ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

١١ بەڵگە کە دەیسەلمێنێت هاوسەرەکەت سەرسامە پێت و زۆریی خۆشدەوێیت!

خێزان

كارێكی قورسه‌ له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌یت كه‌ ئایا ئه‌و پیاوه‌ی له‌ گه‌ڵیدا ده‌ژیت هه‌ر به‌ڕاستی تۆی خۆشده‌وێت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌یه‌ كه‌ گه‌ر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو ئه‌وا له‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بۆتۆ دودڵمه‌به‌:

 

– هه‌مووكات شانازیت پێوه‌ده‌كات و باس له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانت ده‌كات.

– ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستاش ڕۆمانسیه‌ له‌گه‌ڵتدا و له‌ ڕیستۆرانتدا كورسیه‌كه‌ت بۆ داده‌نێت.

– هه‌وڵی ئه‌وه‌ نادات بتگۆرێت، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌كانیشت ده‌زانێت به‌ڵام خۆی له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنێت.

– ئه‌و بیرته‌كات، ئه‌وه‌ش ته‌نها قسه‌ نیه‌ به‌ڵكوو كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌كدی نابین به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستی پێده‌كه‌یت.

– شه‌رمی لێناكه‌یت و ده‌توانیت له‌به‌رده‌م ئه‌ودا بگریت، هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانت ده‌رببڕیت.

– كاتێك هاوڕێكانت باسی لایه‌نه‌ خراپه‌كانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن تۆ بێده‌نگیت، چونكه‌ شتێكی وه‌ها نادۆزیته‌وه‌ باسی بكه‌یت.

– په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت هه‌یه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش تێكنادات.

– هاوڕێكانی تۆ هاوڕێی ئه‌ویشه‌و ڕێزیان ده‌گرێت.

– كاتێك توڕه‌ ده‌بیت ئه‌و لێت تێده‌گات كه‌ هه‌موومان مرۆڤین و له‌ هه‌ندێك دۆخدا به‌ دروستی مامه‌ڵه‌ ناكه‌ین.

– له‌ شوێنی چاوه‌ڕواننه‌كراودا پێتدا هه‌ڵده‌دات و بیرت ده‌خاته‌وه‌ كه‌ تۆ چه‌ند جوانی.

– ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی درێژ پێكه‌وه‌بن، بۆنمونه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌تاندا بۆ وڵاتێكی دیكه‌.

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن هاوسەرەکەت دەهێنیتە قسە؟

خێزان

هەندێک لە پیاوان  کەم قسەدەکەن و کەمدوون، بەڵام گەر تۆیی خانم حەزت بەوە نییە دەتوانیت بە تاکتیکی خۆت بیهێنیتە قسە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

گەر سینگڵیت دڵنیایین ئەم ٩ هۆکارەت تێدایە و هەرگیز ناگەیت بە مرادی دڵت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵسووکەوتی کەسەکانن وایان لێدەکات هەرگیز جێیان نەبێتەوە لە دڵدا.

کوڕی دایک، هەرچی بێت تەنانەت شتە سادەکانیش دەباتەوە سەر بڕیارەکانی دایکی لە کاتێکدا دایکی خۆشی ئەوی دەوێت و ئەوەی بەلاوە گرنگ نییە.

کەسێک کە دەیەوێت بەو شێوەیە شێوەت بتکێشێت کە دڵی خۆی دەیەوێت بێ ئەوەی ئەوە بخوێنێتەوە کە تۆ بەو جۆرە قسانە لەوانەیە بێزاربیت.

جۆکەر، خۆی لە هەموو شتێکدا دەکات بە شارەزا، و کۆمەڵێکی زۆر خەون و خولیای هەیە بەبێ ئەوەی وردبێت لە هیچیاندا.

هەر لە خۆوە و بە شپرزی پارە خەرج دەکات واتای ئەوەیە ئەم کەسە بۆ هەموو شتێک وایە و لەوانەیە لە خۆشویستنی تۆشدا وابێت و گرنگی نەدات بەوەی کە چی دەڵێت و دەکات.

کەسێکی دەم بە بۆڵە و هەمیشە بە بیانوو بۆ ئەو شتانەی کە گرنگ نین هات و هاواریان لێ بنێتەوە.

کەسێک هەمیشە ئالوودەی مۆبایلەکەی بێت، قسەمان لەسەر ئەوەنییە کارەکانی بەوە بڕوات بەڵام ئەوەش کەسێکی دڵخواز نییە کە هات بۆ لات خەریکی مۆبایل بێت یاخوود چاوێکی لەسەر تۆ بێت و چاوەکەی تری لەسەر مۆبایل.

کەسێکی ڕەزیلە و پێی وایە نۆکیا 3310 بەشی هەموو ژیانی دەکات و چ پێویستی بە مۆبایلی نوێیە؟!

کەسێکی بێ هیوا و نا ئومێد و ئەو شتانەی دەیان کات لە دڵەوە نین، و لە کاتی هەڵبژاردنی هاوسەردا کۆمەڵێک کاندیدی هەیە و هەر بە بیانووە.

دیساااانەوە لە فەت خوارد؟ شتێک دەگرن بە دەمیانەوە هەر نایبڕنەوە و بەردەوام خۆیان بە کەسێکی زۆر نایاب دەزانن بە ڕێنمایی کردنت، کە لە ڕاستیدا هیچ وانییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین