ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وادەی 30 رۆژ دیاریكراوە بۆ هەرێم تا مەرجەكان لەبارەی دەروازە سنورییەكان جێبەجێ بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەگەڵ عیراق رێكبكەون و مەرجەكانی دەستەی دەروازە سنورییەكان جێبەجێ بكەن.
كازم عیقابی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق، رایگەیاند: بڕیاردراوە ئیدارەی سەرجەم دەروازە سنورییەكان لە هەرێمی كوردستان ملكەچی دەستەی دەروازە سنورییەكان بێت پشتبەست بە یاسای ژمارە30ی ساڵی 2019ی دەستەی دەروازە سنورییەكان.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران پشت دەبەسترێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە خاوەنی شایستەیی و شارەزایی و لەسەر میلاكی دەستەی دەروازە سنورییەكان كاردەكەن، دووبارە لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەگەڕدەخرێنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق كە دوابەدوای كۆبوونەوەی سەرۆكی دەستەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگان و نوێنەرانی لیژنەی هاوبەشی هەماهەنگی لە یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێم پابەندبن بە جێبەجێكردنی ئەو بەشەی تایبەتە بە ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییە ئیمزاكراوەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە كە ماوەی 30 ڕۆژ مۆڵەت دراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵی دەست بە كاركردن دەكات لە سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێم بەگوێرەی یاسای وەزارەتی گواستنەوە.
جێی ئاماژەیە، رۆژی شەممە 19/1/2019 حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان لەسەر زۆربەی ڕێوشوێنه گومرگی و بازرگانییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان گەیشتنە ڕێككەوتن‌.

کوردستان

كرماشان.. قوربانییەكانی مادەی هۆشبەر زیاددەكەن

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ٨٢ هاووڵاتی بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی سڕكەر لە شاری كرماشاندا، گیانیان لەدەست داوە كە لەو ٨٢ كەسە، ١٢ كەسیان ژن بوون.

بەپێی ئاژانسی كوردپا، بەڕێوەبەری پزیشكی یاسایی پارێزگای كرماشان لەو بارەیەوە سەبارەت بە دیاردە كۆمەڵایەتییەكان لەو شارە، باسی لە گیانلەدەستدانی ٨٢ كەس كرد كە بەهۆی بەكاربردنی ماددەی سڕكەر، گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی سەلیم خانی، لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ٧٠ پیاو و ١٢ ژن لە پارێزگای كرماشان، بەهۆی ماددەی سڕكەرەوە گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بە زۆربوونی دیاردە كۆمەڵایەتییەكان كرد و ڕایگەیاند: “لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ، ١١هەزار و ٢٠٩ كەس، سەردانی پزیشكی یاسایی كردووە و لەو ڕێژەیەش ٧ هەزار و ٧٣٤ كەسیان پیاو و ٣ هەزار و ٤٧٥ كەسیان لە ژنان بوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی پێشوو پەیامێك بۆ وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی دەنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

گەشە دارا حەفید، پەڕلەمانتاری پێشووی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئافرەتان لە پەیامێكدا بۆ وەزیری نوێی كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەی دەبڕیووە هاوكاری بكات و سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و پڕۆژانەی پێشكەش بكات، كە لە ماوەی كاركردنیدا لە پەڕلەمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكەدا ئامادەیان كردووە.

دەقی پەیامەكە:

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی
كوێستان خان
خوشكی بەڕێز
‎پیرۆزبایی خۆمتات ئاراستە دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیەوە، وەك ژنێك لەو پۆستەدا و جارێكیش وەك كادرێك كە لەنزیكەوە تا ئاستێكی باش ئاگاداری گرفتە كۆمەڵایەتیەكان و پێداویستی و ڕێكاچارەكان هەن.
‎وێرای هیوای سەركەوتن و پیرۆزباییم بۆتان، هیولدارم لەدەستپێكی كارەكانتانا هەوڵی جدی و سەرەكیتان بۆ دەركردن و پەسەندكردنی یاسای چاودێری وهاریكاری كۆمەڵایەتی (سۆشیال‌) بێت، ئەو یاسایەی لەڕێگەیەوە دەتوانرێت جۆرێك لە دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ چین و توێژە هەژارەكان دابین بكات.
‎وەك هاوكارێك و خوشكێكی خۆت، وەك ئەزموونی نۆ ساڵی ڕابردووم لەپەرلەمان كە سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە ژنان و كۆمەڵایەتی بووم، هەر لە نوسینەوەی ڕەشنوسی پڕۆژەكەو نوسینەوەی ڕاپۆرتەكان و ئەوكارانەی تری لەسەری كردوومانه بەهاوكاری ماندوو بوونی ئەندامانی لیژنە‌، وەك دۆسیەیەك پێشكەش بە یەڕێزتانی دەكەم بەهیوای ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و خۆشم لەخزمەتام لەپێناو سەركەوتنی ئەم كارە پیرۆزە كە خەونم بوو بەڵام بەداخەوە لەپەرلەمان نەمانتوانی پەسەندی بكەین.
‎دوو بارە پیرۆز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك كاسبی شەقامی مەولەوی داوایەك لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ژمارەیەك كاسبكاری شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی داوا لە قائیمقامیەتی شارەكە دەكەن، چاو بە بڕیاری گۆڕینی ئاراستەی شەقامەكەدا بخشێنێتەوە، چونكە كاریگەری لەسەر بازاڕ و ئیش و كارەكانیان هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان