ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کارگەیەکی نوێ لەچین بنیات دەنرێت کە تیایدا ڕۆبۆتەکان خۆیان دروست دەکەن

خەڵک-
گرووپی ABB سویسری بۆ ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی نوێ لە شاری شانگهای لە چین بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت بەتێچوونی 150 ملیۆن دۆلار.

چین لەدوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دووهەم گەورە بازاڕی گرووپی ABB یە، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئۆڵریچ سپیسۆڤەر لە بڵاوکراوەیەکدا پرۆژەکەی ڕاگەیاند و لەم بارەیەوە ووتی “شانگهای بۆتە ناوەندێکی زیندووی بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ گرووپی ABB و جیهان.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی کرێی کاری مرۆڤ، چین لەهەوڵدایە بۆ فراوانکردنی توانای کارداری و بەکارهێنانی ڕۆبۆت.
ABB ووتی هەر یەک لە 3 لەو ئامێرانەی لە ساڵی 2017 لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراون، چین گەورە کڕیاری بووە و نزیکەی 138 هەزار ئامێری کڕیوە.

هەروەها کۆمپانیاکە ووتی کارگە نوێکەی لەسەر ڕووبەری 23 (کم²) دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشکەوتوو بەکاردێنێت، ڕێگا بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەکان دەدات پێکەوە ڕۆژانە کار بکەن و ئەرکی دروستکردنی پارچەی وورد جێبەجێکەن بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت.

ووتیشی ئامێرەکانی ABB ئەرکی جۆراوجۆری هەیە لەوانە دروستکردنی ئۆتۆمبێل و کۆکردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ دروستکردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەک لە پیشەسازیەکان لە کۆمپانیاکەی شانگهای.

کۆمپانیاکە ژمارەی کارمەندانی ئاشکرانەکرد کە دەتوانن لەم پرۆژه نوێیەدا کار بکەن، بەڵام ووتی پشتبەستن بە ئامێری ڕۆبۆت بۆ کارکردن زیاتر دەکات کە لەئێستادا لەچین زیاترە لە 2 هەزار ئامێری ABB هەیە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 ـی بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کران

خەڵک

ئەمشەو کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی گالەکسی S10 و +S10 ـی نمایشکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی دوو مۆبایلەکە و نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد.

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.1 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
  • کێش: 157 گرام.
  • پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک.
  • دەنگ: AKG.
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر:Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر
  • کێش: 175 گرام
  • پاتری: 4.100 ملی ئەمپێر
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): دوو کامێرا بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک
  • دەنگ: AKG
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).Image result for galaxy s10

گالەکسی S10 نرخی لە 899$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی +S10 نرخی لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات. داواکاری پێشوەختەی کڕین لە سبەینێوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلە بەهێزەکەی کیا ڕکابەری سەرسەختی لێگزز و تۆیۆتا دەکات

خەڵک- تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێلە نوێکەی کیا بە ناوی Telluride کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیانرا، هێزی 291 ئەسپی هەیە بە مەکینەی ڤی 6 و قەبارەی 3.8 لیتر، 8 جۆری خێرایی خۆکارانەی هەیە، تایبەتمەندی لم و قوڕ و بەفری لە خۆگرتووە بۆ ئەوەی جڵەوێکی باشتری هەبێت بە تایبەتمەندی زیرەک و ئیکۆ و سپۆرت و کەمفۆرت.
پانییەکەی ٧٨ ئینجە بە 69 ئینجی بەرزی لەگەڵ درێژی بە قەبارەی 196 ئینج نێوانی ویلەکانی 114 ئینجە لایتی لیدی لە خۆگرتووە کە شێوەیەکی جوانتری پێداوە بە قەراغی ئەو شوێنانەی کە دیارن لە گۆشە جیاوازەکانەوە.
شاشەیەکی 10.25 ئینجی لەمسی لە خۆگرتووە لە ناوەوەدا، توانای هەڵگرتنی ٨ سەرنشینی هەیە لەگەڵ بوونی کوشنی زیرەک و پێشکەوتوو و ١٠ سپیکەری لە خۆگرتووە کە بەرهەمی کۆمپانیای هارمانە.

کۆمپانیای (کیا) لە ساڵی 1944 لە کۆریای باشوور دامەزراوە، تا ئێستا چەندین ئۆتۆمبێلی بەرھەم ھێناوە، ئۆتۆمبێلەکانیشی لە بازاڕە جیھانییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، فرۆشێکی باشیان ھەیە.

 

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەواوی زانیارییەکانی گالەکسی S10 پێش دەرچوونی بڵاوکرانەوە

خەڵک

لە ماوەی ڕابردوودا گوێبیستی چەندان پڕوپاگەندە و زانیاری دزەپێکراو بووین دەربارەی مۆبایلی گالەکسی S10. چەند ڕۆژێک بەر لە نمایشکردنی مۆبایلەکە، کۆتا زانیاری و وردەکارییەکانی گالەکسییەکە دزەیان پێکرا. ئەمەش لە پێش چەند ڕۆژێکی زۆر کەم لە نمایشکردن و ناساندنی مۆبایلەکە لە لایەن سامسۆنگەوە.

لە 2 پەڕەی دزەپێکراودا کە دەست پێگەی GSMArena کەوتووە، گشت وردەکارییەکانی جۆرەکانی نەوەی دەیەمی زنجیرەی گالەکسی S ئاشکرا کراون و پشتڕاستی دەکاتەوە کە گالەکسییەکە لە 3 جۆری جیاواز پێکدێن.

هەر وەک لە پەڕە دزەپێکراوەکاندا دیارن، گالەکسیەکان بە ناوی Beyond دیاری کراون و Beyond 0 جۆری گالەکسی S10e ـە و Beyond 1 جۆری گالەکسی S10 ـە و Beyond 2 ـیش جۆری گالەکسی S10 Plus ـە.

با سەرەتا لە جۆری گالەکسی S10e دەست پێ بکەین؛ خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 5.8 ئینج لە جۆری Infinity O ، خاوەن 2 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 256 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاوە و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3400 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 Plus خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا لە پێشەوە بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 4100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

بە داخەوە پەڕە دزەپێکراوەکان وردەکارییەکان و جۆری پڕۆسێسەر و نرخی گالەکسییەکانی تێدا نەبوو، بەڵام لە پێشوودا پێشبینی بۆ نرخەکانی کرابوون.

وا بڕیارە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked ئەنجام بدات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی گالەکسییە نوێیەکان.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان