ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر.. ئارایشتگایەك سوتا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە ئارایشتگایەك لە شاری هەولێر سوتا.

بێوار زەید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە(خەڵک)ی راگەیاند، ئارایشتگایەکی جوانکاری ژنان کە دەکەوێتەسەر شەقامی ٣٠ مەتری گەرەکی تەیراوە لە هەولێر ئاگری گرت و سوتا.

وتیشی “روداوەکە لەکاتژمێر ۸:٤٥ خولەک رویداوە، بەهۆی ئەوەی سەرەوەى ئارایشتگایەکە شوقەبووە، هاووڵاتیيەکانی نیشتەجێی شوقەکە بۆ سەلامەتی خۆیان چونەتە سەرەوەی باڵەخانەکە و تیمەکانی ئێمەش سەرجەمیان رزگارکردن و هیچ زیانێکی گیانی و برینداریش نەبووە”.

کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاری گشتی بۆ پرسی ڕۆژنامەنووسان كۆبووەوە

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ یەك شەممە ١٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و داواكاری گشتی و وەزیری ڕۆشنبیری كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەندیكا ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەماف و ئازادی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن و كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە پرسی ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان كراوە بەتایبەت پرسی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان.

سەمیر هەوارمی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ گفتووگۆكردن لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەكرێت، هەروەها ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ڕاگرتنی ڕۆژنامەنووسان لەكۆبوونەوەكەدا خرایەڕوو، لەكۆبوونەوەكەش جەخت لەسەر جێبەجێ كردنی یاسای ژمارە ٣٥ی كاری ڕۆژنامەنووسی ساڵی ٢٠٠٧ كرایەوە، بۆ ئەوەی لەدادگاكان ڕوونتر و ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ كەیسەكانی تایبەت بەڕۆژنامەنووسان بكرێت.

لای خۆشیەوە حاكم ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەقی قسەكان لەكۆبوونەكەدا بریتی بووە لەسەر یاسای ژمارە ٣٥ كە لەساڵی ٢٠٠٧ەوە دەرچووە، كەچی تائێستا ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەكرێت، ئێمەش لێرەدا باكگڕاوندی بابەتەكانمان باسكرد.

دەشڵێت: “پێشتر وەك سەندیكا و ئەنجوومەنی دادوەری جۆرێك لەلێكتێگەیشتنمان هەبووە لەگەڵیان و یاسای ژمارە ٣٥مان بەسەریاندا دابەشكردووە، ئەوانیش گشتاندنیان كردووە بۆ سەرجەم دادگاكان بۆ كاركردن بەیاساكە، ئەمڕۆش جارێكی تر بڕیاردرا كەوا گشتاندنەكە نوێ بكرێتەوە و ڕوونكردنەوەی زیاتریشی لەسەر بدرێت بۆ دادگاكان بەتایبەت لەسەر پرسی ڕاگرتنی (توقیف)ی ڕۆژنامەنووسان، ڕەنگە هەندێ جار ڕاگرتن لەبەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسان بێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی حاڵەتی تۆڵەسەندنەوە نەبێت، لەهەمان كاتدا جەخت لەدروستكردنی جۆرێك لەهەماهەنگی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كرا لەنێوان ڕۆژنامەنووسان و دادگاكان و ئەنجوومەنی دادوەری”.

حاكم ئازاد وتیشی، “هەر لەكۆبوونەوەكەدا تیشكخرایە سەر كاری ڕۆژنامەنووسی پیشەیی، ڕاستە دەقی یاسایی زۆر دەرچوون بۆ ڕێكخستنی كاری میدیایی لەهەرێم، بەڵام گرفتی زۆر هەن لەسەر ساغكردنەوەی ڕۆژنامەنووسی پیشەیی، چونكە ڕۆژنامەنووسی پیشەیی واتە كاری سەرەكی و داهاتی سەرەكیان پیشەیی ڕۆژنامەنووسیە”.

هاوكات ڕەحمان غەریب، سەرۆكی سەنتەڕی میترۆ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەهەموو كۆبوونەوە نێودەوڵەتیەكان ئێمە باس لەسێ خاڵی شانازی لەپڕۆسەی دیمووكراسی هەرێمی كوردستان دەكەین، ئەویش یاسای دەستكەوتنی مافی زانیاری و ڕۆژنامەگەری و خۆپیشاندان، بەڵام كاتێك دێن ڕاپۆرتەكانمان دەخوێننەوە دێن پرسیارمان لێ دەكەن، كەوا ئێمە كەیاسامان هەیە بۆ جێبەجێ ناكرێت، ڕاستە ڕۆژنامەنووس لەهەموو دونیا هەڵە دەكات و ڕەنگە تەحەدا بكات یان خەڵك بریندار بكات، بەڵام یاسایەك هەیە ژیانی ڕێكخستووە، ئەویش یاسای كاری ڕۆژنامەنووسیە و داواكرا پەنا بۆ جێبەجێ كردنی ئەو یاسایە ببرێت لەدادگا لەبڕی هەر یاسایەكی تر بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو كاندید كێبڕكێكی وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری یەكگرتوو دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو خۆی بۆ ئەمینداری گشتی كاندید دەكات و دەشڵێت: “كۆنگرە دوای كۆمەڵێك پاشەكشە و موعانات و خۆخواردنەوە دەكرێت و هەڵوێستەكە تەمومژاوییە و ئەگەری هەموو موفاجەئەیەك هەیە”.

ئەبوبەكر عەلی، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارێك هەیە بۆ ئەوەی بەندە لەم كۆنگرەی هەشتەمدا بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمیندار خۆم كاندید بكەم.

وتیشی، “ئەگەر لە كۆنگرە دەنگی پێویستم هێنا، دەمانەوێت یەكگرتوو بە فۆڕمێكی نوێ دەست بەكارەكانی بكاتەوە، ئەم لاوازیەی ئێستا هەیەتی تێپەڕێنێت، كە لەماوەی ڕابردوودا كۆمەڵێك پاشەكشەی كرد”.

ڕاشیگەیاند، لە كۆنگرە دەنگ دەهێنم بەس هێشتا ڕوون نیە، كە دەردەچم یان نا، هەڵبەتە هێشتا بڕیاری كۆتاییم لەسەر كاندیدبوونم نەداوە، بەس ئەوكات دەمێنێتەوە سەر دەنگدان لە كۆنگرە، كە دەنگی پێویست بهێنم.

ئاشكراشیكرد، كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو لەدوای ئەو لاوازیە دێت، كە ئێستا یەكگرتووی تێدایە، لەگەڵ ئەو كۆمەڵە پاشەكشەی لەماوەی ڕابردوودا یەكگرتووی پێدا تێپەڕی، كۆمەڵێك پاشەكشە و موعانات و خۆخواردنەوە هەیە و هەڵوێستەكە تەمومژاوییە و ئەگەری هەموو موفاجەئەیەك هەیە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی ڕانەگەیاندووە بۆ خۆكاندید نەكردنەوە بۆ پۆستی ئەمیندار لە كۆنگرەی هەشتەم، كە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خزمەتگوزارییەكی نوێ لەسیستمی ئەلكترۆنی دادگای سلێمانی چالاك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەمەبەستی كارئاسانی و زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لەڕایی كردنی كار و مامەڵەی ڕۆژانەیان لەو فەرمانگانەی، كە پەیوەندیان بە دادگای سلێمانیەوە هەیە خزمەتگوزارییەكی نوێ لەسیستمی ئەلكترۆنی دادگای سلێمانی چالاك دەكرێت.

دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئایتی دادگای سلێمانی خولێكی ڕاهێنانی كردەوە بۆ فەرمانبەرانی دادگا مەدەنییەكان بەمەبەستی ئاشناكردنیان و ڕاهێنانیان سەبارەت بەو خزمەتگوزارییە نوێیەی، كە لەقۆناغی سێیەمی سیستمی ئەلكترۆنی دادگا چالاك دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، سیستمەكە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕ كردنی نووسراوە فەرمییەكان لە نێوان دادگای سلێمانی و بەشێك لەو فەرمانگانەی ڕۆژانە لەگەڵ دادگای سلێمانی نووسراو ئاڵوگۆڕ دەكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەپێی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە لەسەرەتای ساڵی نوێوە بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی نووسراوی فەرمی لەنێوان دادگای سلێمانی ئەو فەرمانگانەدا ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

بڕیارە ئەم خولە بەردەوام ببێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، تا هەموو فەرمانبەرانی دادگا و ئەو فەرمانگانەش پێی ئاشنا دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان