ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئێران: مانگانە 1500 كاروانی زیارەتكاران دەچنە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەشی كاروباری مەزارگە پیرۆزەكان لە عیراق لە رێكخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی رایدەگەیەنێت، مانگانە 1500 كاروان لە پارێزگا جیاجیاكانی ئێران بۆ زیارەتی جێگە پیرۆزەكان و مەزاری ئیمامەكان، سەردانی عیراق دەكەن.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری مورتەزا ئاغایی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی كاروباری مەزاگە پیرۆزەكان لە عیراق لە رێكخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە”2500 نوسینگە لە شارەكانی وڵاتدا مۆڵەتیان پێدراوە لەلایەن رێكخراوی حەج و زیارەتەوە، تا ناوی ئەو كەسانە تۆمار بكەن كە خواستیان لە زیارەتكردنی جێگە پیرۆزەكانە لە عیراق، بە رێگەی وشكانی و ئاسمانى”.

بە وتەی ئاغایی”بەڕەچاوكردنی زۆری زیارەتكارانی ئێرانی بەبۆنەی یادی شەهیدكردنی ئیمام عەلی هادی دەیەمین ئیمامی ئالی بەیت لە 3ی رەجەب (10ی ئادار)ی داهاتوو، رەنگە هەندێك لە كاروانەكان نەتوانن بەشداریی لە رێوڕەسمی ئەو زیارەتەدا بكەن لە شاری سامەڕای باكووری بەغدا”.

ئاغایی دەڵێت”قۆناغێكی تر لە تۆماركردنی ناوەكان لە 14ی ئاداردا بەبۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی ئێرانی و رۆژی نەورۆزەوە (21ی ئادار)، دەستپێدەكات”.

عێراق

فەیاز: داعش دەیەوێت بەشێوەیەكی تر خۆی ڕێكبخاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ئاشكرایكرد: داعش هەوڵدەدات بەشێوەیەكی نوێ لە عیراق و ناوچەكە خۆی رێكبخاتەوە.
فالح فەیاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایگەیاند:” بەپێی هەندێ بەڵگەنامە و زانیاری ورد و بڵاوكراوە، ئاماژەیەك هەیە بۆ دەركەوتنی داعش لە شێوەی بەرگێكی نوێدا”.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕوونیشكردووەتەوە:” داعش دەیەوێت لەچوارچێوەیەكی نوێی ڕێكخراوەی لە عیراق و سوریا خۆی رێكبخاتەوە و هەروەها دەیەوێت ئاوارەكان و چەندین شێوەی تر بەكاربهێنێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. سەرۆك كۆماری عیراق و فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق و فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونەوە و جەختیان لە سەروەری عیراق كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە نوسیویەتی”ئەمڕۆ یەك شەممە ١٧|٢|٢٠١٩ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ژەنەڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل فەرماندەی هێزەكانی سوپای ولایەتە ‌یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری كۆبووەوە، لەكۆبوونەوەكەدا ڕەوشی ئەمنی ‌ناوچەكە و جەنگی دژ بە تیرۆر لە ‌عیراق و سوریا و هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و ڕاگەیاندنی سەركەوتنی یەكجاری تاووتوێ‌ كران.”

لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتی ‌گرنكی بەرەوپێشبردنی هاریكاری ئەمنی و سەربازی نێوان هەردوو وڵات و بەشداری ولا‌یەتە‌ یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ‌پڕچەككردن و پێشخستنی توانا سەربازییەكانی عیراق كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستی هاریكاری و پابەندبوونی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لە پێشكەشكردنی كۆمەك و پشتیوانی ئەو وڵاتانەی كەبەهۆی جەنگی دژ بە تیرۆر زیانیان لێكەوتووە، هاوكات سەرۆك بەرهەم ساڵح ڕۆڵی ولایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ‌تێكشاندنی تیرۆریستانی داعشدا بەرزنرخاند.
لەلای خۆیەوە ژەنەڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ‌ پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دووپاتكردەوە لە مەشق و پڕچەككردن و بەرزكردنەوەی ئاستی توانای سەربازیان.

لە میانەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە سەروەری عیراق كرایەوە، بوونی هەر هێزێكیش بە مەبەستی پشتیوانی لە جەنگی دژ بە تیرۆر بە ڕەزامەندی حكومەتی عیراق بووە لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەی لە سەری ڕێككەوتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە هەرزان كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی‌ عیراق بڕیاریدا بە هەرزان كردنی نرخی‌ بلیتی گەشتكردن بە فڕۆكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی دەڵێت: “بە ڕێژەی‌ 90% نرخی بلیت دادەشكێنرێت”.

عەباس ناسر، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی نەعیم لعێبی‌، وەزیری گواستنەوەی عیراق بڕیاریان داوە نرخی بلیتی گەشتكردن بە ڕێژەی 90% بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دابەزێنرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە دابەزاندن و داشكاندنی نرخەكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە ساڵێكدا بۆ دوو گەشت دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە مەبەست لەو دەستپێشخەرییە كەمكردنەوەی ئەو قورساییەیە، كە لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین