ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لەساڵی 2020دا.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەدات: نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانان لەنزیكەوە چاودێری كارەكانی تایبەت بەئامادەكارییەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عیراق لەساڵی 2020دا كە لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری ئەنجامدەدرێت.
راگەیەندراوەكە ئەوەشیخستۆتە ڕوو، وەزیری پلاندانانی عیراق لەكاتی بەسەركردنەوەی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری گشتی، تەئكیدی لەسەر گرنگی باشتركردنی تواناكانی كاری دەزگاكە كردۆتەوە لە رێگەی دروستكردنەوەی چەند ناوەندێكی كاركردنی تایبەتمەند بەو بوارە بۆ پەرەپێدان بە شارەزاییەكانی بواری سەرژمێری گشتی و ئاشناكردنیان بە نوێترین تەكنیكەكان كە رۆڵیان دەبێت لە لە ووردی كاركردن و خێرایی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.

عێراق

بە وێنە.. ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاگر لە كۆگایەكی گەورەی شاری بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی ئامێری كارەبای لە ناوچەی كەڕادە كەوتووەتەوە و تائێستا هۆكارەكەی نازانرێت.

بەپێی زانیارییەكان كۆگاكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەكرێت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە لە ماوەیەكی دیاریكراودا كۆنترۆڵكراوە، بەڵام زیانی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەنان فەتلاوی دەبێتە ڕاوێژكاری عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەنان فەتلاوی وەڵامی داواكارییەكی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بە ئەرێنی داوەتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاوێژكاری بۆ كاروباری ئافرەتان.

حسێن عەرەب، سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئیرادە كە لەلایەن حەنان فەتلاوییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بە میدیاكانی عیراقی وتووە”سەرۆك وەزیرانی داوای لە حەنان فەتلاوی كردووە بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاوێژكاری و ئەویش داواكەی قبوڵكردووە”.

وتیشی”لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەتلاوی بە فەڕمی دەستبەكاردەبێت لە پۆستە نوێیەكەی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“چەند لایەنێكی سیاسی دەستیانگرتووە بەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفدا”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بوونی گەندەڵیی گەورە لەناو ئەو فڕۆكەخانەیە ئاشكرادەكات.

سەنا موسەوی سەرۆكی لیژنەی ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵینەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕایگەیاند، تائێستا كارەكانی لیژنەكەیان بەردەوامە و جەختیكردەوە لەوەی گەندەڵیی گەورە و بەهەدەردانی پارەی گشتی لەو فڕۆكەخانەیە هەیە.

سەرۆكی ئەو لیژنەیە ئاماژەی بەوەشدا، چەند لایەنێكی سیاسی دەستیانگرتووە بەسەر چەندین پڕۆژە و كەلوپەلی وەهمی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف كە لە بنەڕەتدا بوونی نییە و لیژنەكەیان تا ئەم ساتە كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم دۆسییەكانی تایبەت بەو فڕۆكەخانەیە.

سەنا موسەوی ئەوەشیخستەڕوو، ڕاپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لە فڕۆكەخانەی نەجەف بەمنزیكانە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران كە لەسەركالابردنی چەندین كەسایەتی گەورە و ڕاگرتنی پڕۆژە وەهمیەكان و بەهەدەردانی پارەی گشتی بەخۆیەوە دەبینێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان