ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ڕوودەدات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕ و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە زۆربەی كات ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و دۆخی كەشوهەوا جۆرێك لە سەقامگیری وەردەگرێت و هیچ حاڵەتێكی كەشناسی وەك باران و بەفر تۆمار ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و كەشوهەوا دەگۆڕێت.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم زربەی كات نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كاتیش هەور دەبێت و كەمێكیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاشكراشی كردووە، لە كاتەكانی بەیانیدا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم ڕوودەدات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان زۆربەی كات نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕوونادات.

سەبارەت بە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندووە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت و لەكاتی بەیانیدا تەم دروست دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ژینگە

بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە و دەشڵێت: “بەشێكی كەمی هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە”.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 9:1 خولەك بوومەلەرزەیەك بە دووری 28 كیلۆمەتر لە باكوری ڕۆژهەڵاتی كەلار- سلێمانی ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و هاووڵاتیان لە ناوچە سنوورییەكان هەستیان پێكردووە، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین