ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چۆن دەبیتە کەسێکی کۆمەڵایەتی و هاوڕێی نوێ پەیدا دەکەیت؟ ئەمە ١٠ هەنگاوە!

خێزان

هیچ شتێك له‌وه‌ باشتر نییه‌ كه‌ هاوڕێی نوێ په‌یدابكه‌یت و به‌رده‌وام له‌ كه‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاودابیت كه‌ هه‌ست به‌ ته‌نهایی نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ به‌دی بهێنیت ئه‌م كارانه‌ بكه‌:

 

– كاتێك ده‌ته‌وێت هاوڕێی نوێ په‌یدابكه‌یت، چیرۆكی جۆراوجۆر له‌ مێشكتدا دروستمه‌كه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سێكی گونجاو نه‌بیت، بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ ئاسانتره‌ كه‌ تۆ چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌یت.

– هیچكات هه‌وڵمه‌ده‌ كه‌ كاتێك كه‌سێكی نوێ ده‌ناسیت خۆت به‌ جۆرێكی دیكه‌ ده‌ربخه‌یت، به‌رده‌وام كه‌سێكی سروشتی خۆت به‌.

– هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بنێ، گه‌ر كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیت ده‌توانیت هه‌نگاوی سه‌ره‌تای بنێیت، بۆنمونه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ت له‌ كار قسه‌ بكه‌.

– گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوڕێی نوێ په‌یدا بكه‌یت له‌ ماڵه‌وه‌ مه‌مێنه‌ره‌وه‌، بڕۆ كۆرسه‌ جۆراوجۆره‌كان، یاخود ئه‌و چالاكیانه‌ی خۆت پێتخۆشه‌.

– چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ هه‌ر كه‌سانی دیكه‌ ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و تۆش هه‌نگاوی یه‌كه‌م بنێ.

– كاتێك كه‌سێك ده‌ناسیت ڕاسته‌وخۆ بڕیاری له‌سه‌ر مه‌ده‌ كه‌ بۆ تۆ ناگونجێت، زۆركات كه‌سه‌ جیاوازه‌كان باشتر ده‌توانن له‌گه‌ل یه‌كدی هه‌ڵبكه‌ن.

– ئه‌وه‌ مه‌شاره‌ره‌وه‌ كه‌ تۆ حه‌ز به‌ناسینی ئه‌وان ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت تێكه‌ڵیان ببیت.

– كاتێك كه‌سێكی نوێ ده‌ناسیت هه‌وڵبده‌ كاتی له‌گه‌ل به‌سه‌ربه‌ریت و به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

– ئه‌وه‌ی له‌ ناسینی كه‌سی نوێدا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دریژه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان بده‌ن و ئاگاداری یه‌كدی بن.

– هاورێیه‌كی باش به‌و هاوكاری هاورێكانت بكه‌، دڵنیابه‌ ئه‌وانیش هه‌روا ده‌بن.

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بیرۆکەی ناوازە بۆ پێڵاوەکانت کە بۆ هەموو کاتێک بەسوودە

خێزان

قه‌ت بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ رێگای زۆر ئاسان ده‌توانیت كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ پێڵاوه‌كانتدا چاره‌سه‌ر بكه‌یت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بیرۆکەیە كه‌ كاره‌كانت زۆر بۆ ئاسان ده‌كات:

 

بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سكی پێڵاو نه‌هێڵیت به‌ گۆره‌ویه‌وه‌ له‌ پێی بكه‌ و موجه‌فیفه‌ی لێبده‌.

به‌ر له‌ له‌پێكردنی پێڵاوی ته‌سك په‌نجه‌ی سێیه‌م و چواره‌مت ببه‌سته‌.

بۆ نه‌هێشتنی عه‌ره‌قی ناو پێڵاو پانتی تێدا دابنێ.

گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ خلیسك بوو كه‌مێك زبری لێبخشێنه‌.

بۆ نه‌هێشتنی بۆنی قاچت بیكه‌ره‌ چاو و ئاوه‌وه‌.

بۆ بریقه‌داركردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌ چه‌رمه‌كه‌ت پاككه‌ره‌وه‌ی شوشو (موعجیزه‌) به‌كار بهێنه‌.

پێلاوه‌ سپیه‌كه‌ت به‌ پۆڵیشی لابه‌ری نینۆك پاكبه‌كه‌ره‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی قاچت له‌ نێو پێڵاودا نه‌خزێت سپڕای لێبده‌.

بۆ زوو وشكبونه‌وه‌ی پێڵاوی ته‌ڕ ڕۆژنامه‌ بكه‌ره‌ ناو.

بۆ فراوانكردنی پێڵاوی ته‌سك، ئاو بكه‌ره‌ كیسه‌وه‌و دواتر له‌ ناو پێڵاوه‌كه‌ دایبنێ و بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌.

قوماشی خوری له‌ نێو پێڵاو دابنێ بۆ گه‌رمكردنی له‌ زستاندا.

پاش ڕۆشتنی زۆر به‌ پێڵاو به‌ تۆپ قاچت بشێله‌.

سۆده‌ی نان بكه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی بۆن.

به‌ ڕه‌نه‌ی په‌نجه‌ پێڵاوه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌.

له‌ كاتی ڕاكردن سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ نێو قه‌یتانی پێڵاوه‌كه‌تدا ببه‌سته‌.

له‌ كاتی گه‌شتدا چاویلكه‌ و گۆره‌وی و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری بكه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌كانت.

ئیسفنجی مه‌له‌كردن بۆ تێكنه‌چونی باری پوته‌كانت به‌كار بهێنه‌.

بۆ نه‌هێشتنی شوخت له‌سه‌ر پێڵاوه‌كه‌ت كرێمی فازلین به‌كار بهێنه‌.

شامپۆی ووشك بده‌ له‌ پێڵاوه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی قاچت عه‌ره‌ق نه‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

11 كاریكاتێر كه‌ نیشانی ده‌دات جیهانی ئه‌مڕۆمان چۆنه‌!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك كاریكاتێری نوێن كه‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان وێنا ده‌كات:

هه‌موومان

 

پێشبڕكێی جیهان

 

كاری ئۆنلاین

 

جۆن ژیان ده‌بینیت

 

ئێستا چی گرنگه‌؟

 

له‌ كۆنسێرت.

 

دیموكراسی

 

كاتی ئێستا

 

گونجان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان

 

ئالوده‌بوون

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند جل و ستایلێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ پیاوان نابیت لەبەری بکەن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ستایلە کە پێویستە پیاوان خۆیانی لێبەدوور بگرن و ئەم جۆرە جلوبەرگانە لەبەر نەکەن و ڕێگا ڕاستەکەی بەکار بهێنن:

 

– گۆرەوی سپی مەگەر بۆ وەرزشکردن، ئەگەر نا لەگەڵ پێڵاو لەپێی مەکە.


– تیشێرتی درێژ یەکێکی دەیکەیە لەو جلوبەرگانەی بۆ پیاوان نابێت.

– لەپێنەکردنی گۆرەویی یەکێکە لە هەڵە کوشندەکانی ستایلی پیاوان.

– كه‌ی كراس ده‌خه‌یته‌ نێو پانتۆڵ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ ته‌ماشای خواره‌وه‌ی كراسه‌كه‌ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خواره‌كه‌ی رێك نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت بیكه‌یته‌ ژێره‌وه‌و گه‌ر ڕێكیش بوو ئه‌وا ده‌توانیت به‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌دا به‌ری بده‌یته‌وه‌.

–  له‌گه‌ڵ كراسی سپیدا جلی ژێره‌وه‌ی سپی له‌به‌ر مه‌كه‌، به‌ڵكوو جلوبه‌رگی ڕه‌ساسی كاڵ له‌به‌ر بكه‌.

– پانتۆڵی سترێجی یەکێکە لەو هەڵە دیارانەی کە بۆ پیاوان نابێت، بۆیە بەهیچ جۆرێک لەبەری مەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان