ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەساڵی رابردوودا 9413 پشكنینی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی شۆڕش ئەنجامدراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند: لەساڵی 2018 دا زیاتر یەك ملیۆن و 110 هەزار نەخۆش تەنها لە دەوامی بەیانیان سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە.
د. شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، ئەمڕۆ یەكشەممە20/1/2019 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی ئەو نەخۆشخانەیەی لەساڵی 2018 خستەڕوو و ئاشكرایكرد، نەخۆشخانەكەیان بووە بە فێركاری و ساڵانە سەروو یەك ملیۆن نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەكات، وتیشی،
كە تەنها لە ساڵی 2018 دا 9413 پشكنینی شێرپەنجە بۆ نەخۆشەكان لەنەخۆشخانەی شۆڕش كراون.
د. شەماڵ جەبار یاوەر وتیشی: 2695 نەشتەرگەری گەورە و 4497 نەشتەرگەری ناوەند بۆ نەخۆشەكان كراوە. لەبارەی هێڵكاری دڵ 33846 نەخۆش هێڵكاری دڵی بۆ كراوە، 18414 نەخۆش سۆنەری بۆ كراوە. لە بەشی پشكنینی تاقیگەیی 409961 پشكنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشەكان كراوە. 44860 تیشك بۆ نەخۆشەكان كراوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش وتیشی: لەبەشی دان 18544 نەخۆش كاری بۆ كراوە، 166115 كەس تەداوی و دەرزی بۆ كراوە.
لەبەشی چاو 7030 نەخۆش لەخزمەتگوزارییەكان سوودمەند بوون، لەبەشی پێست 9947 نەخۆش كاری بۆ كراوە. 93747 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنیان كردووە، 482 نازوڕ و 3393 سكان بۆ نەخۆشەكان كراوە. 1071 نەخۆش شۆردنی گورچیلەی بۆ كراوە.
لیژنەی سەربازی 970 كاری كردووە و لیژنەی تایبەتی دەزگای پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە پێداچوونەوە بۆ 6150 كەمئەندامی شاخ كردووە و 9413 نەخۆش پشكنینی شێرپەنجەیان بۆ كراوە.
د. شەمال جەبار یاوەر ئەوەشیخستەڕوو، لە هەفتەی رابردوودا بە هاوكاری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان یەكەم نەشتەرگەری قەوقەعەی گوێ‌ بێ‌ بەرامبەر بۆ منداڵێك بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا، وتیشی، لەداهاتوودا هەر منداڵێك لە رێكخراوی منداڵپارێز ناوی تۆمار كرابێت لە نەخۆشخانەكەیان بەبێ‌ بەرامبەر ئەو نەشتەرگەرییەیان بۆ ئەننجام دەدەن.

کوردستان

دوو كۆڵبەر لە بانە و پیرانشار بوونە قووربانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە لە شارەكانی بانە و پیرانشار دوو كۆڵبەر بوونە قووربانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژی یەك شەممەدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە ئاسایشییەكانی ئێران، كۆڵبەرێك كوژراوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ڕۆژی شەممە كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزە ئاسایشییەكانی ئێران كۆڵبەرێك بریندار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار دینارە.
100 پاوەن 155 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕوسیا پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان كورد و سوريا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوسیا بە پێویستی دەزانێت كورد و دیمەشق دوای كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بەدیالۆگ ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن، پشتیوانی خۆشی بۆ ھەر دیالۆگێكی لەو جۆرە دووپاتدەكاتەوە.
سێرگی ڤیرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دوای كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەبێت كوردانی سوریا و حكومەتی دیمەشق بە دیالوگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن و ڕوسیاش پشتیوانی ھەموو دیالوگێكی لەو جۆرە دەكات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیشی كردەوە، كورد بەشێكی دابڕاو نین لە خەڵكی سوریا و لەناو سوریای یەكگرتوودا دەژین.
سێرگی ڤیرشینین ئاشكراشیكرد، عیراق و لوبنان خوازیارن وەك چاودێر بەشدارییەكی كارا لە دانوستانەكانی ئاستانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین