ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە دوو ناوچەی هەرێم پلەكانی گەرما بۆ -9 پلە دابەزی

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەریەك لە قەزای پێنجوێن و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی تۆماركرد و پلەی گەرما دابەزی بۆ -9 پلە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ 19-1-2019ی بڵاوكردەوە، بەجۆرێك هەریەك لە قەزای پێنجوێن و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی تۆماركرد و پلەی گەرما دابەزی بۆ -9 پلە.

بەپێی خشتەكەی كەشناسی “لە كانی ماسی پلەی گەرما گەیشتە -7 پلە و چۆمان -5 و سیدەكان -4 پلەی تۆماركرد”.

وەك لە خشتەكەدا دەردەكەوێت، هەریەك پلەی گەرما لە سلێمانی و بازیان و ئامێدی -2 پلەی و لە هەڵەبجە -1ی سەدی تۆماركراوە.

ژینگە

بەهۆی مەترسی چەند ناوچەیەكی ئاوی كونەماسی هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن ڕایدەگەیەنێت، داوامان لە حكومەت كردووە تیمی مەلەوانیمان بۆ دابمەزرێنن، بەڵام بە بیانوی جیاواز ڕەتیانكردوەتەوە.

ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتی بەهۆی ناشارەزاییانەوە لە ئاوی كونە ماسی دەخنكێن و گیانیان لەدەست دەدەن و هیچ تیمێكی فریاگوزاریش لە ناوچەكەدا بوونی نییە تاكو بەدەم ئەو هاووڵاتییانەوە بچێت.

ئیسماعیل ئەحمەد بەڕێوەبری ناجیەی گاپیڵۆن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو شوێنانەی مەترسیدارە لە ئاوی كونەماسیدا لە ساڵی 2017ەوە لەوحەمان داناوە كە ئەم شوێنە مەترسیدارە و شیاوی مەلە كردن نییە.
وتیشی”هەموو ساڵێك خاوەن كەپر و موختاری گوندی كونەماسی و مامۆستایانی ئایینی بانگهێشت دەكەین تاكو هاووڵاتیان ئاگادار بكەنەوە لە مەترسییەكانی ئەو ناوچانە”.

ئاشكراشیكرد، داوامان لە حكومەت كردووە بەشی مەلەوانی و گروپی مەلەوانیمان بۆ دابمەزرێنرێت، بەڵام بەهۆی قەیران و نەبوونی دامەزراندنەوە رەتیان كردوەتەوە و بۆمان نەكراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر حاڵەتێكی مەترسیدارمان هەبێت، دەبێت داوا لە تیمی مەلەوانی سلێمانی و دوكان بكەین بێن بەهانامانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 22 پلە و لە سلێمانی 20 پلە و لە دهۆك 21 پلەو لە كەركوكیش 25 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری كەم.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 23 پلە و لە سلێمانی 21 پلەو لە دهۆك 22 پلە و لە كەركوكیش 26 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پسپۆڕێكی بواری كەشناسی عیراقی و ئەندامی ئەندامی ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای مانگی ڕەمەزان پیرۆز ئاشكرادەكات.

سادق عەتییە، پسپۆڕی بواری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو وێنە و نەخشانەی، كە لە مانگە دەستكردەكانەوە گیراون لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، كە مانگی ڕەمەزان-یشی تێدەكەوێت دۆخی كەشوهەوا فێنك دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا پلەكانی گەرما ناچنە سەروو ٣٠ پلەی سەدییەوە.

عەتیە، كە لەگەڵ پێشبینییەكانی نەخشەیەكی كەشوهەوای بڵاوكردۆتەوە دەڵێت: “كاریگەری ئەو كەشوهەوا فێنكە لە سەر عیراق و توركیا و ئێران و باكوری سعودییە دەبێت و هەمان كەشوهەوایان دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان