ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن تەنها بە پیاز چارەسەری تاڵە سپیەکانی ناو قژت دەکەیت؟

خێزان

له‌پاش ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵیه‌وه‌ تاڵی سپی به‌شێوازێكی دیار له‌ قژتدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری گونجاوی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانیت له‌رێگه‌ی پیازه‌وه‌ پێشوه‌خته‌ رێگری لێبكه‌یت:

شێوازی سودوه‌رگرتن له‌ پیاز به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پیازه‌كه‌ بۆ دوو پارچه‌ قاش بكه‌یت و دواتر جوان جوان بیگوشیت تا شه‌ربه‌تێكی لێ دروستده‌بێت ده‌توانیت سیریشی بۆ بهاڕیت.

پاشان شه‌ربه‌تی پیازه‌كه‌ به‌ جوانی بده‌ له‌ قژت، با ١٥ خوله‌ك پێوه‌ی بێت، دواتر به‌ شامپۆ جوان بیشۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش رێگریه‌كی باش له‌ سپی بونی تاڵه‌كانی قژت ده‌كات.

ریکلام

تەندروستی

پزیشکێک: ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگەی گەرمی و سابون و کحول ناگرێت و زوو لەناودەچێت و پێویست بەو ترسە ناکات

خێزان

پزیشکێکی کورد کە بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە بەرگری لەشدا ئاماژە بەوە دەکات ەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگەی گەرمی و سابون و کحول ناگرێت و زوو لەناودەچێت و پێویست بەو ترسە ناکات کە خەڵکی هەیەتی.

 

د.فکری عەلی، خاوەنی دکتۆرا لە بەرگری لەش لە بارەی ڤایرۆسەکەوە  نوسیویەتی:

 

بەڕێزان ئەو دڵەڕاوکێیەی کە لە نێو خەڵک بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە کۆڤید ـ١٩ مایەی ئەو ترسە نیە کەخەڵک بەهۆیەوە دەیان قەیرانی وەک بەنزین و ماسک و خۆراک کرینی لەسەر دروست کردوە

بەڕێزان ئەم ڤایرۆسە لەم جۆرەیە کە پەردەیەکی چەوری بەدەوریدا هەیە کە وای کردووە زۆر بەئاسانی بمرێت بە گەرمی و سابون و کحول، هەروەها لە هەوادا بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر زیاتر بەرگە ناگرێت ئەگەر خانەخوێیەک نەدۆزێتە. وە بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ یان لە پروشی کۆخە وپژمین دەگوازرێتەوە وە کەمتر لەڕێگەی هەواوە دەگوازڕێتەوە. وە بە دەرچونمان لە وەرزی زستان ڤایرۆسەکە دەمرێت

وە دەبێت ئەوەمان لەبەر چاو بێت ئێمە ڕەچەڵەکمان لەگەڵ چینیەکان و ئەوروپیەکان جیاوازە. بۆ زانیاریتان سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤی کورد زۆر زۆر بەهێزترە لە کەسێکی ئەوروپی و چینی.جگەی لەوە بڕی ئەو ڤایرۆسەی کە دەچێتە لەشمان زۆر گرینگە بۆ دروست کردنی نەخۆشی، واتە کەسێک لە چین کە بڕی ڤایرۆسەکە تیایدا زۆرە بە دڵنیاییەوە ڕێژەی نەخۆشی و مەترسیەکانی زیاترە لە کەسێک کە بڕی ڤایرۆسەکەی کە دێتە ل ەشی کەمتربێت.

ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لەوانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە بڵاوبونەوەی لەنێوان خەڵک زۆر زیاترە لە ڤایرۆسەکانی تر، وەسەیرەکە لەوەیە کە خەڵک تەنها باسی ژمارەی مردوەکان دەکات و ناڵێت زیاتر لە %٣٠-٤٥ چاک دەبێتەوە وە %٥٠ زیاتر لە قۆتاغی چاکبوونەوەن؟!
بەڕێزان ڕێژەی مردن بە ئەنفلوەنزای ئاسایی ساڵانە ٢٥٠٠٠٠ کەسە لە جیهان ڕێژەی مردن بە حەبی ئەسپرین سەرووی ٤٠٠٠٠ کەسە ساڵانە لە جیهان وە ڕێژەی مردن بە هەڵەی پزیشکی سەروی ١٠٠٠٠ کەسە ساڵانە لە جیهان. بۆیە تکایەژیانی ئاسایی خۆتان بکەن و تەنها بزانن کە خۆپاراستن شتێکی ئاساییە و دەست شۆردن کارێکی باشە بەتایبەتی ئێمە کە موسڵمانین ڕۆژانە پێنج جار نوێژدەکەین و دەست و دەم و چاومان دەشۆین
بەهیوای لەش ساغی بۆ هەمووتان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە ئێران و کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا پشت بە دەرمانی گیایی و سرووشتی دەبەسترێت

خێزان

لە پاش بڵاوبونەوەی کۆرۆناو گەیشتنی بە ئێران و نزیکبونەوەی لە کوردستان، چەندین دەرمان و خواردەمەنی سرووشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبونەتەوە کە وەک چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا باسیان لێوە دەکرێت:

 

-لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە  بخوردی حرمل بەیەکێک لە چارەسەرە باوەکان دادەندراو تەنانەت لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئێران بڵاودەکرایەوە بۆ کوشتنی ڤایرۆسەکە:

استخدام الحرمل في المستشفيات الايرانية للقضاء على كورونا

Posted by ‎صوت ذي قار‎ on Friday, February 21, 2020

لە پاش ئێران ئەم بخوردە لە عێراقیش وەک چارەسەری ڤایرۆسەکە دادەندرا، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە بخوردەکە هیچ سوودێکی بۆ لابردنی ڤایرۆسەکە نییە و تەنها ئاسوودەی بە مێشک دەدات:

Posted by ‎وزارة الصحة العراقية‎ on Monday, February 3, 2020

جگە لەوەش لە ئێران خواردەمەنی کوردەواری (تڕخێنە) بە یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ناودەبرێت بەو پێیەی خواردەمەنیەکەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و توانای جەستەت زیاد دەکات:

"ترخێنە"بە قسەی ئای دوختور بێ کورد قەت کوڕۆنا ناگرێ.خودا بکا ئەو چاو چکۆلانانە (چینیەکان) پێی نەزانن و زەفەری پێ نەبەن، دەنا ترخێنە لە کوردستان دەبڕن

Posted by Jafer Resoli on Saturday, February 22, 2020

هاوکات لە چارەسەرێکی دیکەشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، کوڵاندنی دارچینی و دواتر خواردنەوەی ئاوەکەی بە چارەسەرێکی گرنگ بۆ لەناوبردنی پەتاکە داندراوە، بەو پێیەی سستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات:

هیچ ترسێکت نە بێت لە ڤایرۆسی کرۆنا تە نهائە م عیلاجە ئاسانە بۆڕێنمایتان بڵاوم کردۆتە وە دروستی بکە ن ،وە دڵخۆشبن لە بە رئە وە ی سەلماندومە کە چە ندین نە خۆشی جوابکراو خوداشفایداون بەعیلاجوچارەسەرەکانم خۆش بە خت ئە وکە سە یە تە دبیقی دە کات،بیرت نە چێت شەیرکردنی کارێکی ئین سانیە واجبە لە سە رت،بۆهه رپرسیارێک دە توانن پە یوە ندی بکە ن ،075153734907703290209

Posted by Dr-shaho ibrahim on Wednesday, February 26, 2020

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دكتۆرێك نیشانی ده‌دات كه‌ كۆرپه‌ چۆن ده‌توانێت ببینێت، پاش ساڵێك چی لێدێت؟

خێزان
كاتێك كۆرپه‌یه‌كی نوێمان له‌دایك ده‌بێت زۆرێكمان ته‌ماشای چاوی ده‌كه‌ین و ده‌بێته‌ پرسیار لامان كه‌ ئایا ئه‌و ده‌بێت بتوانێت ئێمه‌ ببینێت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئاستی بینینی كۆرپه‌یه‌ به‌ پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی تا یه‌ك ساڵ:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان