ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسرائیل بەهێزترین گورزی سەربازی لە فەیلەقی قودسی ئێران لە سوریا وەشاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو ئامانجەكانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سوریادا بۆردومان كردووە.

سوپای ئیسرائیل هۆشداریشی داوەتە سوپای سوریا كە بە هیچ شێوەیەك وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل نەدەنەوە.

شایەتحاڵەكانیش لە دیمەشق دەڵێن، دەنگی تەقینەوەی زۆر گەورەیان بیستووە لە ئاسمانی ناوچەكانیان.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییە رۆژئاواییەكان ئەو هێرشەی شەوی رابردوو ئیسرائیل كردویەتییە سەر پێگەكانی ئێران، بە بەهێزترین هێرش دادەندرێت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

سوپای ئیسرائیل رونیشیكردەوە، هۆكاری وەشاندنی ئەو گورزە بەهۆی هاوێشتنی موشەكێكەوە بووە بۆ نێو خاكی ئیسرائیل لە خاكی سوریاوە.

لای خۆیەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر پێگەكانی ئێران لە سوریادا بەردەوام دەبن.

لای خۆیەوە سوپای سوریا ئاشكرایكردووە، دژە ئاسمانییەكانیان بەشێكی زۆری موشەكەكانی ئیسرائیلیان بەرداوەتەوە پێش گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە تویتەر 102 هەژماری داعش ڕاگیران

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ڕاگرتنی هەژماری تیرۆریستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (Centcom) ئاشكرایكرد، 102 هەژماری تایبەت بە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە “داعش” لە لایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە داخراون.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەژمارانە هەواڵ و چالاكییەكانی داعشییان بڵاوكردووەتەوە، لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەندین شتی تری پەیوەست بە تیرۆرەوە.

هەژماری (Report_ISIS) كە سەر بەو فەرماندەییەیە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەژمارەكانی داعش بۆ ئەوەی تویتەر لە”پێشێلكارییەكان” ئاگادار بكاتەوە، بڵاویكردووەتەوە توانیویانە 102 هەژماری داعش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بسڕنەوە و بلۆك بكەن پاش ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناونیشانی سەرجەم هەژمارە بلۆككراوەكانی لەلایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئاشكراكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی ناوچەی ئارام ئاڵۆزییەكانی سوریا قوڵتر دەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەبارەی سوریا و دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری ئەو وڵاتە ڕەتدەكەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشیخستووەتەڕوو، دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا جێی نیگەرانییە و پێشێلكردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیكردووەتەوە، دروستكردنی ناوچەی ئارام یەكپارچەیی سوریا دەخاتە مەترسییەوە و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە قوڵتر دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ حاجیە منداڵەكانی حەجی ئەمساڵ

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە پەراوێزی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، كە نزیكەی 2 ملیۆن 500 هەزار موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان بەشداریان كرد، بە هەزاران منداڵیش شانبەشانی دایك و باوكیان لەناو كەعبەی پیرۆز و مەڕاسیمەكانی حەج دەركەوتن.

ئاژانسی فەرمی (ئیرنا)ی ئێران لە ستۆریەكدا، وێنەی هەندێك لەو منداڵانەی داناوە، كە ئەمساڵ لەگەڵ كەسوكاریان بەشداریان لە مەڕاسیمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج كردووە، هەندێك لەو منداڵانە بە كۆڵی باوك یان باوەشی دایكیانەوە بەشداری ئەو كەشە ئیمانیەیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان