ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نوێنەرێك: بەهۆی سۆمۆوە عیراق رۆژانە 9 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، كۆمپانیای سۆمۆ رۆژانە نزیكەی 9 ملیۆن دۆلار زیان بە عیراق دەگەیەنێت‌.
عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق ناسراو بە (سۆمۆ) رۆژانە 8 تا 9 ملیۆن دۆلار زیان بە عیراق دەگەیەنێت و قازانجی هەندێك لە كۆمپانیا گەندەڵەكانی بواری نەوتیش بۆ چەند لایەنێكی سیاسی دیاریكراو دەچێت، لەكاتێكدا ئەو كۆمپانیایانە پێچەوانەی یاسان‌ و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران‌ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان نییە.
عودەی عەواد راشیگەیاند، دڵنیایە لەوەی كە هیچ لێپرسراوێكی دەوڵەتی عیراق نەیتوانیوە گرێبەستەكانی كۆمپانیای سۆمۆ بخوێنێتەوە یان بیانبینێت.
هاوكات لیژنەی نەوت‌و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بانگهێشتی هەریەك لە عەلا خزر كازم یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ، عەلی نزار بەڕێوەبەری بەبازاڕكردنی نەوت‌و محەمەد سەعدون بەڕێوەبەری كۆنتێنەر‌ و بەتاڵكردنەوەی نەوتی كردووە، كە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەبارەگای لیژنەكەیان ئامادەبن ‌و سەرجەم بەراییەكان ‌و وێنەی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوت ‌و موڵك‌ و پشكەكانی سۆمۆ لە دەرەوەی عیراق لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئابوری

دەروازە سنورییەكانی عیراق و هەرێم بە سیستمی ئەلكترۆنی بەڕێوەدەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بۆ باشتر چاودێریكردنی دەروازە سنورییەكان، دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق سیستمی ئەلكترۆنی لە دەروازە سنورییەكانی عیراق و ھەرێمی كوردستان دادەنێت.
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەو سیستمە ئەلكترۆنییە دەتوانێت ئاسانكاری لە كاری گومرگی بكات و ڕۆتین و ناشەفافیەت كەمبكا‌تەوە، داواشی لە وەزارەتی دارایی ھەرێم كردووە دانانی سیستمی ئەلكترۆنی لە دەروازە سنورییەكانی ھەرێم جێبەجێ بكرێت.
هاوكات، كازم ئەلعقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاند:” لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ھەرێم ڕێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی ئامێر و وردەكارییەكانی سیستمەكە بۆ دەزگا گومرگییەكان دابنرێت و خولی تایبەت بۆ كارمەندانی دەروازە سنورییەكان بكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پلەی ژمارەیەك كارمەندی حكومەتی هەرێم بەرزدەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای وەستانی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی، بەڵام پلە بەرزكردنەوەی كارمەندانی ڕاژەی سەربازی و ناوخۆ بەردەوامە و كۆلێجی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تاقیكردنەوەی ئەفسەران بۆ پلە بەرزكردنەوە دەستی پێكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆلێجی پۆلیسی سلێمانی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، تاقیكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ خشتەی (تموز/٢٠١٩) بەڕێوەچووە، كە 125 ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتییە جیاجیاكانی سەر بە ئاسایشی ناوخۆ بەشداری تێدا دەكەن.

پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵی 2016ەوە و لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی ڕاگیراوە و تا ئێستا حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ دەستپێكردنەوەی.

SONY DSC

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پێویستی بە 13 دەفتەر دۆلارە”
پەروەردەی سلێمانی داوای هاوكاری بۆ خوێندكارێك دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی داوای هاوكاری بۆ خوێندكارێك دەكات، كە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

لە نوسراوێكدا، كە واژۆی بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای لەسەرە و بۆ سەرجەم خوێندنگا ئامادەیی و پیشەیی و قوتابخانە بنەڕەتییەكان نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاوكاری خوێندكار “ئەشكان ئازاد” بكەن، چونكە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی پێویستی بە گۆڕینی دڵ و سییەكانی هەیە.

لای خۆشییەوە، بەختەوەر ڕەفیق، مامۆستا لە ئامادەیی بازرگانی سلێمانی ئێواران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو خوێندكارە تەمەنی 16 ساڵ دەبێت و نەخۆشی مەترسیداری هەیە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لە وڵاتی هیندستان.

وتیشی، “بەپێی ئەو زانیارییانەی خێزانەكەی بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە، نەشتەرگەرییەكە پێویستی 130 هەزار دۆلار (13 دەفتەر دۆلار) هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، باوكی خوێندكارەكە نەخۆشە و لە جێگادا كەوتووە.

هاووڵاتیان بۆ گەیاندنی هاوكاری و وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن:
(07702145945 – 07701180051)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین