ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نەوەی نوێ: هەر هێزێك لەگەڵ دەسەڵات دابنیشێت هاوشێوەی دەسەڵات مامەڵەی لەگەڵ دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، هەر هێزێك لەگەڵ دەسەڵاتدا دابنیشێت یاخود بەشدار بێت لە حكومەتەكەیدا، ئەوا دوورە لە خەڵك و لە ئێمە و مامەڵەی هاوشێوەی دەسەڵاتی لەگەڵدا دەكەین.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بە ھەموو شێوەیەك ڕەتیدەكەینەوە، كە لەگەڵ یەكێتی و پارتی دانیشتن بكە‌ین، چونكە ئۆپۆزسیۆن بوون بەمانای ئەوە نیە، كە لەگەڵ جووت حزبی یەكێتی و پارتیدا دابنیشیت لە‌پێناو پۆست و پارە یان ھەر مەبەستێكی شەخسیی و حزبییدا.

ڕاشیگەیاندووە، ھەر ھێزێك لەگەڵ یەكێتیی و پارتییدا دابنیشێت، ئە‌وە‌ ئێمە نە بەھاوپەیمانی خۆمانی دەزانین و نە كاری ھاوبەشی لەگەڵدا دەكەین، چونكە ھەر ھێزێك لە بەرەی خەڵكدا بێت، پێویستە دووربێت لەو جووت حزب و بنەماڵەیە و ئێمە لە نەوەی نوێ پێمان وایە چەندە دووربیت لە یەكێتی و پارتی، ئە‌وە‌ ھێندە لە خەڵك و ھاوڵاتییانەوە نزیك دەبیت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەوڵمان بۆ دروستكردنی بەرەیەكە‌ دژ بە دەسەڵات تا ئەو كاتەی هێزەكانی دیكە لەگەڵ یەكێتیی و پارتییدا مامەڵە و كۆبوونەوە نەكەن و لە حكومەتەكەی جوت حزبدا بەشدار نەبن، هەر هێزێكی سیاسیی دەرەوەی پارتیی و یەكێتیی ئەم كارانە ئەنجام بدات، ئەوا ئێمە وەك شەریكی ڕاستەقینەی پارتی و یەكێتی تە‌ماشای دەكەین و پێمانوایە ئەم جۆرە ڕەفتارانەیە، كە وایكردوە دەسەڵات بێباك و بێ غەم بێت لە ئاست كێشەی هاوڵاتییان”.

ئەم ڕاگەیەنراوەی نەوەی نوێ‌ لە كاتێكدایە، كە ئەمڕۆ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كە حزبەكەی ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاگەیاندووە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆتەوە.

کوردستان

پڕۆژەی دۆکیۆمێنتی بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ پێنج شەممە سیتی لابی سلێمانی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی بەدۆکیۆمێنتکردنی گەڕەک و بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند.

پڕۆژەی بەدۆکیۆمێنتکردنی گەڕەک و بینا کۆنەکانی سلێمانی کۆمەڵێک گرنگی هەیە کە لەکورتەی پڕۆژەکەدا بەچەند خاڵێک گرنگییەکەی خراوەتەڕوو:

یەکەم: پاریزگاریکردن لەپێناسە و ناسنامەی شاری سلێمانی، کە خەریکە لەدەستدەدرێت، بەهۆی تەشەنەکردنی شێوازە نوێ و هاوردە و نەخوازراوەکانی تەلارسازی لەدەرەوەی وڵات.

دووەم: گرنگی زۆریئەو خانوو گەڕەکە کۆنانە بۆپەرەپێدانی لایەنی ئابووری شار لەڕێگەی پەرەدان بە بواری گەشتوگوزار لەو خانوو و گەڕەکانەدا.

سێهەم: نەبوونی ئامارێکی تەواوی ئەوخانوو و گەڕەکە کۆنانە بۆ پەرەپێدان بەبواری توێژینەوەی زانستی لەبەشەکانیتەلارسازی و مێژووناسی و کلتووری.

چوارەم :ڕزگارکردنی ئەو بەشەکەمەی کە ماوە لە خانو و بینا و بەشە کۆنەکانی سلێمانی لە ڕوخان و ڕووخاندن.

پێنجەم: بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی دروسە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستمی GIS.

شەشەم: بۆ پارێزگاریکردن لە شێوازی ژیانی ڕۆژانە و کلتوری ڕەسنی شارەکە.

حەوتەم: قۆناغێکی گرنگ و سەرەکی و پێویستە بۆ دروستکردنی ماستەرپلانێکی گشتگیر.

چرۆ حەیدەر ، بەڕێوەبەری سەنتەری سیتیلابی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ساڵ بە ساڵ خانووە کۆنەکانی سلێمانی بەرەو لەناوچون دەچن، کە بەپێی داتاکان نزیکی 200 خانوی کۆن لە کۆی شەش هەزار و 300 خانوو ماوەتەوە، کە لەو ڕێژەیەش تەنها نزیکی 120 خانوو بەکەڵکی تێداژیان دێت، بۆیە زۆر گرنگە ئەم بینا کۆنانە بپارێزرێن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەساڵی ئایندەدا قۆناغی سێهەمی پڕۆژەکە کۆتایی دێت و لەئێستاشەوە دەکرێت کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو بینا کۆنانە بکرێت.

سیتی لابی سلێمانی لەساڵی 2017 وەک سەنتەرێکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و زانکۆی سلێمانی بەگرێبەسێکی تایبەت دەستی بەکار و چالاکییەکانی کرد.

سیتی لابی سلێمانی یەکەمجارە لە کوردستان و دەوروبەری دەکرێتەوە، کە ڕاستەوخۆ سودمەندە لەئەزمونەکان سیتی لابی زانکۆی ساکسیۆن لەهۆڵەندا، کە شێوازێکی نوێیە لەبەکارهێنانی کۆمەڵێک ئامڕاز و هۆکاری تایبەت بۆ پێکەوەبەستنی زانکۆ و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ ئاڕاستەکردنیان بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر ئاستی شارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەسپاكی ئامارەكانی گەندەڵی بڵاوكردەوە

خەڵك ـ ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۱۸ی تەمووزی ۲۰۱۹، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئاشكرای كرد ،52 كەیسمان ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە كردووە ، 20 كەیسی گەندەڵیمان ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كردووه.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، داوایان كردووە لەحكومەت ناوی بەرپرسەكانیان بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی فۆڕمی دەستەی دەسپاكی بۆ ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان بۆ ڕەوانە بكەن.

دەشڵێت “وەك چۆن لە بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم دووپاتكراوەتەوە، داوامان كردووە، حكومەت كار لەسەر چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بكات، چونكە ئێستا لە هەموو كات زیاتر هەرێم پێویستی بە چاكسازییە لە كەرتی گشتی و سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری ، ئەنجومەنێكیش بۆ دژایەتی گەندەڵی و دادگایەكی تایبەتیش بۆ كەیسەكانی گەندەڵی دابمەزرێنرێت بۆ خێرا یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی هاوشێوەی بەغدا”.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئەوەش دەخاتەڕوو، كۆی گشتی كەیسەكانی هەواڵدەری گەیشتووەتە 245 كەیس، تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 88 داوای هەواڵدەری كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون، هەروەها 143 داوای سزایی كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون و كۆی گشتی داوای سزایی گەیشتووەتە 250 كەیس، لەهەمان كاتدا لەكۆی ۷۲ كەیسی تایبەت كە رەوانەی دادگای لێكۆلینەوە و ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كردووە ، 17 كەیس یەكلایی كراونەتەوە و بڕیاری دادگای بۆ دەرچووە .

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا 105 كەیس لە قۆناغی لێكۆڵینەوەن و دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی تر تەواو دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تا ئێستا جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەستبەكارنەبوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكیان كاندیدی یەكێتی و ئەوی دیكەیان سەر بە گۆڕانە و بەپێچەوانەی خولەكانی پێشووەوە، جێگری سەرۆكی هەرێم ناچێتە پەڕلەمان بۆ وەرگرتنی متمانە.

بژار كۆچەر، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەرسوم بڕیاری دەستبەركاربوونی جێگری سەرۆك دەدات و پێویست ناكات پەڕلەمان متمانەیان بداتێ‌.

وتیشی”وادەی دەستبەكاربوونیان پەیوەندی بە پەڕلەمانەوە نییە، بەڵام بەپێی یاسایی نوێی سەرۆكایەتی هەرێم، كار و دەسەڵات و متمانەیان دەكەوێتە لای سەرۆكی هەرێم”.

بڕیارە هەریەك لە جەعفەر شێخ مستەفا، لە یەكێتی و مستەفا سەید قادر لە گۆڕان ببن بە جێگری نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان هەفتەی داهاتوو مەرسومی دەستبەكاربوونیان دەردەكرێت و دەسەڵاتەكانیشیان لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دیاری دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان