ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەبولغێت: زیاتر لە نیوەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهاندا هاووڵاتیانی وڵاتانی عەرەبین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، بەداخەوە زیاتر لە نیوەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهاندا عەرەبن و ئیتر بەسە.
ئەحمەد ئەبولغێت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە وتەیەكدا لە لووتكەی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە لوبنان رایگەیاند، بەداخەوە زیاتر لە نیوەی ئاوارە و بێماڵ و پەنابەران لە جیهاندا عەرەبن و دەبێت ئاگاداربین لەوەی كە نزیكەی 4 ملیۆن منداڵی سوریا بەهۆی ئەو جەنگەی كە حەوت ساڵە هەڵگیرساوە، لە خوێندن دابڕاون.
ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ئاشكراشی كرد، نزیكەی 20% دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی لە رەوشی هەژاریدا دەژین، كە ئەم هەژارییە تەنیا بە پێوەری داهات ناپێورێت، بەڵكو بەشێكی سەرەكی پەیوەندی بە پەروەردە و چاودێری تەندروستی و گوزەرانەوە هەیە. جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 20/1/2019 بەبێ بەشداری نوێنەرایەتی سوریا و لیبیا لوتكەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە لە كۆتایی لوتكەكەدا، لوبنان پڕۆژەیەك بۆ چارەسەركردنی پرسی كۆچبەرانی سوریا لە وڵاتانی دراوسێی بخاتەڕوو.

جیهان

سوپای پاسداران: گەلی ئێران شكستی بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەمریكا هێناوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی كەنداو لە ڕێگای هێزە چەكدارەكانی ئێمەوە دابین كراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوژمنان ناتوانن كێشە لە بەردەم ئاسایشی كەنداو بخولقێنن.
وتیشی”لە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هێز و كاریگەری وڵات تەنیا لای خەڵكەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمڕۆش دەبینین كە خەڵك چۆن خۆڕاگرانە وەڵامی پیلانگێڕی دوژمنان بە تایبەت ئەمریكا دەدەنەوە”.

ئاشكراشیكرد، دوژمنان زۆرترین گوشاریان خستووەتەسەر خەڵكی ئێران، بەڵام گەلی ئێران بە ڕێنماییەكانی خامنەیی و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی خۆیان وەڵامی دوژمنانیان داوەتەوە و شكستیان بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەوان هێناوە و دوژمنانیش بەوە گەیشتوون كە بە گوشار و گەمارۆكان ناتوانن هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی لەسەر پاراستنی بنەماكان بگۆڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆ ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆنە
بەرازیل سوپای وڵاتەكەی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵِك- بەشی هەواڵ
ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆن بەردەوامە و تیمەكانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكەدان، سەرۆكی بەرازیلیش بڕیاردەدات هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ڕەوانەبكات.

لەئێستادا سوپای بەرازیل خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و خایر بۆڵسونارو سەرۆكی وڵاتەكەش، بڕیاریدا هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردنى ئەو ئاگرە ڕەوانە بكات كە نزیكەی 20 رۆژە لەدارستانەكانی ئەمازۆن كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە یەك لەسەر سێی دارستانەكە سوتاوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، هەر بە هۆی ئەو ئاگرەوە كە ڕووبەرێكی بەرینی دارستانەكانی ئەمازۆنی گرتووەتەوە، نزیكەی 500 هەزار گیانلەبەر سوتاون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو دارستانە بە شادەماری گۆی زەوی دادەنرێت لەڕووی ژیانی سروشتی بۆ زۆرێك لە ئاژەڵ و پەلەوەرە دەگمەنەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، چەكێكی نوێی هەستیاری تاقیكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامیی ئێران چەكێكی نوێی تاقیكردەوە كە بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری وڵاتەكەی دروستی كردووە.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپێكی نوێی لەیزەری دروست كردووە و هۆكاری دروستكردنی چەكە قورسەكەشی بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری ئێران گەڕاندەوە.

شارۆخ شەهرام جێگری وەزیری بەرگری حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، تۆپخانەكان بۆ دوو ئامانجی سەرەكی سوودی لێوەردەگرین، كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورهاوێژی و جموجوڵە جیاوازەكانیش.

وتیشی”یەكێك لەو سوودانەی لەو چەكە وەریدەگرین، بۆ ئامادەكردنی تۆپخانە و ڕەوانەكردنی تۆپ و شوێنهەڵگرە، تاكو ئەم ئامێرە بتوانێت ئامانجەكەی بەوردی بپێكێت و سودیشی هەیە بۆ شوێنە هەستیارەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان