ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا..
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: داوای یاسایی لەسەر وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران تۆمار ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت، قسەكانی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە كەناڵی پەیام دڵگرانی كردووین، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی داوای یاسایی لەسەر تۆمار بكەین و كارەكانی وەك وەبەرهێنەرێك لە بەرێوەبەرایەتیەكەمان هەڵپەسێرین.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی (خەڵك)، ڕایگەیاند:” هیچ بڕیارێك نییە، سكاڵا لەسەر وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان تۆماربكەین، وەك ئەوەی بڵاوبۆتەوە، بەڵێ‌ قسەكانی ناوبراو دڵگرانی كردووین، لە كاتێكدا، بەڕێوەبەرایەتی و ئەندازیار و ستافی كارگێری و كارمەندانمان بەشیاوی پارێزگای سلێمانی نابینێ‌”.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست (خەڵك) كەوتبوون، وابڕیار بووە، لەپای ئەو قسانەی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی داوای یاسایی لەسەر “یاسین مەحمود” تۆمار بكەن و كارەكانیشی لە بەرێوەبەرایەتییەكەیان وەك وەبەرهێنەرێك هەڵپەسێرن، كە خاوەنی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە پارێزگای سلێمانیدا.
یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پێشتر و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەقەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێم و پاشەكشێی وەبەرهێنان كردبوو، هاوكات جەختی لەوەكردبۆوە، كە زۆرترین پاشەكشێی وەبەرهێنان لەسلێمانی بووە و داواشی لەكابینەی نوێی حكومەت كرد، كاری جددی بۆ ئەم پارێزگایە بكەن.
باسی لە وەشكردبوو، لەسلێمانی پاشەكشێی وەبەرهێنان زیاترە لەشارەكانی تر، لەكاتێكدا بەپێی توێژینەوەكان، ئەگەر وەبەرهێنان لەسلێمانی ئەنجامبدرێت ئەوا دەبێتە شارێكی گەورەی وەبەرهێنان لەئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە داواكارە لەحكومەتی هەرێم ئاوڕێكی جددی لەم شارە بداتەوە.
لەلایەكی ترەوە و پەیوەست بە پاشەكشێی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانیدا، لە دیدارێكدا لە كەناڵی پەیام وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی گرت، بەوەی نەیانتوانیوە، دەسەڵاتەكانیان بەكاربهێنن، هەر ئەوەشە وایكردووە كە وەبەرهێنان لە شارەكە پاشەكشەی كردووە و وەبەرهێنەران لە كارەكانی وەبەرهێنانی سلێمانی نیگەرانن و ئەوەشی خستەڕوو، با كار بگاتە ئەوەی مامەڵەكانم ڕابگرن، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی ئێستای ئەم شارە، بۆ شارێكی وەك سلێمانی نابێت.

کوردستان

فڕاكسیۆنی پارتی: كۆبوونەوەی پەڕلەمان كاتژمێر یازدە بەڕێوەدەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان لە كاتژمێر یازدەی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت لە وادەی خۆیدا.

هێمن هەورامی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەی پەڕلەمان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و پەڕلەمانتارەكانی یەكێتیش بەڕێوەن بۆ پەڕلەمان.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت كە دەنگۆی دواخستنی كۆبوونەوەی پەڕلەمان بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتییەوە هەیە، هاوكات باس لەوەش دەكرێت كە یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكە دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مامۆستا عەبدولكەریم شارباژێڕی كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

مامۆستا عەبدولكەریم شارباژێڕی زانای ئاینی ئیسلامی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا عەبدولكەریم شارباژێڕی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ماڵەكەیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا.

عەبدولكەریم شارباژێڕی مامۆستا و زانای ئاینی ئیسلامی ساڵی 1946 لە دایكبووە و ئەندامی كۆنگرەی ئیسلامی دیموكراتی بووە و هاوكات پێشكەشكاری بەرنامەی ئاینی بووە لە كەناڵی ئاسمانی STERK TV.

بەو بۆنەیەوە هاوسەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كەجەكە لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا بۆ بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند “بە پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانای گەورە و ناوداری ئایینی ئیسلامیی كوردستان، وڵاتپارێزی گەورە و دۆستمان، مامۆستا عەبدولكەریم سەعید ناسراو بە مامۆستا عەبدولكەریم شارباژێڕیمان بیست. ئەو وڵاتپارێزە گەورەیە تاوەكو دوا هەناسەی هەوڵی دا تێگەیشتنی راست و دروست لەسەر ئیسلام دروست ببێت و ژیانی خۆی كردە دیاری بۆ ئازادیی گەلی كورد. هیوادارین ئەو زانا ئایینە گەورە و وڵاتپارێزەمان رەحم و بەخشندەیی خودای بەسەردا ببارێت. ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازار و خەمی بنەماڵە هێژاكەی دەزانین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی و زانایانی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان دەكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی 5ی شوبات بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ساز بكرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتییەوە لە سەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك و شوێنی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و پارتی بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكەوە سازبكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین