ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی گواستنەوە: هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا لە سلێمانی دیارینەكراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە وابڵاوكراوەتەوە كە رۆژی 24ی ئەم مانگە یەكەم گەشتی فڕۆكەوانی توركیا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام تائێستا هیچ نوسراوێكی فەڕمی بۆ حكومەت نەنێردراوە.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، تائێستا بەفەڕمی هیچ نوسراوێكیان بەدەستنەگەیشتووە كە وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تێدا بێت.

وتیشی”ئەوانەی لە ماوەی رابردوودا باسكراون تەنها لێدوان و قسەی نافەرمی بوون و بەفەرمی نوسراو نەهاتووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان”.

رۆژی 14ی ئەم مانگە وەفدێكی كۆمپانیای “توركش ئێرلاین” سەردانی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد و پاشان بڵاوكرایەوە كە ئەو شاندە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان سەردانی فڕۆكەخانەكەی كردووە.

لە مانگی تشرینی یەكەمی 2017ەوە، توركیا بەفەڕمی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سلێمانی راگرت و تەنانەت رێگەش بەو فڕۆكانە نادات كە بەسەر ئاسمانەكەیدا بیانەوێت گەشت بۆ سلێمانی بكەن.

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی؛ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
جوتیاران ناچارمان نەكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان بین

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن و پێش خستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیارەكەماندا ، دەشڵێت،”هیوامان وایە جووتیاران زیادەڕۆیی نەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان بكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت.

دەشڵێت،”بە هیواین ئەم بڕیارە هەمووان سوودمەند بكات، چونكە خوازیارین جووتیاران هان بدەین و قازانج بكەن، دەخوازین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود لە بڕیارەكەمان وەربگرن و زیادەڕۆیی نەكەن بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان نەكەن لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بەكاربەران دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵداین بۆ بەهاناوەچوونی جووتیاران، لەلایە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەگەڕخستنەوەی دوو كارگەی دۆشاوی تەماتەین لە هەڵەبجە و هەریر، لەلایەكی دیكەشەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی لەقتونانی سەوزە و میوە و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی؛پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات، پەڕلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەكە هێزە ئەمنیەكان بەمووچەیەكی باشتر خانەنشین دەكرێن.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی پێشكەشمان كردووە، كە گرنگە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك، ئەویش پڕۆژە یاسایەك بوو بۆ خانەنشینكردنی پۆلیس وئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ.
دەشڵێت، “لەڕابردوودا ئەو هێزانە گەورەترین كێشەیان هەبوو لەو مووچەیەی وەریان دەگرت، كە خانەنشین دەبوون مووچەیەكی زۆر كەمتریان وەردەگرت، واتە جیاوازیەكی زۆر هەبوو لەنێوان مووچە لەكاتی ئەركدابوون لەگەڵ مووچەی خانەنشینی، كە وەریدەگرن و مووچەیەكی زۆر كەمبووە”.

بەوتەی زیاد جەبار، بەپێی پڕۆژەكە شایستە بێت بە ژیانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵدراوە بەیاسا ڕێكبخرێت، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، تەمەنیش لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ ساڵانی خزمەت، كەمترین مووچە و كەمترین خزمەت لەپڕۆژەكە وادانراوە لەمووچەی ئێستایان زیاتر دەبێت، كە خانەنشین دەبن، بەڵام پێویستە لەگەڵ حكومەت ڕاوێژبكرێت لەسەر پڕۆژەكە.

بەپێی پڕۆژە یاسایەكە ئەگەر پۆلیسێك یان ئاسایشێك، كە تەمەنی ٤۰ساڵ بێت و ۱٥ساڵ خزمەتی هەبوایە بەنزیكەی ٤٥۰ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا و لەڕابردووش ئاسایشێك كە یەك ملیۆن دینار مووچەكەیەتی، دوای ۱٤ بۆ ۱٥ ساڵ خزمەت تەنها بە ۲۲۰ هەزار خانەنشین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان