ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٩ کەرەستەیی پیاوان کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستەیەکی جولبەرگی پیاوانە کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت، چونکە جوان نییە بۆ لەبەرکردن:

 

– چاکەتی نەخشدار و ڕەنگاو ڕەنگ

 

 

– ئەو تیشێرتانەی کە ملەکەی زۆر گەورە و فراوانە

– کابۆی زۆر تەسک و دڕاو

– تراکسودی زۆر تەسک کە جەستەت دەربخات

ئەو چاکەت و کۆتانەی کە فەرویی پێوەیە

– چاکەتی چەرم بە  ئکسسواراتەوە

– پشتێنێک کە سەرەکەی گەورە و نەخشدارە

– پێویستە گۆرەویەکانت لەگەڵ پێڵاوەکانت بگونجێنیت و بە هەڕەمەکی لەبەری نەکەیت

– بەکارهێنانی دەستبەند ئاساییە بەڵام لە ملوانکەی قەرەباڵغ دوور بکەوەرەوە

 

ریکلام

ژیاندۆستی

١٠ ڕێگای ناوازە بۆ ڕزگار بوون لە بەزمەکانی منداڵان لە ماڵەوە

خێزان
ئەمانەی خوارەوە ١٠ بیرۆکەی زۆر باشن تاوەکوو منداڵەکەت سەلامەت بێت لە ماڵەوە.

دۆشەکێک دەتوانیت ڕێگری بکات لە منداڵەکەت نەچێتە سەرەوە و تاوەکوو لە پلیکانەکان ئازاری پێنەگات.

جۆرێک لە قوتوی شرووب هەیە دەتوانیت مەساسە و شیرینی تێ بکەیت و سەرەکەی بە باشی دابخەیت لە کاتێکدا منداڵ سەرەکەی زۆر با دەدات و ناتوانێت بیکاتەوە.

یەک دۆشەکی یۆگا بکە بە دیوارەکەوە و دەتوانێت مناڵەکەت بە باشی بخەوێنێت.

گۆرەوییەکان بهێنە بە فابریکدا تاوەکوو خلیسک نەبێت.

شەبەکە بەکاربهێنە تاوەکوو منداڵەکەت پەنجە نەکاتە نێو پەڕەکانی پانکەکەوە.

تاوەکوو منداڵەکەت لەو دیوەوە دەرگاکە قوفڵ نەکات ئەم لاستیکەی لێ ببەستە و خەمی هیچت نەبێـت.

دەتوانیت هاوشێوەی قەیدێک درووست بکەیت بە تەوالێتە ڕۆژئاواییەکانەوە تاوەکوو مناڵەکەت خۆی تووشی بەزم نەکات.

تۆپی تێنس بکە بە قەراغی مێزەکانەوە لە کاتێکدا لە شوێنێکی زۆر دیاردایە تاوەکوو منداڵەکەت ئازاری پێنەگات.

کەوچکی چێشتیش دەتوانیت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە قوفڵ کردنی تاکی قاپەکاندا.

لاستیکێکی پارە ببەستە بە دەرگاکانەوە تاوەکوو مناڵەکەت نەتوانێ بیکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٧ سوودی ناوازەی سیر کە وادەکات گوێ بە بۆنەکەی نەدەیت و بەکاری بهێنیت

خێزان

سیر بە یەکێک لە خۆراکە تەندرووستەکان دادەندرێت و لە کۆندا بۆ چارەسەری تاعون بەکار هاتووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی سیرە کە زۆر بەسوودە:

– سیر بخەرە سەر ئەو ددانەی کە ئازاری هەیە و ئازارەکەی ناهێڵێت، بەڵام ئەمە کێشەکەی چارەسەر ناکات و پێویستە دواتر سەردانی پزیشک بکەیت.

– دەتوانیت ماسکی سیر بدەیت لە ڕووخسارت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، بۆئەوەی پێستەکەی بە جوانی پاک بکاتەوە.

– سیر بکەرە ئاوەوە و بۆماوەی ٣٠ خولەک قاچی تێبکە، ئەوەش وادەکات بۆنی قاچت و هەوکردنەکانی نەمێنێت.

– لەکاتی هەوکردنی گوێ، پارچەیەک سیر بکەرە گوێچکەتەوە.

– کاتێک چقڵێک لەدەستت دەچەقێت، سیری لێبدە و پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر چقڵەکە ڕادەکێشێتە دەرەوە.

– بۆ ئەوەی مێش و مەگەزت لیدووربێت، قاشێک سیر لە ژورەکەت دابنێ، ڕاستە سەرەتا بۆنی هەیە، بەڵام دواتر لەگەڵی ڕادێیت و ئاسایی دەبێت.

– زەیتی سیر بدە لە قژت و بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆرەوە، سوودێکی زۆری بۆ قژت هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ئامۆژگاری بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ ئامۆژگاریە بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک و گرنگە ڕەچاویی بکات:

 

-کاتی شیرپێدان بە منداڵەکەت دیاری بکە و بەپێی ئەو خشتەیە شیری پێبدە نەک بە هەڕەمەکیی

 

-سستمی خەوەکەت لەگەڵ منداڵەکەتدا رێک بخە و هەوڵبدە نەهێڵیت بە ڕۆژ بخەوێت تا بەشەو خەویی لێبکەوێت

– ڕۆژانە ماوەیەک بۆ وەرزش دابنێ گەر کەمیش بێت، ئەوە ئاسوودەیی دەرونیت پێدەبەخشێت

 

– سستمی خواردنی تەندرووست بۆخۆت دابنی چونکە بیرت بێت تۆ دەبێت شیر بدەیت

 

– هەوڵبدە کارەکانت هەمووی بەیەکەوە نەکەیت و تێکەڵیان نەکەیت، بەڵکوو بە جیا جیا ئەنجامیان بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان