ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێكی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا، ئاشكرایكردووە:” شەوی رابردوو هاووڵاتییەك سكاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری كردینەوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان لە گەڕەكی ئازادی قەزای كەلار ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری مارسیدس دزیوە دەستبەجێ پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد”.
پۆلیسی گەرمیان روونیشیكردۆتەوە:” هەر ئەمشەو مەفرەزەكانی 104ی كەلار و بنكەی پۆلیسی كەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا بگرن لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 تۆمەتبار بەندكراوە”.

کوردستان

تیمێکی تەندروستی لەسلێمانییەوە بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوتن


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تیمیکی فراوانى تەندروستی لەشاری سلێمانییەوە بەرەو چەمچەماڵ بەڕێدەکەون.

 

بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامدانى پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچەمچەماڵ تیمێکی تەندروستی لەشاری سلێمانییەوە بەرەو چەمچەماڵ بەڕێدەکەون.

 

تیمە تەندروستییەکە لە سەنتەری ۱۲۲ی شاری سلێمانییەوە، کە پێکهاتووە لە ۱۵ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و وەفدێکی یاوەری سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکەن.

 

ئەم سەردانە پاش ئەوەدێت دوێنی چوار شەممە دەزگای مرۆیی مام پێنج هەزار کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەتەندروستی سلێمانى بەخشی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 8/4/2020 ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەتەوە و نۆ بڕیاریداوە.

ڕوونیشكراوەتەوە بڕیاردراوە: ئەنجومەنی وەزارەت دڵنیایی دەداتە هەمو قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان و كەسوكاریان كە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە ڕێكاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پڕۆسەی خوێندن.

ئاماژە بەوەشدراوە: زانكۆكان بەردوام دەبن لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەگەر هەتا ڕێكەوتی (٢/٥/٢٠٢٠) نەتوانرا خوێندنی ئاسایی نێوكامپەس دەستپێبكاتەوە ئەوا خوێندنی ئەلكترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتكاری) دەستپێدەكات بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو بەشە كەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ كە نەخوێنراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن كرا بۆ دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو زانكۆكانی كوردستان كرا بۆ بەشداری و پشتگیریان لە سەرخستنی ڕێكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەروبوونەوەی ئەم پەتایە.

هەروەها سوپاسی تایبەتی ئاراستەی ئەو زانكۆیانە كرا كە لەڕێگای بنیاتنانی تاقیگەو بەشداری لە پرۆسەی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەو دابینكردنی مادەی پێویست بۆ تێستەكان و پێكهێنانی تیمەكانی ڕاوێژكاری و هۆشیاری تەندروستی پشتیوانی دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی بون.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بو بە دیراسەكردنی بژاردەكانی بەردەم زانكۆكانی كوردستان بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەم بڕیارانەی لای خوارەوەی دەركرد:

1. ئەنجومەنی وەزارەت دڵنیایی دەداتە هەمو قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان و كەسوكاریان كە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە ڕێكاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن.

2. زانكۆكان بەردوام دەبن لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەگەر هەتا ڕێكەوتی (٢/٥/٢٠٢٠) نەتوانرا خوێندنی ئاسایی نێوكامپەس دەستپێبكاتەوە ئەوا خوێندنی ئەلكترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتكاری) دەستپێدەكات بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو بەشە كەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ كە نەخوێنراوە.

3. لە حاڵەتی پیادەكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی بە شێوازی (پاڵپشتكاری)، ئەوا لە چوارچێوەی سەربەخۆیی زانستی و ئەكادیمی دەستەڵات دەدرێتە زانكۆكان بۆ ئەوەی سەربەست بن لە بەكارهێنانی هەر جۆرە پلاتفۆرم و ئەپلیكەیشنێك كە لەگەڵ تایبەتمەندێتی زانكۆكانیاندا دەگونجێت بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ناوبراو.

4. وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوكاری زانكۆكان دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفت و ئاڵنگاریانەی كە دێنە بەردەم جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیە.

5. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە پێشتر دەستیان بە پڕۆسەی خوێندنی باڵا (دبلۆم/ ماستەر/ دكتۆرا) كردووە و لە قۆناغەكانی (كۆرسات، توێژینەوە، گفتوگۆی نامە)-دان ئەوا بە هەمان ‌شێوازی خوێندنی ئەلكترۆنی درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن. هەروەها ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە پێویستیان بە بەكارهێنانی تاقیگەی هەبێت، دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆ، هاوكاری دەكرێن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان لە تاقیگەكان ئەنجام بدەن بەمەرجی پابەندبوون بە رێكارە تەندروستییەكان.

6. زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش بەهەمان شێوازی زانكۆ حكومییەكان پێویستە پاپەندبن بە جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی سەرەوە.

7. (دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری) و (فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی بەدواداچوونی بەردەوام دەكەن بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی.

8. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەسەرجەم كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بكرێت كە پاكێجی تایبەتی ئینتەرنێت بدەن بە زانكۆكان و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابییان بەشێوەیەك كە خێرایی و نرخەكەی گونجاو بێت و ئەڕكی سەرشانییان كەم بكاتەوە.

9. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕێزەوە كار دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی كە دێنە ڕێگای جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان مووچەكانیان دەبەخشنە دەزگای خێرخوازی بارزانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوابەدوای ڕاگەیەنراوەكەی پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان كە تێیدا ڕایانگەیاندبوو بۆ دەربازبوون لە قەیرانی كۆرۆنا، بەشێكی زۆری مووچەكانیان دەبەخەشنە هاووڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت، پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایانگەیاند:”سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێكی دەستەجەمعیدا فڕاكسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ و ڕاوێژكارانی پارتی لە پەرلەمان بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوكاری هەژارانی پێبكەن”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بڕیارێكی پێكەوەیی لە فراكسیۆنی پارتییەوە

‏‎لەوەتەی دەستپێكی هاتنی نەخۆشی كۆرۆنا داوامان لەسەرجەم هەڤاڵانمان كرد كە لەناوچەكانی خۆیان هاوكاری خەڵك بن بەبێ جیاوازی چیان پێكرا بیكەن ولەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوكاربن.

‏‎سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێكی دەستەجەمعیدا فراكسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ و ڕاوێژكارانی پارتی لە پەرلەمان بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوكاری هەژارانی پێبكەن.

‏‎هەموومان پێكەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حكوومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لەئەركدان دژی نەخۆشی كۆرۆناو شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك و پێكەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنی.

‏‎فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان
۸/٤/۲٠۲٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان