۆرە ڕێگری لە چرچبوونی ڕوخسارت دەکەیت و چارەسەریشە بۆ نەهێشتنی زیپکە، بەڵام گەر پاش بەکارهێنانی هەستت بە حەساسییەت(هەستیاری) کرد ئەوا ڕێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر بهێڵیت گوێچکەت ماچ بکەن، ئەوا ڕەنگە بۆ هەمیشە بیستن لەدەستبدەیت!

خێزان

چه‌ند ڕاپۆرتێكی پزیشكی هۆشیاری ده‌دات له‌ ماچكردنی به‌شێكی دیاریكراوی جه‌سته‌ به‌و پێیه‌ی به‌هۆكاری مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ داده‌ندرێت كه‌ ماچده‌كرێت.

یه‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پرۆفیسۆر لیفی ریته‌ر له‌ زانكۆی هوفسترا له‌ نیۆرك ماچكرنی به‌شی ناوه‌وه‌ی گوێچكه‌ مه‌ترسیداره‌و له‌ هه‌ندێك كاتدا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی توانایی بیستن.

به‌پێی وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه‌ تا ئێستا توانیویه‌تی 30 كه‌س له‌ منداڵ و ژن و پیاو بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ماچكردنی گوێچكه‌یانه‌وه‌ توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به‌ شێوازێكی له‌ ناكاو هاتوون.

هاوكات به‌ وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه‌ ئه‌گه‌ری توشبونی له‌ ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به‌هۆی ماچكردنه‌وه‌ له‌ منداڵاندا زیاتره‌ و دایك و باوكه‌كه‌ش دره‌نگتر پێی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ نابێت گوێچكه‌ی منداڵ ماچ بكه‌یت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەم گیراوەیە لە پێستت بپێچە، زۆر جوان و سافی دەکات و ناهێڵێت چرچ ببێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە بە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی و هەنگوین کە زۆر جوان و سافی دەکات و ناهێڵێت چرچ ببێت:

 

شێوازی بەکارهێنان:

-کەمێک زەیتی گوێزی هیندی گەرم بکە و هەمان بڕ لە هەنگوینی تێبکە.

-گیراوەکە بدە لە ئەو ناوچەیەی پێستت کە دەتەوێت ساف و جوان بێت و چرچ نەبێت.

-دواتر بە لایلۆنێک جوان بیپێچەرەوە.

-گەر توانیت شەو تا بەیانی و گەر نەتوانی شەو و ڕۆژێک با پێوەی بمێنێتەوە.

بەو جۆرە چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە و خۆت هەست بە جیاوازیەکان دەکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان