ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ستۆیچکۆڤی ئەفسانە بۆ ئیدارەی بەرشلۆنە: ئەم هێرشبەرە بکڕن، دەبێتە باشترین شوێنگرەوەی سوارێز

خەڵک سپۆرت

خریستۆ ستۆیچکۆڤی ئەفسانەی بولگاری پەیامێک ئاڕاستەی بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە دەکات و داوایان لێدەکات هێرشبەرێکی خولی ئەمریکی لەگواستنەوەکانی زستانەدا دابین بکەن.

ئەفسانەکەی پێشوی بارسا بەڕۆژنامەی “مارکا”ی ڕاگەیاندووە :” کارلۆس ڤێلا ئەستێرەی مەکسیکی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی ئەمریکی باشترین شوێنگرەوە دەبێت بۆ لویس سوارێز، بۆ یانەی بەرشلۆنە ناوازەیە، ئەم یاریزانە بەتەواوی شارەزای ململانێکان و کەشی خولی ئیسپانیایە، دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕووبەروبونەوەکاندا دەکات، پێموایە تاکە هێرشبەرە بەخێرایی سود بە یانە کەتەلۆنیەکە دەگەیەنێت ئەگەر بیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان”.

هەروەها دەڵێت :” ڤێلا لەپێشودا بەدرێسی ڕیاڵ سۆسیدادەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، دەتوانێت بەخێرایی لەگەڵ شێوازی بارسا خۆی بگونجێنێت، بەڕای من باشترین هێرشبەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ سوارێز بەکاربخرێت”.

ڤێلای ٢٩ ساڵ یەکێکە لەباشترین هێرشبەرانی جیهان و لە هاوینی ڕابردو ڕیزەکانی سۆسیدادی بەجێهێشت و ڕوویکردە خولی ئەمریکا، لە یانە نوێیەکەی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و لەکۆی ٣١ یاریی توانیویەتی ١٥ گۆڵ تۆمار بکات و ١١ گۆڵیشتی دروست کردووە.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکانی ئەوروپا (دووشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەم هەفتەیەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن و گرنگترین یارییەکان ئەمانەن:

جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان (قۆناغی ٥)

چێڵسی – مانچستەر یونایتد (١٠:٣٠)

خولی ئیسپانیا

هوێسکا – ئەتلەتیک بلباو (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

ڕۆما – بۆلۆنیا (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

نۆرنبێرگ – دۆرتمۆند (١٠:٣٠)

خولی پورتوگال

دیسپۆرتیڤۆ ئاڤێس – بەنفیکا (١١:١٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا؟ باوکی نایمار وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

باوکی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان دووپاتی دەکاتەوە، ئەو هەواڵانەی دەربارەی گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ خولی ئیسپانیا بڵاودەکرێنەوە پڕوپاگەندەیە.

باوکی ئەستێرەکەی سیلیساو بەشداری بەرنامەی “تێلیفوت”ی تایبەت بە کەناڵی “تی ئێف ئای” فەرەنسی دەکات، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ خولی ئیسپانیا و بەتایبەت یانەی بەرشلۆنە، ڕایدەگەیەنێت :” ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لەڕاستیەوە، تەنها کەسانێک کە دەتوانن دەربارەی بارودۆخی نایمار و داهاتوی قسە بکەن من و خودی کوڕەکەم خۆیەتی”.

هەروەها دەڵێت :” ناوێکی گەورەی وەک نایمار مەحاڵە لە باسوخواسی گواستنەوەکان بەدوور بگیرێت، بەڵکو بەهەر شێوەیەک بێت ئاماژە بەناوی دەکرێت و پڕوپاگەندەش بەناویەوە بڵاودەکرێتەوە، لەڕاستیدا سەرسامین بەو ڕۆژنامەنوسانەی ئەو جۆرە هەواڵ و زانیاریانە بڵاودەکەنەوە، هەندێجاریش بە پێکەنینەوە تاموچێژ لەو جۆرە پڕوپاگەندانە وەردەگرین”.

نایمار لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری ڕووبەڕوبونەوەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بکات، بەڵام باوکی یاریزانەکە دەربارەی داهاتوی بە متمانەوە بە پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕادەگەیەنێت :” نازانین لە داهاتودا چی ڕوودەدات و هەندێجار لە بواری تۆپی پێدا شتی سەیر ڕوودەدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێستا و داهاتوی کوڕەکەشم لە یانەی پاریس سانت جێرمانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ململانێی خەڵاتی “پێڵاوی ئاڵتونی” بەهێزتر بووە و کریستیانۆ و مێسی و پیاتیک هەنگاوێکی تر نزیکبونەوە!

خەڵک سپۆرت

ململانێکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و لەکۆتا هەفتەی خولەکانی ئەوروپادا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و کریستۆف پیاتیک هەنگاویكی تر لە نازناوەکە نزیکبونەوە.

ئەمشەو یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی ڕووبەڕوی یانەی سانت ئیتیان دەبێتەوە، ڕەنگە کیلیان مباپێی فرەنسی بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام تا ئەم ساتە ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بەشێوەی خۆی ماوەتەوە و کریستیانۆ و مێسی لەلوتکەی ڕیزبەندیەکەدا بەردەوامن.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەکانی خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی بارسا بە لێدانی سزا گۆڵی لەسەر یانەی ڤەلەد وەلید تۆمار کرد، بەهەمان شێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی لەسەر یانەی فرۆزینۆنی تۆمار کرد و هەریەکەیان پێگەی خۆیان لە ڕیزبەندیەکەدا توندوتۆڵتر کرد (یەکەم و دووەم)، بەشێوەیەک “دۆنی پورتوگال” هاتە پلەی دووەمەو و هاوبەشی لەگەڵ ئاسکە نوێیەکەی فەرەنسا هەڵوەشاندەوە “مباپێ” و مێسی بە جیاوازی سێ گۆڵەوە لە لوتکەدا مایەوە، لەلایەکی ترەوە کریستۆف پیاتیکی پۆڵەندی هێرشبەری نوێی میلان بەردەوامی دا بە تۆماری گۆڵەکانی و بەهەمان شێوە لە ڕیزبەندیی گۆڵکارانی ئەوروپادا هاوتای محەمەد سەڵاحی میسڕی بوەوە.

  • لیۆ مێسی (بەرشلۆنە): ٢٢ گۆڵ (٤٤ خاڵ)
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ١٩ گۆڵ (٣٨ خاڵ)
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): ١٨ گۆڵ (٣٦ خڵ)
  • ئیدینسۆن کاڤانی (پاریس سانت جێرمان): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • کریستۆف پیاتیک (میلان): ١٧ گۆڵ (٣٤ خاڵ)
  • فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
  • دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
  • نیکۆلاس پیپی (لیل): ١٦ گۆڵ (٣٢ خاڵ)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین