ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بڕیار لەسەر قسەكردن بە كوردی لەناو پەرلەمانی عیراق درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، ژووری ڕاگەیاندن وەرگێڕی زمانی كوردی لەناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنێت.

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كرد، “فەرمانمان بە فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردوە، كە لەناو هۆڵی پەرلەمان وەرگێڕ بۆ زمانی كوردی دابنێن و ڕێگە دراوە ئەندامانی پەرلەمان بە زمانی كوردی قسە بكەن و ئێمەش ئەم ھەوڵەمان داوە”.

ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە دراوە و تەنیا كارە ھونەرییەكە ماوە لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكەدا،ھەروەھا ژووری ڕاگەیاندن لە ناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنرێت، چەند كەسێكیش وەك وەرگێڕ تاقی كراونەتەوە.

بەپێی دەستوری عیراق، زمانی كوردی زمانی فەرمیە لە وڵاتدا و لە گشت كاروبارە فەرمیەكاندا كاری پێ‌ دەكرێت.

عێراق

بە كۆرۆنا مردوون
نەجەف، 111 تەرم لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەخاكسپێردران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیوای دوو و تیمی پزیشكی حەشدی شەعبی، ئاماژە بە بەخاكسپاردنی 111 تەرم دەكەن كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”لیوای دووی حەشدی شەعبی و تیمی پزیشكی سەر بە حەشد، 111 تەرمیان لە گۆڕستانی (وادی السلام)ی نوێ‌ لە پارێزگەی نەجەف كە بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكراوە، بەخاكسپارد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەوانەی لە گۆڕستانی (وادی السلام)ی نوێ‌ بەخاكسپێردران، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە لەم پارێزگایانەی عیراق گیانیانلەدەستداوە: 48 تەرم لە بەغدای پایتەخت، 26 تەرم لە زیقار، 23 تەرم لە پارێزگەی بەسرە، 5 تەرم لە پارێزگەی میسان، 4 تەرم لە پارێزگەی نەجەف، دوو تەرم لە پارێزگەی بابل”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک..باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ دەستگیرکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤی ئاشکراکرد.

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەى بەدەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ کرد، کە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون.

 

باس لەئەوەشکراوە، ئەو باندە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان لەگەڵ قوربانییەکان دروستکردووە و هەڵیانخەڵەتاندوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق..گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییانی عیراق دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەژێر چاودێری و ڕێنماییە تەندروستییەکاندا.

 

بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک دێتە ناو عیراقەوە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت و ئەگەر نیشانەى کۆرۆنای هەبێت، ئەوا دەنێردرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە.

 

هەر بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک بیهەوێت لەعیراقەوە گەشت بکات، دەبێت کە گەڕایەوە پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر کەرەنیتین بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان