ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆسرەت رەسول: بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی كەركوك چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد ناكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرسی كەركوك‌و چارەنووسی ناوچە كوردستانيیە دابڕێنراوەكان، پرسێكی كوردستانی گشتگیرە و داهاتووی پرسەكە پەیوەندی بەهەموو تاكێكی كوردەوە هەیە لە هەموو بەشەكانی كوردستان.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 20/1/2019 كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)، لەشاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كارگێڕان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌ وسەركردایەتی حزبەكەی، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوك‌ و ژمارەیەك لە كادرانی حزبەكەی كۆبۆوە.
كۆسرەت رەسول عەلی لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو كەركوك پرسێكی گرنگ ‌و چارەنووسساز بووە و بەبێ‌ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی كەركوك، چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد ناكرێت.
جەختیشی كردەوە، “پرسی كەركوك‌ و چارەنووسی ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان، پرسێكی كوردستانی گشتگیرە و داهاتووی پرسەكە پەیوەندی بەهەموو تاكێكی كوردەوە هەیە لەهەموو بەشەكانی كوردستان.”
كۆسرەت رەسول عەلی روونیشیكردەوە، لە پێناوی كەركوك ‌و كەركوكيیەكاندا، بەدرێژایی مێژوو، لە خەباتی چەكداری ‌و سیاسی‌ و پەرلەمانی ‌و یاسایی ‌و دیموكراسیدا یەكێتی قوربانی زۆری بۆ كەركوك داوەو لەو پێناوەیشدا هەمیشە بەردەوام دەبێت.
جێگری سكرتێری گشتی، تەئكیدی كردەوە، پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتە ڕەسەنەكانی كەركوك‌ و قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی ‌و تەبایی لە شارەكەدا، ئەركێكی گرنگە ‌و یەكێتی لە ڕابردوودا درێغی نەكردووە و بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت.

کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی 5ی شوبات بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ساز بكرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتییەوە لە سەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك و شوێنی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و پارتی بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكەوە سازبكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە عەفرین دوو تەقینەوە ڕوویان دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ناوچەی شەرای شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە بنكەیەكی لەشكری گرووپی سوڵتانی مورادی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا تەقیەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ناوچەی جندرێسی عەفرین بۆمبێك بە گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا تەقیەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە ژمارەیەك چەكداری گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا كوژران و برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین زانیاری لە بارەی كۆبوونەوەی پەڕلەمان و ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو، پارتی بە نافەڕمی وەڵامی یەكێتی سەبارەت بە داواكارییەكانیان دایەوە و یەكێتیش بە وەڵامەكە ڕازی نییە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ یەكێتی بەشداری دانیشتنەكەی پەڕلەمان نەكات، یان دوابخرێت بۆ ڕۆژانی ئایندە.

پەڕلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو پارتی وەڵامی یەكێتی داوەتەوە و سەبارەت بە كەركوكیش بە داواكارییەكەی یەكێتی ڕازی نەبووە.

ئەو پەڕلەمانتارە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ڕوونیكردەوە تائێستا نازانرێت بەشداری دانیشتەكەی ئەمڕۆ دەكەن، یان نایكەن، چونكە ڕێككەوتنی سیاسی واژۆ نەكراوە”بەڵام یەكێتی و پارتی لە گفتووگۆی بەردەوامدان”.

یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی یەكێتی لە پارتی، دانانی كاندیدێكی ئەو حزبەیە بۆ پارێزگاری كەركوك، ڕۆژی 5ی ئەم مانگە ڕێككەوتنێكیان لەوبارەوە كرد، بەڵام دواتر پارتی و یەكێتی لەسەر وردەكاری دانانی كاندیدەكە و شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕێكنەكەوتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین