ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داوا لە روسیا و ئۆكراین دەكرێت دۆخەكە ئاڵۆزتر نەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەڵمانیا داوا لە روسیا و ئۆكراین دەكات ئەوەی پێویستە لەسەریان بیكەن بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی ململانێكان لە خۆرھەڵاتی ئۆكراین و دەریای ئازۆف.
ھایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا روسییەكەی لە مۆسكۆ سەردانی كیێڤی كر دو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا ئۆكراینەكەی رایگەیاند، پێویستە لەسەر روسیا گەرەنتی ئازادی تێپەڕبوون لە گەرووی ( كریچ) بەشێوەیەكی ھەمیشەیی بدات و ھەردوو وڵات ھاوكاربن بۆ رێگریكردن لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، ھاوتا روسییەكەی تەئكیدی كردۆتەوە لەسەر بەردەوامبوونی وڵاتەكەی لە ناردنی غازی سروشتی لە رێگەی ئۆكراینەوە، سەرەڕای كاركردن لە ھێڵی (نۆرد ستریم ٢) لەژێر دەریای بەلتیك.
روسیا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە نیمچە دوورگەی كریمای خستۆتە ژێر دەستی خۆی، لەمانگی تشرینی دووەمی رابردووش ھێزی دەریای ئەو وڵاتە ٣ بەلەمی سەر بەھێزی دەریای ئۆكراین و تیمەكانیانی دەستبەسەركرد، ئەوەش ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی قوڵتر كردەوە.

جیهان

ئەسەد: دژی دروستكردنی ناوچەی ئارامین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی سوریا دژایەتی خۆی بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری وڵاتەكەی ڕاگەیاند، جەختیشی كردەوە ھێشتا جەنگ لەدژی تیرۆر كۆتایی نەھاتووە.
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە وتەیەكدا لەبەردەم ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پارێزگاكانی وڵاتەكەی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد:” سوریا دژی دروستكردنی ناوچەی ئارامە لە لایەن ئەمریكاوە و ئەو وڵاتانەشی كە دژی سوریا وەستاونەتەوە شكستیان ھێناوە، ھەروەھا كە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت، كە ئەمە پەیوەستە بە چەند دەوڵەتێكی ناوچەكەوە، كە كێشە دروست دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا، ئەسەد ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بیرۆكەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە ناوچەكەدا كە توركیا داوا دەكات لە لایەن ئەمریكاوە جێبەجێ بكرێت، تەنھا بۆ باڵا دەستی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا و سوریا ڕەتیدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران: ئیسڕائیل هەوڵی بەرپاكردنی جەنگێكی گەورە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی شێوازی مامەڵەكردنەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل لە ناوچەكەدا هۆشداری دەدات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:”ئیسڕائیل هەوڵی بەرپاكردنی جەنگێك دەدات و شێوازی مامەڵە كردنەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بوار بۆ بەرپابوونی جەنگێكی گەورە لە ناوچەكەدا دەڕەخسێنێت”.
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: “هەندێك لایەن هەوڵی بەرپاكردنی جەنگ دەدەن و ئەگەر لەو پێشێلكارییە مەترسیدارانەش چاوپۆشی بكرێت كە بەرامبەر یاسای نێودەوڵەتی دەكرێن ئەو كات جەنگەكە گەورەترو فراوانتر دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا هۆشدارییەكی توند دەداتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە بەرامبەر پێداگرییەكانی توركیا بۆ كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 ی ڕوسی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشدارییەكی ناڕاستەوخۆی توند ئاڕاستەی ئەنقەرە دەكات.
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا كە لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:”كاتێك دەبینین هاوبەشێكمان لە هاوپەیمانی ناتۆ چەك لە نەیارەكانمان دەكڕێت بێ هەڵوێست نابین”.
پێشتر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا تەئكیدی كردەوە وڵاتەكەی دەست لەو گرێبەستە هەڵناگرێت كە بۆ كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 لە گەڵ مۆسكۆدا ئەنجامیداوە.
جێی ئاماژەیە بڕیارەكەی توركیا بۆ كڕینی ئەو سیستمە مووشەكییە روسییە نیگەرانی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆی لێكەوتووەتەوە و جەختدەكەنەوە كە ئەو مووشەكانە لەگەڵ سیستمی بەرگری ناتۆدا یەك ناگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین