ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پلانی نوێ‌ بۆ یەكەی نیشتەجێبوون ڕادەگەیەنرێت
بە سێ بڕیار پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێم ڕاگیراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەرێم بە سێ بڕیار ڕایگراوە، بۆیە بۆ دەستپێكردنەوەی دەبێـت بە پلانێكی تازە كاری لەسەر بكرێت، دەشڵێـت: “بۆ كابینەی نوێ پڕۆژەیەكی تایبەتم هەیە بۆ كەرتی نیشتەجێبوون”.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێم بە سێ بڕیار ڕاگیراون، كە بریتین لە بڕیاری 109 لەگەڵ 159 و 199، كە هەرسێكیان تایبەتن بە ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی پرۆِژەی نیشتەجێبوون.

وتیشی، “پێویستە جارێكی دیكە نیشتەجێبوون كاری بۆ بكرێت بە پلانێكی نوێوە دەستكاری بكرێتەوە، ئەوەی پێشتر كاری لەسەر دەكرا بۆ ئەو كاتە باش بوو، بەڵام بۆ ئێستا دەبێت دەستكاری بكرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە كابینەی نوێدا دەبێت كار لەسەر پڕۆژەی نیشتەجێبوون بكرێت و بەندە داواكارم كاری لەسەر بكرێـت و پێشنیارێكی تازەم پێیە بۆ كابینەی نوێ دەیخەمەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، قەیرانی دارایی لە چوار ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی زیاتر لە 70% كەرتی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی لە هەرێمی كوردستان وەستاند، بەجۆرێك سەدان پڕۆژە لەكاركردن وەستان و سەدانی دیكەش نەخشە و دیزاینەكانیان لەسەر كاغەزەوە نەخرانە سەر زەوی.

ئابوری

موچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە ژمارەك لە وەزارەتەكانی دیكە موچەیان وەرگرتووە و بڕیارە دابەشكردنی موچەش بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە سلێمانی سێ‌ شوێن داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبەر نەبونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەت تەنها لە ماوەی یەك ڕۆژدا (۳) شوێن داخران.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر نەبونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتنامەی تەندروستی و هەبوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو لەكاتی سەردانی تیمەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیار درا بە داخستنی سێ‌ شوێن لە سنوری گەڕەكەكانی سلێمانی شوێنەكان.

ئاشكراشی كردووە، نانەواخانەیەك لەگەڕەكی شۆڕش سەروو نەخۆشخانەی شۆڕش و نزیك مزگەوتی نزا داخراوە لەگەڵ ماركێتێك و نانەواخانەیەك لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە نزیك مزگەوتی بەهەشت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو شوێنانە ئاگاداركراونەتەوە تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكەن شوێنەكەیان بۆناكرێتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سێ‌ مادەی بەشەخۆراك دابەشدەكرێت
لەسەر قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاو ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ مانگی ئایار و دەشڵێت: “بۆ مانگی حەوت-یش پسوڵەی وەرگرتنمان بۆ كراوە و چاوەڕێی هاتنی بەشەخۆراكی ئەو مانگەش دەكەین”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە ناو سلێمانی تەواو بووە، بەڵام دابەشكردن لە دەرەوەی شار دەستی پێكردووە و لە كۆتاییەكان نزیك بۆتەوە.

وتیشی، “لە ئێستادا هەرسێ بەشەخۆراكی زەیت و شەكر و برنجی مانگی پێنجی ئەمساڵ دابەشدەكرێت و ناوچەی شارەزوور تەواوبووە و دەستمان كردووە بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕۆژانە دابەشكردنمان بۆ ئەو ناوچانە هەیە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ مانگی شەش هیچ بەشەخۆراكێكی تێدا نیە و بۆ مانگی حەوت-یش پسوڵەمان لە بەغداوە بۆ كراوە و چاوەڕێی هاتنی بەشی سلێمانی دەكەین و هەر بە گەیشتنی ئەویش دابەشدەكرێت.

لە بارەی قەرەبووی خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا هیچ باسێك نیە و هیچ نووسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە، چاوەڕێ دەرچوونی ڕێنمایی دەكەین لە بەغداوە بێت بۆمان تا كاری لەسەر بكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان